📊 بابەت 374,059 | وێنە 58,946 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,373 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,575
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📊 گۆڤارە ساختەکان زانکۆکانی هەرێم دەکەنە ئامانج | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

گۆڤارە ساختەکان زانکۆکانی هەرێم دەکەنە ئامانج


فایلی پەیوەندیدار 📂
دواڕۆژدواڕۆژ
بەهۆی تێوەگلانی دەیان مامۆستا لە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان لە گۆڤارە ساختەکانی جیهاندا سکانداڵێکی گەورە زانکۆکانی کوردستان دەگرێتەوە و لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە ئەو توێژینەوانە رۆڵیان هەبووە لە بەرزکردنەوەی پلە و نازناوی زانستی بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆدا، بەجۆرێک مامۆستای وا هەیە سێ‌ پلەی زانستی بەوهۆیەوە بڕیووە.
باندێکی نێودەوڵەتی لەڕێگەی گۆڤارە ساختەکانیانەوە زانکۆکانی کوردستانیان کردۆتە ئامانج و دەیان مامۆستا لە زانکۆکانی کوردستان پەنایان بردۆتەبەر ئەو گۆڤارە ساختانە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان.
گۆڤارە ساختەکان یەکێکن لە جۆرەکانی ئەو باندە نێودەوڵەتیانەی لەبواری توێژینەوە زانستیەکاندا کاردەکەن و واخۆیان دەناسێنن کە دەزگای توێژینەوە و پەبڵیشەری زانستین، بەڵام لە راستیدا تەنها دەزگایەکی وەهمی سەر تۆڕی ئینتەرنێتن کە ئامانجیان بزنس و کۆکردنەوەی پارەیە.
لەمساڵانەی دوایدا ئەم جۆرە گۆڤارانە لە جیهاندا ڕوو لە زیادبونن و بەشێکی زۆریشیان ناوەندە زانستیەکانی وڵاتانی جیهانی سێهەمیان کردۆتە ئامانج، چونکە مامۆستایان و توێژەرانی ئەو وڵاتانە بەئاسانی دەبنە نێچیری ئەم باندانە.
بڵاوبونەوەی ئەم دیارەدەیە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا بەجۆرێکە لەو توێژینەوانەی ساڵی 2016 لە لایەن مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستانەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکاندا بڵاوکراونەتەوە 25% یان لەو گۆڤارە ساختەکاندا بووە.
چەند توێژەرێکی گەنج سەنتەری (بایۆساینس) بەڕێوەدەبن، کە سەنتەرێکی ئەکادیمی سەربەخۆیە تایبەت بە توێژینەوەی زانستی لە بورەکانی فیزیا، کیمیا، بایەلۆجی و پزیشکی و کۆمپیوتەر.
توێژەرانی ئەم سەنتەرە لەپاڵ کارە سەرەکیەکەیاندا کە هاندان و یارمەتیدانی مامۆستایانە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی بەشێوەیەکی ئەکادیمی لە جۆرناڵێکی باوەڕپێکراودا. کاردەکەن لەسەر چێککردن و هەڵسەنگاندنی ئەو توێژینەوانەی لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان ئەنجامدراون لە جۆرناڵە جیهانی و لۆکاڵییەکان.
لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاويانکردۆتەوە سەنتەری بایۆ ساینس دەڵێت بەپێی توێژینەوەکانمان دەرکەوت لە بواری زانستە سروشتیەکاندا 27% توێژینەوەکانی زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی و 31%ی توێژینەوەکانی زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیە و 19%ی توێژینەوەکانی زانکۆی چەرمووزانکۆی چەرموو لە گۆڤارە ساختەکاندا بڵاوکراونەتەوە.
ژمارەکان تۆقێنەرن، پەردە لەسەر سکانداڵێکی گەورەی زانستی هەڵدەدەنەوە کە لەماوەی رابردودا زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە.
لە نمونەی ئەو گۆڤارە ساختانەی کە توێژەرانی کوردستانیان کردۆتە ئامانج
گۆڤاری (Paediatric infectious diseases) گۆڤاری (Open Journal of Gastroenterology)
گۆڤاری (International Journal of Basic and Applied Sciences) گۆڤاری (JOURNAL OF PHARMACEUTICAL AND BIOMEDICAL SCIENCES) گۆڤاری (IOSR Journal of Applied Geology and Geophysics) گۆڤاری (International Journal of Multidisciplinary and Current Research) و دەیان گۆڤاری تر.
