بریکارنامەی نەوشیروان مستەفا بۆ عومەری سەید عەلی
رۆژی 02-11-2016 لە رێگەی باڵیۆزخانەی عێراقەوە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا،
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان بریکارنامەیەکی تایبەتی بۆ
عومەری سەید عەلیعومەری سەید عەلی بۆ راپەڕاندنی کارە یاساییەکانی گۆڕان و تۆمارکردنی ناوی بزووتنەوەکە وەک قەوارەیەکی سیاسی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە.
بەپێی بریکارنامەکە، عومەر عەلی حوسێن (عومەری سەید عەلی) دەتوانێ لەجیاتی رێکخەری گشتی هەموو کار و رێکارێکی یاسایی لە واژۆ و پڕکردنەوەی فۆرم و نوێنەرایەتیکردنی گۆڕان لە بەردەم دادگا و کۆمیسیۆن جێبەجێبکات. هەروەها تانەدان لە هەر بڕیارێک لەبەردەم دادگای پەیوەست بە تۆمارکردنی گۆڕان وەک حیزبێکی سیاسی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.