لە کرمانجی خواروو و کرمانجی سەروودا ئەم دوو پەندە وەک يەک ناوەرۆک بە کاردەهێنرێن بۆ ستايش و پياهەڵدانی #مێخاس# بەهەمان شێوەی #مێرخاس#، واتە کورد لە بنەڕەتدا جياکاری ڕەگەزی نەبووە، هەڵبەت ئەمەش جێماوی ميللەت و خەڵکە، مانای تەواوی پەندەکە لە کرمانجی سەروودا ڕاستەوخۆ دەڵێت: ژن يا پياو ئەوەی شێر بێت هەر شێرە هەر بۆيەش لە مێژووی کوردا چەندين شێرەژن هەڵکەوتوون، لە کرمانجی خوارووشدا وتراوه: ئەوەی لەتوخمی شێر بێت و لە لانەی شێرەوە بێتە دەرەوە هيچ بە چاوی نێر يان مێ لێی مەڕوانن چونکە شێرە، واتە مێيايەتی و نێرايەتی هيچ لەناوی شێرەکە کەم ناکاتەوە، نێر يان مێ-ش کار لە مرۆڤ بوون و يەکسانی نێوان ژن و پياوی کورد ناکات.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,707 անգամ