ئەوەی کە سەرنج راکێشە لەناو زانکۆکانی کوردستاندا بەشی کۆمپیوتەر زۆرترین توێژینەوەیان لە بڵاوکراوە ساختەکاندا بڵاوکردۆتەوە. بەجۆرێک بەپێی داتاکانی سەنتەری بایۆ ساینس 68% ی توێژینەوەکانی بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆی سلێمانی و 48%ی توێژینەوەکانی بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆی چەرموو لە گۆڤاری ساختەدا بڵاوکراونەتەوە.
فەهمی حسێن کاکە، ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی سەنتەری بایۆساینس نایشارێتەوە کە بونی ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوەی ساختە لە زانکۆکانی کوردستاندا ئاماژەی ئەوەیە کە ئەم باندە بە فراوانی لە کوردستاندا بڵاوبونەتەوە.
گوماندەکرێت ئەو تۆڕە نێودەوڵەتیەی کە لە پشتی ئەم کارەوەن، هاوکار و هاودەستیان هەبێت لە کوردستان. بەبەڵگەی ئەوەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان ناویان لە دەستەی نوسەرانی ئەو جۆرە گۆڤارانەدا هەیە و کارئاسانیان بۆ دەکەن و هانی مامۆستایان دەدەن بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان لەو جۆرە گۆڤارانەدا ئەوەش بە وتەی فەهمی حسێن کاکە.
بەبڕوای فەهمی دیاردەکە لە ئاستێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ بەهۆی ئەم جۆرناڵە ساختانەوە نازناوی زانستیان وەرگرتووە بەجۆرێک کەسی وا هەیە بەهۆی ئەم جۆرناڵە ساختانەوە سێ‌ نازناوی زانستی گۆڕیوە، لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆتە مامۆستا و لە مامۆستاشەوە بۆتە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر.
فەهمی دەڵێت لەناو ستافی باڵای زانکۆکاندا بەدەگمەن کەسی تێدایە کە لە جۆرناڵی ساختەوە تێوەنەگلابێت.
کارەکانی فەهمی و گروپەکەی کێشەی زۆری بۆ دروستکردوون و بەهۆیەوە کەوتۆتە بەر چەندین هەڕەشەی جۆراوجۆر.
بە بەردەوامی لە لایەن زانکۆکانەوە دژایەتیمان دەکرێت و هەڕەشەی دەرکردن و داخستنی سەنتەرەکەمان و تۆمارکردنی سکاڵای یاساییمان لێدەکرێت فەهمی وای ووت.
گۆڤارە ساختە نێودەوڵەتیەکان ساڵانە لە ڕێگەی کارەکەیانەوە ملیۆنان دۆلار قازانج دەکەن.
بەپێی بەدواداچونەکانی دواڕۆژ ئەو گۆڤارانە لە بڵاوکردنەوەی هەر پەیپەرێکدا 500-3000 دۆلاریان لە مامۆستایانی کوردستان وەرگرتووە.
ئەو کارەی سەنتەرەکە دەیکات، لەسەر ئاستی جیهانیش ڕوبەڕوی مەترسی بۆتەوه.
(جێفری بەیڵ) پڕۆفیسۆری ئەمریکی لە ساڵی 2010 بە شێوەیەکی خۆبەخشانە کاریدەکرد بۆ ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی گۆڤارە ساختەکەکان لە جیهاندا و مانگانە لیستەکەی نوێدەکردەوە، بەڵام بەشێوەیەکی کتوپڕ لە سەرەتای 2017 وازی لەکارەکەی هێنا و سایتەکەشی داخست بەبێ‌ ئەوەی هیچ رونکردنەوەیەک بدات.
دواتر زانکۆکەی رایانگەیاند کە جیفری لەلایەن باندە نێودەوڵەتیەکانی بواری پەبڵیشەری فەیکەوە هەڕەشەی لێکراوە و ژیانی لە مەترسیدایە.
بەرپرسانی سەنتەرەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کارەکانی ئەوان بۆ ناشرینکردنی زانکۆکان و شکاندنیان نییە، بەڵکوو بۆ یارمەتیدان و پاراستنی زانکۆکانە کە دەیانەوێت بیپارێزین لەو باندە بازرگانییە گەورانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بڵاوبونەتەوە.
