پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
ئامار و ڕاپرسی

800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
ئامار و ڕاپرسی

بەرپرسی ڕێکخراوێکی #مافی مرۆڤ# لە شاری #دهۆک# ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە 800 کەس بە تاوان و تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ #داعش# لە گرتووخانەکانی دهۆکدان. تاوەکوو ئێستاش دۆسیەی 320 کەسیان یەکلایی بووەتەوە و سزا دراون. پارێزەرێکی کورد دەڵێت ئەوانە پارێزەری خۆیان نییە و دادگا پارێزەریان بۆ دەگرێ‌، بۆیە ناچارن بەرگرییان لێبکەن.
بەشێک لەو تۆمەتبارانە لەکاتی شەڕەکاندا دەستگیرکراون، بەڵام زۆربەیان لەگەڵ شەپۆلی ئاوارەکانی مووسڵ و تەلعەفەر ڕوویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، تەنیا لەو مانگەدا نزیکەی 100 چەکدار و لایەنگری داعش لەڕێی ئاوارەکانی تەلعەفەرەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون. پێشتریش لە نێو ئاوارەکانی سنووری پارێزگای دهۆک 300 کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیرکراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش لە سنووری پارێزگای دهۆک بە (رووداو)ی گوت لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی مووسڵەوە ئەو ئاوارانەی دەهاتنە دهۆک، زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون، چونکە زۆربەی پیاوەکان باوەڕیان بە داعش هەبوو، لەژێر دەستی داعش مابوونەوە، هەندێکیان چەکیشیان بۆ داعش هەڵگرتبوو، بەڵام ئێستا ئەو ئاوارانەی لە تەلعەفەرەوە دێن، پیاوەکان لە ئافرەتەکان زیاترن. ئەوەش گومانی دروستکردووە کە ئەندامانی داعش خۆیان لە نێو ئاوارەکاندا بشارنەوە، هەندێکیان هەرزوو ئیعتراف دەکەن و دەڵێن داعش بوون، بەڵام وازیان هێناوە.
ئەو سەرچاوەیە کە بەهۆی ئەوەی ڕێپێدراو نییە قسە بۆ میدیا بکات نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، زانیاری زۆرتری لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە درکاند و گوتی: تەنیا لەو مانگەدا 100 کەس بە تۆمەتی ئەوەی چەکداری داعشن یان پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە، دەستگیرکراون، هەیانە ئەمیری داعش بووە. هەروەها لەو کەسانەی لە دهۆک دەستگیرکراون، پێنج ئافرەتیش هەن کە هەندێکیان ڕاستەوخۆ هاوکاریی داعشیان کردووە. جگە لەوەش 50 هەرزەکاریان تێدایە، هەندێک لەو هەرزەکارانە داعش مێشکی وەها شووشتوونەتەوە لەنێو زیندانیش شانازی بە داعشبوونی خۆیانەوە دەکەن.
زیندانی دهۆک پڕبووە لە داعش
حەمدی بەرواری، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان - لقی دهۆک، ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە زیندانەکانی دهۆکدان. بەرواری بە (رووداو)ی گوت زیندانەکانی دهۆک پڕبوون لە تۆمەتباری داعش، ئێستا 500 تۆمەتباری داعش لە زیندانەکانی دهۆکن، جگە لەوەش 320 کەسیان دادگایی کراون و سزایان بۆ دەرچووە، دوای دادگایی دەرکەوتووە بەشێکیان چەکداری داعش بوون و بەشێکیشیان هاوکاریی داعشیان کردووە.
حەمدی بەرواری ئاشکرای کرد کە لەنێو ئەوانەی دەستگیرکراون کوردیش هەن، بەڵام دەڵێت ئەو کوردانە هیچیان چەکداری داعش نەبوون، تەنیا هاوکاریی داعشیان کردووە. جگە لەوەش 50 هەرزەکار بەو تۆمەتە دەستگیرکراون کە هەندێکیان ئێستا شانازی بە داعشەوە دەکەن.
سەبارەت بە سزای ئەو کەسانەش، حەمدی بەرواری گوتی سزاکان بەپێی تاوانەکانیانە، ئەوانەی بەشداریی ڕاستەوخۆیان لە تاوانەکانی داعشدا کردبێ‌، زۆربەیان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، کەمترین سزا پێنج ساڵ بەندکردنە. ئەوەش زۆرتر بۆ ئەوانەیە کە بە ناڕاستەوخۆ هاوکاریی داعشیان کردووە، یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیرییان لە داعش کردووە.
