پەیامێک لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی رێکخەری گشتیی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت:
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا لە بیرەوەری کورددا وەک سەرکردەیەکی فیداکار و بەرگریکارێکی راستەقینەی مافەکانی مرۆڤ دەمێنێتەوە.
نیکۆڵای ئی. ملادێنۆڤ سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردوو، گەلی کورد و گەلی عێراق دەکات و دەشڵێت: نەوشیروان مستەفا یەکێک بوو لەو کەسە دیارانەی عێراق و کوردستانی عێراق کە ژیانی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆری دڕندە سەددام حوسێن و، بۆ خەباتکردن لەپێناو داهاتووێکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق تەرخان کرد.
دەقی پەیامەکە:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە کۆچی دوایی هاوڕێیەکی باش و کەسێکی نموونەیی ئاگادارکرامەوە - نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کوردستان.
لە دڵەوە سەرەخۆشیی دەردەبڕم بۆ خانەوادەکەی، گەلی کورد و گەلی عێراق.
نەوشیروان مستەفا یەکێک بوو لەو کەسە دیارانەی عێراق و کوردستانی عێراق کە ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆری دڕندە سەددام حوسێن و بۆ خەباتکردن لەپێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق.
مستەفا لە بیرەوەریی کورددا وەک سەرکردەیەکی فیداکار و بەرگریکارێکی راستەقینەی مافەکانی مرۆڤ دەمێنێتەوە.
با ئەو لە ئاشتیدا پشوو بدات.
دڵسۆزتان
نیکۆڵای ئی. ملادێنۆڤ
رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - یونسکۆ
19-05-201719-05-2017
ئورشەلیم
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!