سەنتەرەکە لەماوەی کارکردنیدا توانیویەتی تەنها چێکی توێژینەوەکانی سێ‌ زانکۆی کوردستان بکات کە ئەوانیش زانکۆکانی سلێمانی و کۆیە و چەرمون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەهەرێمی کوردستان کوردستان 10 زانکۆی حکومی و 10 زانکۆی تایبەت بونیان هەیە.
بەڵام وەک بەرپرسەکەی سەنتەری بایۆنیس دەڵێت بەداخەوە تەنها ئەم سێ‌ زانکۆیە خاوەنی سایتێکی پڕۆفیشاڵن کە بەشێوەیەکی ورد و ئەکادیمی هەموو داتایەکی تێدا خرابێتەڕوو کە یارمەتیدەر بووە بۆ دەسکەوتنی هەموو جۆرە داتا و زانیاریەک.
تائێستا کەس نازانێت بەتەواوی قەبارەی دیاردەکە لە زانکۆکانی سەلاحەدین و دهۆک و سۆران و زانکۆکانی دیکە چەندن، بەڵام چاوەڕێ‌ ناکرێت دۆخی ئەوانیش لە زانکۆکانی سلێمانی و کۆیە باشتر بێت.
فەهمی دەشڵێت ناونەهێنانی زانکۆکانی هەولێر و دهۆک و سۆران و ئەوانی دیکە لەم بابەتەدا لەبەر ئەوە نییە کە لەو زانکۆیانەدا ئەم دیاردەیە نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ئەوان هیچ داتا و زانیاریەکیان نییە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بەهۆی ناشەفافیەتەوە بەشێکی زۆری گەندەڵیەکانیان شاردۆتەوە.
رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە وەکالەت، بە دواڕۆژی وت توێژینەوەی مامۆستاکانی زانکۆی سلێمانی زۆر چاکن و لە ئاستێکی بەرزدان، بەڵام لە ساڵانی رابردوو بەشێک لە مامۆستایانمان بەبێ‌ ئەوەی زانیارییان هەبێت لە گۆڤارە ساختەکان توێژینەوەکانیان بڵاوکردۆتەوە.
وتیشی ئێمە لە ئێستادا لە هەموو کۆلێژەکان لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئەو گۆڤارانەمان هەیە کە توێژینەوەی تێدا بڵاودەکرێتەوە، بەهیچ شێوەیەک بۆ پلەبەرزکردنەوە و بۆ مامەڵە ئەو توێژینەوەیەی لەو گۆڤارە ساختانە بڵاوکرابێتنەوە کاری پێناکەین.
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت، دان بەبونی دیاردەکەدا دەنێت لە زانکۆکەیدا و ژمارەکانی رەتناکاتەوە، بەڵام جەخت لەوە دەکات زۆربەی مامۆستایان نەیانزانیوە گۆڤارەکە ساختەیە.
رەزا حەسەن، باسی لەوەکرد کردەوە لە ساڵانی رابردوو هیچ بڕیارێکی وەزارەت بۆ ئەو گۆڤارانە نەبوو، بەڵام بەپێی رێنماییە نوێیەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەکاتی مامەڵەکردن بۆ پلەبەرزکردنەوەی مامۆستا، پێویستە لە هەموو کۆلێژێک لیژنەیەک هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو گۆڤارانەی توێژینەوەی مامۆستایانی تێدا بڵاودەکرێتەوە.
دەشڵێت ئەو مامۆستایانەی لە ساڵانی رابردوودا توێژینەوەیان لەو گۆڤارانە بڵاوکردۆتەوە هیچ سزایەک نادرێن، چونکە بەبێ‌ ئەوەی زانیارییان هەبووبێت ئەو کارەیان کردووە و گۆڤارەکەش بەشێوەیەکی رەسمی خۆیان نیشانداوە.
د.حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی هەرچەندە بێ‌ ئاگایی خۆی نیشاندا لەسەر رێژەی ئەو جۆرناڵە ساختانەی لەبارەی زانکۆی کۆیە لەبەردەستدان، ئاماژە بەوە دەکات پێشوازی لە هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی هەر ناوەندێکی زانستی باوەڕپێکراو دەکەن لەسەر توێژینەوەی مامۆستاکانیان و بە کارێکی گرنگی دەزانن.
ئەو نایشارێتەوە جۆرناڵە ساختەکان یەکێکن لەو کێشانەی کە لەدونیای ئەکادیمیدا بونیان هەیە و بەشێوەیەکی تایبەتیش وڵاتانی دواکەوتویان کردۆتە ئامانج.
