پاشەڕۆژی کوردیپێدیا
پڕۆژەی
کوردیپێدیاکوردیپێدیا بەهیوایە لە پاشەڕۆژدا خزمەتەکانی لە باشەوە بۆ باشتر و لە باشتریشەوە بۆ باشترین بکات..
بۆ ئەوەی کوردیپێدیا ببێتە داتابانکێکی نەتەوەیی و زۆرینەی زانیارییە گرنگەکانی نەتەوەییمان لەخۆبگرێت، کوردیپیدیا لە داهاتوودا ئەم هەنگاوانە پیادە دەکات! هەنگاوەکانیش دیارە پەیوەست دەبێت بەتوانای مادییەوە!
کوردیپێدیا، بەشێوەیەکی بەردەوام دیزاینی ماڵپەڕەکەی باشتر دەکات. هیچ کاتیک دیزانی کوردیپێدیا گۆڕانی %100ی بەسەردا نایەت، تاوەکو بەکارهێنەکانی سەریان لێ تێکنەچێت! هەر گۆڕانکارییەک بکرێت، هەنگاوی بەپەلەی تێدا ناکرێت. هەروەها گۆڕانکارییەکان نابێت ببێتە هۆی ئاڵۆزکردنی گەڕان و بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە، دەبێت هەردەم بەسادەیی بمێنێتەوە و رەنگی زۆری تێدا بەکارنەهێنرێت!
💡 کوردیپێدیا وەک رێکخراوێکی کوردی لە وڵاتی هۆڵندا تۆمار دەکرێت.
💡 ژمارە بانکی تایبەتی بۆ کوردیپێدیا دەکرێتەوە - بە دراوی یۆرۆ.
💡 بۆ باشتر ناساندنی پڕۆژەی کوردیپیدیا لە هەندێک تەلەڤزیۆنەکانی کوردستان رێکلامی بۆ دەکرێت.
💡 لە باشووری کوردستان بنکەیەک دەکاتەوە و وەک رێکخراوێکی زانیاریبەخشی قازانجنەویست لەلای وەزارەتە پەیوەنددارەکان تۆماردەکرێت.
💡 هەوڵی بەدەستهێنانی 5 کارمەندی باش دەدات بۆ بنکەکەی باشووری کوردستان. هەریەک لەو کارمەندانە دەبێت خەڵکی بەشێکی کوردستان بن. تاوەکو کوردیپێدیا بتوانێت بەهۆیانەوە زانیاریی زۆر دەربارەی تەواوی بەشەکانی کوردستان بە کوردەکانی سۆڤیەتی پێشووشەوە، کۆبکاتەوە.
تۆش پێشنیازێکی باشترت هەیە و ئێمە باسماننەکردووە! تکایە پێمان رابگەیەنە...
لەگەڵ رێزی هاوکارانی کوردیپێدیا:
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان،
مانو بەرزنجیمانو بەرزنجی،
سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد،
بەناز جۆڵابەناز جۆڵا،
رۆژهات سەعیدرۆژهات سەعید،
هەڤاڵ نەژادهەڤاڵ نەژاد،
ڕەوەز جەلال ئەمینڕەوەز جەلال ئەمین،
ئاراس ئیلنجاغیئاراس ئیلنجاغی،
نالیا ئیبراهیمنالیا ئیبراهیم، شکۆ حەمەد شێخانی، زۆرتر...
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان
2008 - 2017
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!