دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
#وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان#ی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، ئاشکرایدەکات، لە دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی #داعش# زیاتر لە 40 گۆڕ دۆزراونەتەوە، بەڵام توانراوە تەنها 12 گۆڕ هەڵبدرێتەوە.
فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدانی حکومەتی هەرێم، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تائێستا لەناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش نزیکەی 40 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە 12 گۆڕیان هەڵدراونەتەوەو ڕوفاتی 67 کەس بەخاکسپێردراونەتەوەو ئەوانی تر دراونەتەوە خانەوادەکانیان.
وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان، ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراقی، بە پێی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2006ی پەرلەمانی عێراقی، وەزارەتەکەیان دوای تەوابوونی ڕێککارە یاساییەکان هەماهەنگ دەبێت بە هەڵدانەوەی ئه و 30 گۆڕە بە کۆمەڵەی کە تاوەکو ئێستا هەڵنەدراونەتەوە.
ناوبراو، وتیشی بەپێی ئه و دەرخستانەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان کردوویەتی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی داوە لەسەر دابینکردنی پارەی پێویست بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
روونیشیکردەوە، گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەکەونە سنووری قەزای #شەنگال# و ناوچەی #جەلەولا# لە پارێزگای دیالە.
13-06-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 23,694 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!