🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅19 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
👫 جەعفەری ماملێ
کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی 1941ز له شاری مەهاباد له دایکبووە، هەر له سەرەتای منداڵی باوکی لە دەست دەدات.
لەژێر سایەی براکانیدا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام چەرخی گەردوون، ئەم بنەماڵەیە تووشێ غه مێکی دڵتەزێنتر دەکات، دوو برا گەورەی بنەماڵە واتا (کاک هاشم و کاک حسەین) له ماوەی یه ک ساڵدا به هوێ نەخوشی جوانەمەرگ دەبن مۆمی تەمنیان و چریکەی ده نگیان خاموش دەبێ.
ئەرکی سەرپەرشتی دەکەوێته ئەستوی براگەورە کاک (محەمەدی ماملێ).
به هوێ نالەباری بارودۆخی ژیان، واز لە قوتابخانه دێنێت و خوێندن بەجێ دەهێڵێت و روو
👫 جەعفەری ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەعفەری ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بافڵ تاڵەبانی
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.بەناوی بافڵەکەی چەمی رێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی ورد
👫 بافڵ تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بافڵ تاڵەبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
ئەندازیار و بەڵێندەرێکی زیرەک و ناوداری کورد بووە، نەک لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، بەڵکو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ناسراوە، شوێن پەنجەی بەدروستکردنی چەندین تەلاری بڵند و مەزن و دڵگیرەوە لەسەرانسەری عیراقدا دیارە و کە وەک سامانێکی تەلارسازیی نیشتمانی و یادگاری حەسیب ساڵح ماونەتەوە.
حەسیب ساڵح حەبیب لە12ی کانونی یەکەمی 1930 لەشاری کەرکوک لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی هۆمەر قەومی ناوچەی سورداش ژیاون و لە قوتابخانەی سەرەتایی لە شارەدێی سورداش خوێندوویەتی، دواتر قۆناغەکانی تری خ
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسیب ساڵح حەبیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
- لاهور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە.
- ساڵی 1976 لە کۆیە لەدایک بووە.
- لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوون.
- لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا.
- چەند ساڵێک دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سکرتاریەتی مام جەلال کاری کردووە.
- بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستانە.
- لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردرا.
- رۆژی 18-02-2020 بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لاهور شێخ جەنگی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,317 | وێنە 57,326 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,719 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,587 |
📖 ئاسۆس هەردی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئاسۆس هەردی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
📖 کورتەباس

نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەی لانیکەم نیو سەدەیە جێ پەنجەی دیاری لەسەر جوڵانەوەی کورد هەبوەو تا داهاتویەکی بەرچاویش کاریگەریی دەمێنێتەوە. گەلێک بۆچونی جیاوازو بگرە تەواو دژ بەیەک لەسەر مێژوی ئەم سەرکردە دیارە هەیە. رەنگە من بۆخۆم یەکێک بم لەوانەی سەرنج و تێبینم بەتایبەت لەسەر سەرەتاکانی ژیانی سیاسی و قۆناغی سەرەتای ئەم سەرکردەیە لە کۆمەڵەو یەکێتی نیشتمانیدا هەبێت. بەڵام ئەمە هیچ لەو راستییە ناگۆڕێت کە نەوشیروان مستەفا لە زۆر روەوە بەتەواوی لە زۆربەی هەرە زۆری سەرکردەکانی کورد جیاوازبو.
پێش هەمو شتێک پێم وایە کەم سەرکردەمان هەیە ئەوەندەی ئەو خوێندەوارو خاوەن قەڵەم بوبێت. لەدوای خۆی کۆمەڵێک بەرهەمی بۆ کتێبخانەی کوردی جێهێشتوە کە بێگومان تا سەردەمانێکی زۆر وەک سەرچاوەی بەنرخ دەخوێنرێنەوە.
هیچ گومانێک لەوەدا نیە ئەندازیارو پلاندانەرو سەرکردەی مەیدانی راپەڕینی بەهاری 1991راپەڕینی بەهاری 1991 بو.