د.حەیدەر لەشکری بۆ دواڕۆژ وتی هەندێک لە مامۆستایان بەهۆی هەڵپەی پلەبەرزکردنەوە و هەرزانی کرێی و ئاسانی بڵاوکردنەوە پەنایان بۆ ئەم جۆرە گۆڤارانە بردووە و، دەشڵێت ئامادەین پێداچونەوە و لێپێچینەوە بەرامبەر هەموو ئەو مامۆستایانە بکەین کە توێژینەوەیان لە گۆڤاری ساختە بڵاوکردۆتەوە و بەوهۆیەوە پلەی زانستی و پۆستی کارگێڕیان چۆتە پێشەوە، بە مەرجێک لەلایەن سەنتەرێکی پڕۆفیشناڵ و باوەڕپێکراوەوە بێت.
رکەبەری نێوان مامۆستایانی زالنکۆ بەیەکێک لە هۆکارەکانی پەنابردنیان دەزانرێت بۆ بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانیان لەو گۆڤارە ساختەکاندا.
د.ئالان فەریدون سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی بە دواڕۆژی ووت بونی ململانێی نێوان زانکۆکان و پرۆسەی ranking و پلەبەرزکردنەوە و نەشارەزایی رۆڵی هەبووە لەوەی کە هەندێ‌ مامۆستایان بەرەو ئەو گۆڤارە ساختانە بچن.
ئەو دەڵێت زانکۆکەی ئێمە لەبەرئەوەی زانکۆیەکی نوێیە کەمتر لەو بابەتەوە تێوەگلاوە، هەر لەسەرەتاشەوە بیرمان لەوە کردۆتەوە کە کۆنتڕۆڵی ئەو بابەتە بکەین، لەڕێگەی هاندانی مامۆستایان بۆ بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە باشەکان و کردنەوەی کۆرسی راهێنان بۆ چۆنیەتی ئامادەکردنی توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان.
سەرە رای قسەکانی د. ئالان فەرەیدون گۆڤاری (International Journal of
Computer، Electrical، Automation، Control and Information Engineering)
یەکێک لەو گۆڤارە ساختانەیە کە چەند مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیک توێژینەوەکانیان تێدابڵاوکردۆتەوە.
لەماوەی رابردودا سەنتەری بایۆساینس زانکۆی پۆلیتەکنیکی ئاگادارکردەوە لە دەستنیشانکردنی جۆرناڵێکی نێودەوڵەتی ساختە کە زانکۆکە دەستنیشانیکردەوە بۆ بڵاوکردنەوە توێژینەوەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی کە بڕیارە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
بەو هۆیەوە بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵایان کرد، بەڵام لە کۆتایدا سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیک بڕیاریدا بە لابردنی گۆڤارەکە و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکە لە گۆڤارە ئەکادیمیەکەی خۆیاندا.
د.ئالان فەرەیدون دەڵێت دیاریکردنی ئەو گۆڤارە تەنها پێشنیارێک بووە و لە کۆتایدا بڕیارماندا بەلابردنی گۆڤارەکە.
هەرچەندە تائێستا لەسەر ئەو ژمارانە و بەربڵاوی دیاردەکە لەو ئاستەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ لێدوانێکی بڵاونەکردۆتەوە و هیچ رێکارێکیشی نەگرتۆتەبەر، بەڵام لەوانەیە هەستی بە مەترسی دیاردەکە کردبێت بۆیە بەنوسراوی فەرمی زانکۆکانی بڵاوکردۆتەوە کە دەبێت ئەو توێژینەوانەی لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکان بڵاویدەکەنەوە لە لیستی (thomson reuters journal list) بێت کە لیستێکی جیهانی باوەڕ پێکراوە بۆ گۆڤارە زانستییەکان.
راپۆرتی بنکۆڵکاریی تایبەت بە سایتی دواڕۆژ
10-06-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 10-06-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-06-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🎒 پەروەردە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 10 2017 2:59PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 10 2017 3:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 8,729 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Jun 10 2017 3:02PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

گۆڤارە ساختەکان زانکۆکانی هەرێم دەکەنە ئامانج

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی چەرموو
2.👁️زانکۆی سلێمانی
3.👁️زانکۆی کۆیە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-06-2017
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,406 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574