پرسەنامەی ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بۆ کۆچی دوایی نەوش
📝 بەڵگەنامەکان
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم و
ئاسیا عەبدوڵڵائاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بە بۆنەی کۆچی دوایی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفاوە پرسەنامەیەکیان ئاراستەی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان و بنەماڵە و هاوڕێکانی کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەداخ و نیگەرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانمان پێگەیشت، گیان لەدەستدانی نەوشیروان مستەفا زیانێکی گەورەیە بۆ سەرجەم هێزە دیموکراتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی گەلی کوردستان و دۆسییە رەواکەی و کە خەباتی دەکرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیموکراتی دادپەروەریی بۆی.
ئێمە لە پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) پرسە و سەرەخۆی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێکانی دەکەین لە بزوتنەوەی گۆڕان و هیوای ئارامی و خۆڕاگرییان بۆ دەخوازین و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و سەرجەم گەلی میللەتی کورد و هێزە سیاسییە دیموکراتەکان دەکەین بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەکی سیاسی و ئەکادیمی و نیشتمانی وەک نەوشیروان مستەفا.
هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکرات
ساڵح موسلیم - ئاسیا عەبدوڵا