رێکخراوی کوردیپێدیا پرسەنامەیەک ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
پرسەنامەی رێکخراوی
کوردیپێدیاکوردیپێدیا بۆ کۆچی دواییی رێکخەری گشتیی بزونتەوەی گۆڕان بەرێز
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا:
رێکخراوی کوردیپێدیا بەناوی سەرجەم ئەندامانییەوە، پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی کوردستانیان بەگشتی، بنەماڵەی رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆران بەتایبەتی و لانیگرانی بزوتنەوەی گۆران دەکات. بەم بۆنە خەمناکەوە هاوسۆزی خۆمان بۆ یەک لە سەرکردەکانی گەلی کورد بەڕێز نەوشیروان مستەفا دەردەبڕین.
نەوشیروان مستەفا، سەرکردەیەکی خاوەن ئەزموون، رۆژنامەنووس و مێژوونووسێکی دیاری گەلەکەمان بوو. بەجۆرێک کار و نووسینەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر هێزکاری گرنگی دەبێت لەسەر مێژوو، کۆمەڵناسی، ئەدەبی کوردی و سەرچاوەیەکی زانستیی زۆر باش دەبن بۆ لێکۆڵینەوە لەو بوارانەدا.
بەرهەمە گرنگەکانی کاک نەوشیروان لایەنێکی گرنگی پەرتوکخانە و تۆمارەکانی رێکخراوی کوردیپێدیای رۆشنتر کردووە و لە هەوڵی کۆکردنەوەی زیاتری بەرهەمەکانیداین.
دیسان بەداخین و هیوادارین خانەوادە و لایانگرانی بەڕێزیان ئەم کۆستە تێبپەرێنن و بەشێوەیەکی باشتر و شێلگیرانەتر لەسەر کار و راسپاردەکانی نەوشیروان مستەفا بکەن و لەبەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان نەبێت سازش لەسەر هیچ شتێکی تر نەکەن.
لەگەڵ رێزی هاوکارانی کارای رێکخراوی کوردیپێدیا
هاورێ باخەوانهاورێ باخەوان،
مانو بەرزنجیمانو بەرزنجی و
سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد
22-05-2017
وێنەیەک بۆ:
•
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان
• ئەرشیڤی رێکخراوی کوردیپێدیا
22-05-201722-05-2017