هەر کەسێک هەر سەرنج و تێبینییەکی لەسەر بۆچون و سیاسەتەکانی هەبێت، ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە سیاسەتمەدارێک بو، بەپێچەوانەی زۆربەی هاوسەردەمەکانی خۆیەوە، پاش راپەڕین و دەسەڵات گرتنەدەستی “هێزە شۆڕشگێڕەکان”، هەر وەک سیاسەتمەدارێکی خاوەن بۆچون و بەرنامەی سیاسیی خۆی مایەوەو نەبوە “بازرگانی سیاسی”. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەگەر ئارەزوی بکردایە، لەهەمو ئەوانی تر ئاسانتر بۆی دەچوەسەر. بەڵام نەک هەر ئەوەی نەکرد، بەڵکو تا دوا هەناسە ژیانە سادەو خاکییەکەی پاراست.
بەڵام رەنگە گرنگترین وێستگەی ژیانی نەوشیروان مستەفا، دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان بێت. ئەو لە کاتێکدا وازی لە یەکێتی نیشتمانی هێنا، کە یەکێتی گرنگترین هێزی سیاسیی کوردستان بو، خۆیشی کەسی دوەمی حیزبەکە بو. کاتێک کە هەستی کرد ناتوانێت بەرنامەی سیاسی خۆی لە چوارچێوەی یەکێتیدا جێبەجێ بکات، درۆی لەگەڵ خۆی نەکردو بەتاقی تەنیا لە گردی زەرگەتەوە جارێکی تر دەستی پێکردەوە. دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، سەرباری هەمو تێبینی و سەرنجەکانمان، رەنگە گرنگترین روداوی دوای راپەڕین بێت لە کوردستاندا. دەشێت لە زۆر هەنگاو و بڕیاری سیاسیدا لەگەڵ ئەم بزوتنەوەیەدا کۆک نەبوبین، بەڵام گومان لەوەدا نیە کایەی سیاسی کوردستان پێش ئەم روداوە وەک گۆمێکی وەستاو و مردو بو کە لە قوڵاییەوە بۆگەنی کردبو، پاش ئەم روداوە جوڵەیەکی بەرچاوی تێکەوت و هەست بەوە دەکرا دینامیکییەتی بۆ گەڕاوەتەوەو گیانێکی بەبەردا کراوە. کایەیەکی سیاسی کە تەعبیرێکی نزیکتر بو لە دۆخی راستەقینەی هەمو کۆمەڵگایەک: دۆخی ململانێ و دانوستان. ئەمەش هیوایەکی دەبەخشی کە لە ئەنجامی ململانێی هێزو بۆچونە جیاوازەکانداو پاش سازان لەگەڵ یەکتر، هەنگاو بە هەنگاو لە جێگیرکردنی سیستمێکی سیاسیی نزیک بینەوە، کە بواری پێکەوەژیان و لێک تێگەیشتن و پێکەوەکارکردنی هەمو جیاوازییەکان دەستەبەر بکات. بەداخەوە دو حیزبە باڵادەستەکە لەگەڵ ئەم پرۆسەیدا نەهاتن و لەبری هەوڵدان بۆ لێکتێگەیشتن و رێکەوتن، رێگەی گوشارو هەندێکجار توندوتیژییشیان هەڵبژارد.
لەم روەوە گرنگترین خاڵی جیاکەرەوەی نەوشیروان مستەفا ئەوەبو، تەنانەت ئەو کاتانەش کە زۆریان بۆ بزوتەنەوەکە هێناو هێزیان لەدژ کۆکردەوە، ئامادە نەبو تەسلیمی مەنتیقی توندوتیژی بەرامبەرەکانی بێ و سور بو لەسەر کاری سیاسی و مەدەنی.
بەداخەوە، نەوشیروان مستەفا لە دۆخێکدا گیانی سپارد، کە ئەو ململانێیەو دۆخی کوردستان و ناوچەکە لە ناسکترین و پڕ مەترسیترین هەلومەرجدایە. پێم وایە هەر بۆچونێکی جیاواز لەسەر رابردو و مێژوی کاری سیاسیی هەبێت، رەنگە لانیکەم بێ دودڵی بتوانین بڵێین، وەک خۆی جارێکیان وتبوی: “پیرێکی ئاخرخێر بو، نەک ئاخرشەڕ”.
ئاسۆس هەردیئاسۆس هەردی

🗄 سەرچاوەکان
[1]📃 بەیان و راگەیاندننامە | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 23 2017 11:19AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 26 2017 11:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,072 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئاسۆس هەردی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
🔣 هەمەجۆرە
1.👁️کۆچی دواییی نەوشیروان مستەفا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاسۆس ئەحمەد هەردی
2.👁️نەوشیروان مستەفا ئەمین
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,966 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574