دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی #سەیدسادق# ئاشکرایکرد کە هێزەکانیان توانیویانە لەسەرەتای قەدەغەکردنی وەرزی ڕاوەماسیەوە 40 کەس بەهۆی ڕاوکردنی نایاساییەوە دەستگیرکراون و دەستیشیانگرتووە بەسەر 178 تۆڕی ڕاوکردنی ماسیدا.
ڕائید فایەق قادر، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق بە دواڕۆژی ڕاگەیاند توانیویانە تەنها لەماوەی سێ ڕۆژدا دەستبگرین بەسەر 59 تۆڕی ڕاوکردنی ماسی و دوو کەڵەک لەگەڵ بەلەمێکی ڕاوکردنی ماسیدا، هاوکات لە سەرەتای وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسیشەوە توانیومانە دەستبگرین بەسەر 178 تۆڕو قولاپ لەگەڵ هەشت ماتۆڕسکیلدا، هەروەها 40 کەسیش دەستگیراکراون و ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق ئەوەشی وتبڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە 25-06-2017 کۆتایی دێت بەڵام ڕاوکردنی ماسی بە بەکارهێنانی دەرمانی ژەهر و تەقینەوە و کارەبا و تۆڕی کون ورد بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
04-06-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,972