🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🏠 Սկիզբ|📧 Հետադարձ կապ|💡 Օգտվողի մասին!
|
📅 Այսօր 01-06 պատմության
📅Ժամանակագրություն միջոցառումներ
📅 Օր
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 ավելի շատ ...
📅01 June
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ՆվիրատվություններՕգնություն մեզ ստեղծել ավելի լավ Kurdipedia. Նույնիսկ փոքր նվիրատվություններ կարող են փոխել. Մենք պետք է ձեր նվիրատվություն է հասնել նորացված եւ արագ տեխնոլոգիան մեր ծառայությունների, հաստատել եւ նպաստել Kurdipedia կազմակերպումը եւ ընդունման նվիրված աշխատակազմը բարձրացնել եւ բարելավել բովանդակությունը, դիզայն եւ ամենօրյա շահագործումը մեր կայքում.|📕 ԳրադարանԱմենամեծ Քրդական թվային գրադարան - (10,962) գրքեր||
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
...
👫 Նեչիրվան Բարզանին
...
👫 Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
...
📊 Հոդվածներ 374,007 | Նկարներ 58,935 | Գրքեր 10,962 | Կից փաստաթղթեր 42,307 | 📼 Video 167 | 🗄 Աղբյուրները 14,556 |
📖 پرسیار دەربارەی ستەمکاریی و ویستی فێربوون | 🏷️ խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پرسیار دەربارەی ستەمکاریی و ویستی فێربوون


نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا مەکینەیەکی گەورەی پرسیارکردن بوو، یەک سەعات لەگەڵیدا دانیشتیتایە، پسپۆڕیی یان شارەزاییەکت لە شتێکدا هەبووایە و ئەو نەیبووایە، بە پرسیار دایدەگرتیتەوە.
پرسیاری باکگراوەندە مەعریفییەکانی منی کرد، منیش بە کورتیی بۆم باس کرد کە هەر لە منداڵییەوە دەخوێنمەوە، بە کوردیی و عەرەبی، ماوەیەک لە مزگەوت پەروەردە بووم و دواتر خۆمم پەروەردە کردووە، کە باسی مزگەوتم کرد، وتی چییت خوێندووە؟ منیش وتم قورئان (بە خوێندنەوە، تەفسیر و لەبەرکردن)، علوومی حەدیس (بە ڕاڤە و لەبەرکردن و هەندێک بابەتی وەکو سەنەد و ئەو شتانەوە)، مێژووی ئیسلام، ئوسوڵ فیقە، فیقه، فیکری ئیسلامی، عەقیدە و شتی دیکە...
وتی لە بارەی قورئانەوە دەتوانم بپرسم، منیش وتم فەرموو، وتی لە قورئاندا وێناکردنی ستەمکاران چۆنە و چۆن باسی ستەم دەکات؟ منیش باسی ئایەتەکانی زوڵم و عاقیبەتی زاڵیمین و ئەوانەم بۆ کرد. پاشان بۆم باس کرد لە قورئاندا چیرۆکی ستەم هەمیشە بە کەوتنی ستەمکار کۆتایی دێت، ئەمەش جیاوازییەکی نێوان چیرۆکی تەوراتیی و قورئانییە، باسی سرووشتی گێڕانەوەی تەوراتیی و قورئانییم بۆ کرد، کە چۆن قورئان زۆر بە کورتیی، لە شێوەی کورتە چیرۆکێکدا باسی سەرگوزشتەی ستەم و ستەمکاران دەکات، بەڵام چیرۆکی تەوراتیی درێژە و لە نۆڤڵێت یان ڕۆمانێکی درێژ دەکات، پاشان پرسیارێکی جەوهەریی کرد.
نەوشیروان مستەفا: ئایا ستەمکاران تەنیا لەبەر ئەوە ناشرین و بێزراون کە بێ باوەڕن و پاشان ستەمکار، یان هەر ستەمکارییەکە خۆی ماکی ڕقی خوداییە لەوان؟ منیش کەمێک خەجڵام، لە ڕاستییدا پێشتر خۆم بیرم لە پرسێکی وا کردبووەوە، بەڵام سەرنەپەرژا بووم بۆ وەڵامەکەی بگەڕێم. بەڵام زاکیرەم یاریدەی دام وەڵامێک بدەمەوە کە هێشتاش خۆم باوەڕم پێیەتی. باسی بەلقیسم بۆ کرد، پاشای سەبەء، کە لە گێڕانەوەی قورئانییدا، تەنانەت پێش ئەوەی ئیمانیش بهێنێت بە شێوەیەکی ئەرێنیی ئاماژەی پێ کراوە، هۆکاری ئەوەش بە بڕوای من ئەوە بووە، لە فەرمانڕەوایەتییەکەیدا ڕاوێژی بە دەورەبەرەکەی کردووە، گوێی لێگرتوون و ستەمکار نەبووە. هەر بۆیە خودا کە ڕقی لە ستەمکارانە سەرەتا لە بەر ستەمەکەیانە و تەنانەت ستەمکاری باوەڕداریش لای خودا بێزراوە و جێی دۆزەخە و لێی نایەتە دەرەوە ولاتحسبن الله غافلا عما يعمل الظالمون لەوێدا باسی ستەمکاری بێ باوەڕ و ئیمانداری نەکردووە.
وتی ئەی سەبارەت بەوانەی هاریکاری ستەمکاران دەکەن چی؟ منیش چیرۆکەکەی حەسەنی بەسڕییم بۆ گێڕایەوە: خەیاتێک دەچێتە لای بەسڕی، پێی دەڵێت: یا شێخ؛ من جلوبەرگ بۆ سوپای خەلیفە دەدوورم، ئایا بەر ئەو ئایەتە دەکەوم کە دەڵێت: ولاترکنوا الی الذین ظلموا فتمسکم النار؟ بەسڕییش پێی دەڵێت: هەی داماو؛ تۆ خۆت ستەمکاریت.
وتی یانی دەتوانین لە قورئانەوە، بە تێڕوانینێکی نوێوە پاڵپشتیی بۆ شەڕ لە دژی ستەمکاران بەدەست بهێنین؟ وتم بێ دوودڵیی، بە تایبەتیی ئەگەر ڕاڤەیەکی نوێی سەردەمییانە و خۆمانە و کوردییانەی بۆ بکەین، دەتوانین زوڵم وا ناشرین بکەین کە کەس بوێریی ئەوەی نەبێت توخنیان بکەوێت.
ئینجا پرسی: لەم شەڕەمان لەگەڵ ستەمکاران خودا لەگەڵماندایە؟ وتم بێ دوودڵیی. ڕووی کردە کاک عومەر و وتی سەید ئەوەش پشتیوانیی خودا ئیتر بۆ بترسین؟ منیش پێکەنیم و دڵنیا بووم کارێکی گەورە دەکات.
تێبینیی: کاتی چاوپێکەوتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی هێشتا بزووتنەوەی گۆڕانی ڕانەگەیاندبوو، نازانم بە دیاریکراوی ڕۆژ و مانگەکە و تەنانەت ساڵەکەشی کەی بوو.
یاسین عومەر
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Աղբյուրները
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ: 📖 Հոդվածներ
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 Գիրք: 📄
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը: ⊶ Alkukielellä
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Sulaimaniyah

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Manu Berzincî) վրա May 25 2017 7:42AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Manu Berzincî) վրա: May 25 2017 7:42AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 5,167 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.133 KB May 25 2017 7:45AMManu Berzincî
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

پرسیار دەربارەی ستەمکاریی و ویستی فێربوون

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 1
🔣 Տարբեր
1.👁️کۆچی دواییی نەوشیروان مستەفا
📂[ ավելի շատ...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,078 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574