یەکینەکانی پاراستنی ژنان 200 ژن و منداڵی ئێزیدییان لە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی...
رۆیتەرز
بەپێی هەواڵێکیئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز هێزەکانی
یەپەژەیەپەژە لە
سوریاسوریا ڕایانگەیاندوە کە توانیویانە ژمارەیەک لە ژن و منداڵی
ئێزیدیئێزیدی لە دەستی
داعشداعش ڕزگاربکەن.
لە ڕگەیاندراوێکدا نەسرین عەبدوڵا فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە سوریا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان توانیویانە نزیکەی 200 ژن و منداڵی ئێزیدی لە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی ڕزگار بکەن کە لە کاتی شەڕەکاندا وەک غەنیمەی شەڕ بردبونی لە ناوچە ئێزیدی نشینەکاندا.
سەبارەت بە چۆنیەتی گواستنەوەی ئەو ژن و منداڵە ئێزیدییانە کە ڕزگارکراون لە ژێر دەستی داعش ئەو فەرماندەیە رایگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیتەی ئێزدییەکانی عێراق کار دەکەین بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان لە باکوری عێراق.
15-06-201715-06-2017 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!