15-06-2017
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لەناوچەی گەنج لەپارێزگای
بینگۆلبینگۆل-ی باکوری کوردستان شەڕو پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە و سوپای تورکیا روویداو سەربازێک کوژراوه و یەکێتی دیکەش برینداربووە.
- سوپاسالاری
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هاوپەیمانان بەردەوامن لە هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە، بەڵێنیانداوە بۆ ساڵی 2018 دوولیوای دیکەی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە پڕ چەک بکەن و مەشق و راهێنانی سەربازییان پێبکەن
- پۆلیسی واشنتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، دوو کەسی دەستگیرکردووە لەسەر هێرشکردنە سەرخۆپیشاندەران لە کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئه و وڵاتە لە 16-05-2017.
[1]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00 بۆ 05:00 گەنجێکی کۆڵبەری کورد بەناوی سیروان محەمەد، کە خەڵکی گوندی خانخەلیلی شاری
سەردەشتسەردەشتی سەربە پارێزگای ورمێیە، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمەوە بە ئامانج گیراوە و کوژراوە.
- پارێزگاری تورکی
ئامەدئامەد ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک قەدەغەی هاتوچۆی لە 25 گوندی سەربە شاری ئامەد ڕاگەیاند، بەمەبەستی ڕێگاخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورک لەو ناوچانەدا.
[2]
- دەسەڵاتدارێتی تورکیا رایدەگەیەنێت، ناڕەزایی سەرەکی ئەنقەرە بۆ ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان بریتییە لە لەخۆگرتنی
کەرکوککەرکوک له و دەنگدانەدا.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان