دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
سەرچاوەیەک لە لیژنەی بایۆمەتری موچە ئاشکرایدەکات، لەگەڵ تۆمارکردنی هێزە ئەمنییەکان لە سیستمی بایۆمەتری، دەرکەوتووە 300 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵی دامەزراون و موچەیان وەرگرتووە.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی تۆماری سیستمی بایۆمەتری موچە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند دوای تۆمارکردنی سیستمی بایۆمەتری موچە بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی تری هەرێم، چەند حاڵەتێکی سەرپێچی و نایاسایی تۆمارکراون، لەوانە لەکاتی جێبەجێکردنی سیستکەمە دەرکەوتووە 300 کەسی خوار تەمەنی 18 ساڵی دامەزراون و مانگانە موچەیان وەرگرتووە.
وتیشی بەپێی یاسای ڕاژە و خزمەتی سەربازی هەرێم، نابێت هیچ کەسێک لە دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم دابمەزرێندرێت تاکو تەمەنی یاسایی تەواونەکردبێت.
لەبارەی دۆسیەی ئەو 300 کەسە، ئەو سەرچاوەیەی بایۆمەتری موچە وتی بەبڕیار دۆسیەکانیان ڕاگیراوە.
تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و 173 هەزار موچەخۆری مەدەنی و سەربازی لە سیستمەکە تۆمارکراون و لە 1ی حوزەیرانی 2017 تۆمارکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە سیستمەکە کۆتایی دێت.
17-05-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,142 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!