حکومەتی هەرێم زیاتر لە 11 ملیار دینار بۆ گەشەپێدانی زانکۆی هەڵەبجە تەرخاندەکات
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە (11) ملیار دیناری بۆ چەند پڕۆژەیەکی
زانکۆی هەڵەبجەزانکۆی هەڵەبجە تەرخانکرد، وتەبێژی
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت پارەکە بۆ دروستکردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی زانکۆکەیە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2017، بە دواڕۆژی راگەیاند دوا بەدوای نووسراوی وەزارەتمان بە ژمارە (12134) بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە دابینکردنی بودجە بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە زانکۆی هەڵەبجە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پڕ ەپارەکەی تەرخانکرد.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، روونیشیکردەوە لە 7ی ئایاری 2017 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (1967) رەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی بڕی یانزە ملیار و سێ سەد ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی بۆ زانکۆی هەڵەبجە.
باسی لەوەشکرد کە شەش ملیار و سێ سەد ملیۆن دیناری بۆ باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، هەروەها پڕۆژەی بینای بەشی ناوخۆیی 2 لە قۆناغی سێییەم پێنج ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
وتیشی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتۆتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دوای ئەنجامدانی رێکاری پێوست، دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
16-05-201716-05-2017