🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: هونەرنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-10-2019
📆19-10-2019
📆18-10-2019
📆17-10-2019
📆16-10-2019
📆15-10-2019
📆14-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅20 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,483) پەڕتووک|||
📅 16-10-2019
رۆژی 8ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.[1]
- لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکانیدا تۆمەتبار دەکات.[1]
- سوپای سووریا گەیشتە کۆبانێ.[1]
- شەڕڤانان 17 گوندی سنوری ناوچەکانی عەین عیسا و گرێ سپی-یان لە دەستی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا ئازادکرد.[1]
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆ
📅 16-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ژنە شەڕڤانەکان بە رەنگەکانی منداڵێکی کورد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-10-2019
رۆژی 7ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- شەڕڤانان دەستبەسەر هەمەرێکی سوپای تورکدا دەگرن.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سمکۆ خەلیلی باغچە، خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری ئەو شارەدا، بەسەختی پێکرا.[1]
📅 15-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 15-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبان
📅 14-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- هەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجا
📅 13-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,224 | وێنە 55,375 | پەڕتووک PDF 10,483 | فایلی پەیوەندیدار 34,591 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,413 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 بارزانی: دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

بارزانی: دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم

خەندان دەقی چاوپێکەوتنی گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی ئەمەریکی لەگەڵ بارزانی بڵاودەکاتەوە
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی دەڵێت لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی، دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و رایگەیاند دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم. دەشڵێت ئەگەر دەوڵەتە زلهێزەکان لەدژی ریفراندۆم بن ئەوا مانای وایە دژی بەهاکانی خۆیانن
بارزانی رۆژی 12ی ئەم مانگە لەمیانی یەکەمین چاوپێکەوتنی تایبەتدا لەگەڵ میدیای بیانی لەدوای دەستنیشانکردنی 25ی ئەیلوولی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، لەگەڵ گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی ئەمەریکی جەختیکردووەتەوە جیابوونەوەی ئاشتییانە لەبەغدا تاکە چارەسەرە بۆ کێشەکانی عێراق و ناسەقامگیرییە فراوانترەکانی ناوچەکە،دەشڵێت لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لەدوای هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەستبەرداری پۆستەکەم دەبم.
دەقی چاوپێکەوتنەکەی بارزانی لەگەڵ گۆڤاری فۆرین پۆڵیسی ئەمەریکی
لە پیشەیەکدا وەکو خەباتگێڕێک بۆ سەربەخۆیی بە درێژایی ماوەی 55 ساڵ، سەرۆکی کوردستانی عێراق سوورە ئەمساڵ بگاتە ساتێکی مێژوویی خەونی هەمیشەیی خۆی. سەرۆک مەسعود بارزانی بەمدواییانە چەند پلانێکی راگەیاند بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی کورد، و کاتی دەنگدانەکەی بۆ 25 ی سێپتەمبەر دەستنیشان کردووە.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە گەڵ گۆڤاری فۆرین پۆلیسی لە 12 ی حوزەیراندا- یەکەمین چاوپێکەوتنی ئەو لە دوای راگەیاندنی ریفراندۆمەکە- بارزانی ووتی جیابوونەوەی ئاشتییانە لە بەغدای فیدرالێ تاکە چارەسەرە بۆ کێشەکانی عێراق و ناسەقامگیرییە فراوانترەکانی ناوچەکە.
ماوەیەکی دووورو درێژە من گەیشتومەتە ئەو ئەنجامەی کە پێویست بووە ریفراندۆمێک ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی بواربدەین گەلەکەمان بڕیاربدات ئەو وای وت.
ووتیشی ماوەیەکی دووورو درێژە من ئەو باوەڕەم هەبووە کە بەغدا هاوبەشیی ڕاستەقینە و مانادار لەگەڵ ئێمەدا پەسەندناکات.
بارزانی دانی بەوەدانا کە ریفراندۆم یەکەمین هەنگاوی ئەوە، ڕەنگە دانوستانێکی درێژ و پڕکێشە بێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق. بەڵام ئەوە تەنها بەغدا نییە کە ڕەنگە دژایەتی بکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سوورە لەسەر سیاسەتی یەکپارچەیی عێراق، هەروەها تورکیای دراوسێ، کە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی کوردستانی عێراقە، ریفراندۆمەکەی بە نابەرپرسیار و هەڵەیەکی گەورە وەسفکردووە.
