🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🏠 Սկիզբ|📧 Հետադարձ կապ|💡 Օգտվողի մասին!
|
📅 Այսօր 25-05 պատմության
📅Ժամանակագրություն միջոցառումներ
📅 Օր
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📆19-05-2020
📂 ավելի շատ ...
📅25 May
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ՆվիրատվություններՕգնություն մեզ ստեղծել ավելի լավ Kurdipedia. Նույնիսկ փոքր նվիրատվություններ կարող են փոխել. Մենք պետք է ձեր նվիրատվություն է հասնել նորացված եւ արագ տեխնոլոգիան մեր ծառայությունների, հաստատել եւ նպաստել Kurdipedia կազմակերպումը եւ ընդունման նվիրված աշխատակազմը բարձրացնել եւ բարելավել բովանդակությունը, դիզայն եւ ամենօրյա շահագործումը մեր կայքում.|📕 ԳրադարանԱմենամեծ Քրդական թվային գրադարան - (10,939) գրքեր||
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
...
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Նեչիրվան Բարզանին
...
👫 Նեչիրվան Բարզանին
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
👫 Արամ Տիգրան
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
...
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
📊 Հոդվածներ 373,862 | Նկարներ 58,838 | Գրքեր 10,939 | Կից փաստաթղթեր 42,033 | 📼 Video 167 | 🗄 Աղբյուրները 14,494 |
📊 800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن | 🏷️ խումբ: Վիճակագրության եւ Հարցումներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ


بەرپرسی رێکخراوێکی مافی مرۆڤمافی مرۆڤ لە شاری دهۆکدهۆک ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە 800 کەس بە تاوان و تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعشداعش لە گرتووخانەکانی دهۆکدان. تاوەکوو ئێستاش دۆسیەی 320 کەسیان یەکلایی بووەتەوە و سزا دراون. پارێزەرێکی کورد دەڵێت ئەوانە پارێزەری خۆیان نییە و دادگا پارێزەریان بۆ دەگرێ‌، بۆیە ناچارن بەرگرییان لێبکەن.
بەشێک لەو تۆمەتبارانە لەکاتی شەڕەکاندا دەستگیرکراون، بەڵام زۆربەیان لەگەڵ شەپۆلی ئاوارەکانی مووسڵ و تەلعەفەر روویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، تەنیا لەو مانگەدا نزیکەی 100 چەکدار و لایەنگری داعش لەڕێی ئاوارەکانی تەلعەفەرەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون. پێشتریش لە نێو ئاوارەکانی سنووری پارێزگای دهۆک 300 کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیرکراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش لە سنووری پارێزگای دهۆک بە (رووداو)ی گوت لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی مووسڵەوە ئەو ئاوارانەی دەهاتنە دهۆک، زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون، چونکە زۆربەی پیاوەکان باوەڕیان بە داعش هەبوو، لەژێر دەستی داعش مابوونەوە، هەندێکیان چەکیشیان بۆ داعش هەڵگرتبوو، بەڵام ئێستا ئەو ئاوارانەی لە تەلعەفەرەوە دێن، پیاوەکان لە ئافرەتەکان زیاترن. ئەوەش گومانی دروستکردووە کە ئەندامانی داعش خۆیان لە نێو ئاوارەکاندا بشارنەوە، هەندێکیان هەرزوو ئیعتراف دەکەن و دەڵێن داعش بوون، بەڵام وازیان هێناوە.
ئەو سەرچاوەیە کە بەهۆی ئەوەی رێپێدراو نییە قسە بۆ میدیا بکات نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، زانیاری زۆرتری لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە درکاند و گوتی: تەنیا لەو مانگەدا 100 کەس بە تۆمەتی ئەوەی چەکداری داعشن یان پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە، دەستگیرکراون، هەیانە ئەمیری داعش بووە. هەروەها لەو کەسانەی لە دهۆک دەستگیرکراون، پێنج ئافرەتیش هەن کە هەندێکیان راستەوخۆ هاوکاریی داعشیان کردووە. جگە لەوەش 50 هەرزەکاریان تێدایە، هەندێک لەو هەرزەکارانە داعش مێشکی وەها شووشتوونەتەوە لەنێو زیندانیش شانازی بە داعشبوونی خۆیانەوە دەکەن.
