40 گۆڕی بەکۆمەڵ لەناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دۆزراونەتەوه
📊 Statistiken und Umfragen
دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات، لە دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی
داعشداعش زیاتر لە 40 گۆڕ دۆزراونەتەوە، بەڵام توانراوە تەنها 12 گۆڕ هەڵبدرێتەوە.
فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدانی حکومەتی هەرێم، بە دواڕۆژی راگەیاند تائێستا لەناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش نزیکەی 40 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە 12 گۆڕیان هەڵدراونەتەوەو روفاتی 67 کەس بەخاکسپێردراونەتەوەو ئەوانی تر دراونەتەوە خانەوادەکانیان.
وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان، ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراقی، بە پێی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2006ی پەرلەمانی عێراقی، وەزارەتەکەیان دوای تەوابوونی رێککارە یاساییەکان هەماهەنگ دەبێت بە هەڵدانەوەی ئه و 30 گۆڕە بە کۆمەڵەی کە تاوەکو ئێستا هەڵنەدراونەتەوە.
ناوبراو، وتیشی بەپێی ئه و دەرخستانەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان کردوویەتی حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر دابینکردنی پارەی پێویست بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
روونیشیکردەوە، گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەکەونە سنووری قەزای
شەنگالشەنگال و ناوچەی
جەلەولاجەلەولا لە پارێزگای دیالە.
13-06-2017
⚠️ Dieser Artikel wurde in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!