بەڵام بارزانی ناترسێت. کاتێ پرسیاری لێکرا ئایا کاردانەوەی نێگەتیڤی دراوسێکانی هەرێم سەبارەت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەبێتە هۆی گەمارۆدانی هەرێمی کوردستان، بارزانی لە وەڵامدا رایگەیاندووە ئەگەر ئەم بڕیارە بەهۆی ریفراندۆمەوە بدرێت و کاردانەوەکە بریتی بێت لە گەمارۆدانی ئێمە، با گەلەکەمان بمرێت، ئەوە دەبێتە شانازییەک بۆ جیهان کە گەلەکەمانیان بە برسێتی کوشتووە تەنها لەبەرئەوەی ئەو گەلە ویستویانە چارەنووسی خۆیان بەشێوازی دیمۆکراتیانە دەستنیشان بکەن.
بریارەکەی بارزانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ڕەنگە دوابڕیاری گەورەی ئەو بێت وەکو سەرۆک. ئەو پێشتر دوو ساڵ لەپۆستەکەیدا ماوەتەوە دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، ئەویش بە ئاماژەدان بە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی وەکو هۆکارێک بۆ مانەوە لە دەسەڵاتدا، هەروەها دەڵێت کاتێ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لەمانگی تشرینی دووەمدا ئەنجامدەدرێن ئەو چیتر خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندیدناکاتەوە.
لە دوا مانگەکانی فەرمانڕەوایی ئەودا، ئەو سەرکردە تەمەن 70 ساڵە بیرلەوەدەکاتەوە چۆن ژیانی ئەو بەشێوەیەکی دانەبڕاو لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستاندا ئاوێتەبووە. بارزانی لە کۆشکی سەرۆکایەتی خۆی لە گردەکانی سەرووی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە ووتی وێنای ئەوە بکە ئەمە چی دەگەیەنێت بۆ میراتی سیاسی من. هەموو ژیانم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە.
باوکی ئەو، مستەفا بارزانی،سەرکردەی کوردی بەناوبانگ، رابەرایەتی کۆماری مهابادی کورتخایەنی لە ئێران کرد. مەسعود بارزانی لەوێ لەدایکبووە، ڕێک لەو کات و شوێنەدا کە کوردەکان فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتێکی سەربەخۆیان کردووە. بارزانی ووتیکاتێ ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە، من لەسایەی ئەو ئاڵایەدا لەدایکبووم.
بە هەنگاوهەڵنان بە شوێنپێی باوکیدا، ئەو لەتەمەنی 16 ساڵیدا بووەبە پێشمەرگە و ساڵی 1979 سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە. زۆربەی ئەزموونی ئەو لەمامەڵەکردن لەگەڵ عێراقی فیدراڵدا هەر لەوکاتەوە بە کێشە و توندوتیژی پێناسەکراوە. لەسەردەمی رژێمی سەدام حوسێندا، کوردەکان بەدەست چەندین شەڕ و جینۆساید و سەرکوتکردنەوە ناڵاندوویانە. بارزانی ووتی کامپینی ئەنفال، بۆمبارانی کیمیاوی، تێکدانی گوندەکانی ئێمە، گۆڕە بەکۆمەڵەکان، جینۆساید- ئەوە بەشی کورد بووە لەو سەردەمەدا لەپەیوەندییان لەگەڵ بەغدا.
دوای داگیرکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2003 دا، کوردەکانی عێراق دەیەیەکی دەگمەنیان لە سەقامگیری بەخۆوە بینی. کوردەکانی عێراق لە پاشماوەی شەڕەوە،بەرەو نموونەیەک بۆ سەقامگیری گۆڕان و بەلێشاو وەبەرهێنەران هاتن بۆ یەدەگە نەوتییە فراوانەکەی هەرێم. فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی، مۆڵی بازرگانی گرانبەها، پارکی گشتی، و فراوانکردنی خێرا بووە سیمای هەولێر.
هەموو ئەمانە لەساڵی 2014 دا ڕووبەڕووی هەڕەشەبوونەوە بەهۆی شۆکی پێشڕەوی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی و دابەزینی نرخی نەوت و هاتنی بەلێشاوی عێراقییەکان کە لەناوچە نزیکەکانەوە هەڵدەهاتن. لەکاتێکدا بارزانی و کوردەکان لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانەوە ڕەزامەندییان وەرگرت بۆ بوونی ڕۆڵێک لەشەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا، پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا بەرەو خراپی ڕۆیشت. ناکۆکییەک لەبارەی هەناردەکردنی نەوت بەغدای والێکرد کە سەرجەم بودجەی هەرێم ببڕێت. بارزانی پرسی لەدوای 2003 ەوە پشکی هەرێمی کوردستان چی بووە؟ ئەوان بودجەی هەرێمی کوردستانیان بڕی، و ئەوان بە دەستووری عێراقەوە پابەندنەبوون.
