پرسەنامەی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان،
عەلی باپیرعەلی باپیر ئەمیری
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی پرسەنامەیەک ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان و کەسوکاری دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
کل من علیها فان، ویبقی وجە ربک ژو الجلال والاکرام
بەڕێزان!
خزم و کەس و کاری کاک
نەوشیروان موستەفانەوشیروان موستەفا و بەرپرس و ئەندام و لایەنگرانی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک نەوشیروان موستەفا سەرکردەی دیار و بەرجەستەی گەلەکەمانەوە، بەناوی خۆم و تێکڕای سەرکرایەتی و ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامییەوە، سەرەخۆشییتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، لەخوای میهرەبان داوکارین جێگای بەهەشت بێت و، ئارامیی و ئۆخژنیش بەئێوە ببەخشێ.
بێگومان کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەم ئان و ساتەدا کەلێنێکی گەورە بەجێ دەهێڵێ و هیوادارم هەمولایەک بەگیانی بەرپرسانە و دڵسۆزانەوە بتوانین ئه و کەلێنە پڕبکەینەوه و گەلەکەمان دڵخۆش و ئاسودە بکەین.
هەمومان هی خواین و هەربۆلای ویش دەگەڕێینەوە
برای دڵسۆزتان: عەلی باپیر
19-5-201719-5-2017
هەولێرهەولێر