داهاتی باشماخ مانگانە سێ ملیار دینار زیاددەکات
📊 Amar u Rapirsîya
دوای بەئەلکترۆنیکردنی دەروازەی سنووری
باشماخباشماخ، داهاتی دەروازەکە زیادیکردووە، بەرپرسانی دەروازەکەش دەڵێن: بەئەلکترۆنیکردنی سیستەمەکە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی داهاتەکەیە.
ئێستا جموجۆڵێکی بازرگانی زۆر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخ هەيە، بڕی پارەش لەم بنکەیە زيادیکردووە و داهاتی سنوورەکە زۆر بووه. بازرگانان هاوردەکردنی کاڵاکانيان هێناوەتەوە بۆ سنوورە نێودەوڵەتيیەکانی باشووری کوردستان، لەکاتێکدا پێشووتر زياتر ئه و کارەيان لە دەروازەی
ئوم قەسرئوم قەسر دەکرد لە
بەسرەبەسرە.
مستەفا محەممەد، نوێنەری بازرگانان لەمبارەیەوە دەڵێ دوو هۆکار هەيه: يەکەم حاڵەتی ئەمنيیە، دووەم لە بەسرە کاتی خۆی رۆتينی زۆر هەبوو، بەراورد بێرە گومرگەکان کەمتريان وەردەگرت، ئێستا دەڵێن بەسرە بووتە پێناسەی نێودەوڵەتی و گرانتر دەکەوێت.
تاوەکو مانگی دووی ئەمساڵ پشکنينی کاڵا هاوردەکراوەکان لە لايەن کۆمپانيا نێودەوڵەتيیەکانی کوالێتییەوە ئەنجامدەدرا و، پارەيەکی زۆريان لە بازرگانەکان وەردەگرت، بەڵام ئێستا دەزگاکانی حکومەت بۆ خۆيان ئه و کارە بێ بەرامبەر دەکەن.
بەگوتەی بەرپرسانی گومرگی سنوورەکە لە ماوەی پێنج مانگی رابردووی ئەمساڵدا، نزيکەی 91 مليار دينار داهاتيان هەبووە، بەڵام ساڵی رابردوو لەهەمان کاتدا 77 مليار دينار داهاتیان هەبووە.
شاخەوان ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ دەڵێ هيچ گۆڕانکاريەک لەڕووی کوالێتییەوە نەکراوە، بەهەمان شێوەی جاران، ئەوەی ئێستاش پێويستی بە پشکنين هەبێت، لە لايەن دەزگاکانی حکومەتەوە زۆر دڵسۆزانەتر بۆی دەکرێت، چەندين سەرنج و تيبينيمان لە سەر جۆری کارکردنی کۆمپانياکان هەبوو.
لە مانگی 11ی ساڵی 2016ەوە بەڕێکردنی کاروباری بازرگانەکان لە سنوورەکە کراوەتە ئەليکترۆنی، ئەمەش هۆکارێکی ديکەيە بۆ زيادبوونی داهاتی سنوورەکه. رێبين غەريب، نوێنەری بازرگانان دەڵێ پێشتر تەواوکردنی کاروبارەکانمان 40 خولەکی پێدەچوو، بەڵام ئێستا 15 بۆ 20 خولەکی پێدەچێت و، بارەکانمان بەڕێدەکەين، کارئاسانی بۆ شۆفێران کراوە و بار زيادی کردووە.
رووداو
20-06-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!