بارزانی هێشتا ڕووبەڕووی چەند بەربەستێکی سەرەکی دەبێتەوە لە هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی کوردستانی عێراق بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ. ئابووری ئەو هەرێمە کە پشت بە نەوت دەبەستێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لاوازبووەو زۆرینەی هێزی کار کە لەکەرتی گشتیدا دامەزرێنراون، ئێستا بەشێکی مووچەکەیان لەو حکومەتە پڕلە قەیرانە وەردەگرن. بارزانی ڕایگەیاند ئەگەر ئێمە چاوەڕوان بکەین بۆ ڕەوشی نموونەیی بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەیەک بدۆزینەوە، ئەوە ڕوونادات.
مەسەلەی ناوچە جێناکۆکەکان- ئەو خاکانەی لەلایەن هەردوو بەغدا و هەولێرەوە بانگەشەی خاوەندارێتیان دەکرێت و شوێنی ژمارەیەکی زۆر لە کەمینەکانی عێراقە- هێشتا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.
بارزانی سەبارەت بە بۆچوونی پێکهاتەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەسەر ریفراندۆم وتویەتی بۆ ئەو کەمینانەی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا دەژین،دەنگی نەخێر بۆ ئەوان ئەوە دەگەیەنێت ئەوان بەباشتری دەزانن لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی عێراقدا بمێننەوە، ئەوان بژاردەی ئەوەیان هەیە دەنگ نەدەن، ئەگەر ئەوان پێویستیان بە ریفراندۆمێکی دیکە بێت ڕەنگە دوای ئەوە ئەنجامبدرێت.
هەروەها ریفراندۆمەکە میکانیزمی یاسایی نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی- ریفراندۆمەکە زیاتر وا لێی دەڕوانرێت کە هێز بە دەسەڵاتداران ببەخشێت بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە دانوستانەکانی جیابوونەوە. بارزانی ووتی ئێمە بەنیازین دانوستان و دیالۆگی جدی و ئاشتییانە لەگەڵ بەغدا ئەنجامبدەین.ئێمە نامانەوێت ئەوە قبوڵ بکەین کە ببینە پاشکۆی ئەوان. ئەمە بۆ ئەوەیە ڕوودانی کێشەیەکی گەورە دووربخەینەوە، شەڕێکی خوێناوی و خراپتربوونی ئاسایشی هەموو ناوچەکە دووربخەینەوە.
لەوکاتەی ڕیفراندۆمەکەی ڕاگەیاندووە، بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا قسەی کردووە، وتوێژێک کە بارزانی بە پۆزەتیڤ وەسفی کردووە.
بارزانی ووتی ئێمە بەومان ووت کە ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشەیە لەگەڵ بەغدا بە شێوەی ئاشتییەوە چارەسەربکەین نەک توندوتیژی، ئەو کراوە بوو و درکی بەوە دەکرد.
بارزانی بەپەرۆش بوو کە جەختبکاتەوە دابەشکردنی عێراق ناسەقامگیری لێناکەوێتەوە. ئەو ووتی ئێمە هەر شتێک پێویست بێت دەیکەین بۆ پشتگیریکردنی عەبادی بۆ ئەوەی وەکو سەرۆک وەزیران سەرکەوتوو بێت. ئێمە بەردەوامدەبین لە هاوکاری سەبارەت بە شەڕی دژی تیرۆریزم. ئێمە هەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق زیاتردەکەین.
دواجاریش، بارزانی هیوای وایە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری بۆچوونەکەی بکەن. ئەو ووتی ئەوان دەڵێن ڕەنگە ئەمە ئەمجارە باش نەبێت، یان ڕەنگە کێشە دروست بکات، و من جیاوازی خۆمم هەیە لەگەڵیاندا لەسەر ئەم دوو خاڵە. ئەگەر دەوڵەتە زلهێزەکان لەدژی ریفراندۆمی کوردستان بن ئەوا مانای وایە ئەوان دژی بەهاکانی خۆیانن- لە مافی ئاشتییانەی خەڵک بۆ بریاردان لە چارەنووسی خۆیان. ئەگەر ئەوان لەدژی ریفراندۆم بوەستنەوە، ئەوا مانای وایە ئەوان دژی دیموکراسین.
هەرچییەکی دیکە کە ڕەنگە سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ خۆیا بیهێنێت، بەلای بارزانییەوە ئەوە مۆر دەدات لە میراتی سیاسی ئەو. ئەو ووتی دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 16-06-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 16 2017 4:15PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 19 2018 9:49AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,414 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1115 KB Jun 16 2017 4:22PMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

بارزانی: دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستانێکی سەربەخۆدا بمرم

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📖 کورتەباس
1.👁️ئاڵای کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,137%61.91
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,738%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,756%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,035%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,900%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,721%5.12
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,264%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,017%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,753%1.30
📖 کورتەباس2,491%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,605%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن82%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست913
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر146
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت311
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,452 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574