پارێزەرانی کورد بەرگرییان لێدەکەن
بەپێی یاسا، هەر تۆمەتبارێک لە ڕۆژی دادگاییەکەی پارێزەری نەبێت، دەبێ‌ دادگا پارێزەری بۆ دابین بکات، کرێی پارێزەرەکەش لە خەزێنەی دەوڵەت دەدرێ‌. ئەو تۆمەتبارانەی داعش هیچیان پارێزەریان نییە، بۆیە پارێزەرانی کورد ناچارن لە دادگا ببنە پارێزەریان و بەرگرییان لێ‌ بکەن.
پارێزەر هەژار سوبحی کە تاوەکوو ئێستا لە دادگاییکردنی پێنج تۆمەتباری داعشدا پارێزەر بووە، دەڵێت زۆر قورسە بتوانی لە دادگا بەرگری لە تۆمەتبارێکی داعش بکەی، بەڵام ئەوە یاسایە و ئێمەش وەکو پارێزەرێک تەنیا ئەرکە یاساییەکەی خۆمان جێبەجێ‌ دەکەین.
هەژار باسی هەستی خۆی دەکات کاتێک بەرگری لە چەکدارێکی داعش دەکات و دەڵێت: بەڕاستی کاتێک لە دادگا بیر لە تاوانەکانی داعش دەکەمەوە، ناخۆشترین هەستم هەیە کە بەرگری لە تۆمەتبارێکی داعش دەکەم.
لە کاتی ئامادەکردنی ئەو ڕاپۆرتە، پیاوێکی عەرەبی تەمەن 44 ساڵ دەبرایە هۆڵی دادگا، ئەو دەیگوت من داعش نیم، کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەم داعش بوو، منیش بەبۆنەی کوڕەکەمەوە دەستگیرکراوم.
ئەو پیاوە عەرەبە باسی چیرۆکی چوونی کوڕەکەی دەکات بۆ ڕیزەکانی داعش و دەڵێت ماڵمان لە گوندێکی دەوروبەری تەلعەفەرە، کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەم هاتوچۆی مزگەوتی دەکرد، چەکدارانی داعش لە مزگەوت باسی شەڕ و جیهادیان بۆ کردبوو، ڕۆژێکیان چەکدارێکی داعش پێیگوتم کوڕەکەت لەگەڵ ئێمەیە، ئێستا ڕاهێنانی پێدەکەین، ئامادەی دەکەین بۆ جیهاد.
بە گوتەی ئەو پیاوە، کوڕەکەی چوار مانگ لە ڕیزەکانی داعشدا بووە، دواتر وازی هێناوە. کوڕەکەشی ئێستا دەستگیر کراوە. خۆیشی لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە کە چۆن ڕێگەی داوە کوڕە هەرزەکارەکەی بچێتە ڕیزەکانی داعشەوە.
بە چ یاسایەک دادگایی دەکرێن؟
ساڵی 2006 پەرلەمانی کوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوی تۆقاندن (تیرۆر)ی دەرکرد، لە ماددە 17ی یاساکەدا هاتووە ئەو یاسایە بۆ دوو ساڵە، بۆیە دوو ساڵ جارێک یاساکە درێژکراوەتەوە. دوایینجاریش یاساکە بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەکوو 16-07-2016 درێژکرابووەوە.
دادوەر سدقی کەریم خان، دادوەری لێکوڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر لە دادگای دهۆک دەڵێت لە 16-07-2016 بەدواوە کار بەو یاسایە ناکرێ، چونکە پێویستە لەلایەن پەرلەمانەوە یاساکە درێژ بکرێتەوە، ئێستاش پەرلەمان نییە، بۆیە ئەوانەی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن، بەپێی ماددە 111 لە یاسای سزادانی عێراق مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەیاندا دەکرێ‌ و بەو یاسایە دادگایی دەکرێن.
رووداو
20-06-2017
ئەم بابەتە 19,813 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 20-06-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 65
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
نەخشەکان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-07-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 20-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-06-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 19,813 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!