زیندانی دهۆک پڕبووە لە داعش
حەمدی بەرواری، بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان - لقی دهۆک، ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە زیندانەکانی دهۆکدان. بەرواری بە (رووداو)ی گوت زیندانەکانی دهۆک پڕبوون لە تۆمەتباری داعش، ئێستا 500 تۆمەتباری داعش لە زیندانەکانی دهۆکن، جگە لەوەش 320 کەسیان دادگایی کراون و سزایان بۆ دەرچووە، دوای دادگایی دەرکەوتووە بەشێکیان چەکداری داعش بوون و بەشێکیشیان هاوکاریی داعشیان کردووە.
حەمدی بەرواری ئاشکرای کرد کە لەنێو ئەوانەی دەستگیرکراون کوردیش هەن، بەڵام دەڵێت ئەو کوردانە هیچیان چەکداری داعش نەبوون، تەنیا هاوکاریی داعشیان کردووە. جگە لەوەش 50 هەرزەکار بەو تۆمەتە دەستگیرکراون کە هەندێکیان ئێستا شانازی بە داعشەوە دەکەن.
سەبارەت بە سزای ئەو کەسانەش، حەمدی بەرواری گوتی سزاکان بەپێی تاوانەکانیانە، ئەوانەی بەشداریی راستەوخۆیان لە تاوانەکانی داعشدا کردبێ‌، زۆربەیان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، کەمترین سزا پێنج ساڵ بەندکردنە. ئەوەش زۆرتر بۆ ئەوانەیە کە بە ناڕاستەوخۆ هاوکاریی داعشیان کردووە، یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیرییان لە داعش کردووە.
پارێزەرانی کورد بەرگرییان لێدەکەن
بەپێی یاسا، هەر تۆمەتبارێک لە رۆژی دادگاییەکەی پارێزەری نەبێت، دەبێ‌ دادگا پارێزەری بۆ دابین بکات، کرێی پارێزەرەکەش لە خەزێنەی دەوڵەت دەدرێ‌. ئەو تۆمەتبارانەی داعش هیچیان پارێزەریان نییە، بۆیە پارێزەرانی کورد ناچارن لە دادگا ببنە پارێزەریان و بەرگرییان لێ‌ بکەن.
پارێزەر هەژار سوبحی کە تاوەکوو ئێستا لە دادگاییکردنی پێنج تۆمەتباری داعشدا پارێزەر بووە، دەڵێت زۆر قورسە بتوانی لە دادگا بەرگری لە تۆمەتبارێکی داعش بکەی، بەڵام ئەوە یاسایە و ئێمەش وەکو پارێزەرێک تەنیا ئەرکە یاساییەکەی خۆمان جێبەجێ‌ دەکەین.
هەژار باسی هەستی خۆی دەکات کاتێک بەرگری لە چەکدارێکی داعش دەکات و دەڵێت: بەڕاستی کاتێک لە دادگا بیر لە تاوانەکانی داعش دەکەمەوە، ناخۆشترین هەستم هەیە کە بەرگری لە تۆمەتبارێکی داعش دەکەم.
لە کاتی ئامادەکردنی ئەو راپۆرتە، پیاوێکی عەرەبی تەمەن 44 ساڵ دەبرایە هۆڵی دادگا، ئەو دەیگوت من داعش نیم، کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەم داعش بوو، منیش بەبۆنەی کوڕەکەمەوە دەستگیرکراوم.
ئەو پیاوە عەرەبە باسی چیرۆکی چوونی کوڕەکەی دەکات بۆ ریزەکانی داعش و دەڵێت ماڵمان لە گوندێکی دەوروبەری تەلعەفەرە، کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەم هاتوچۆی مزگەوتی دەکرد، چەکدارانی داعش لە مزگەوت باسی شەڕ و جیهادیان بۆ کردبوو، رۆژێکیان چەکدارێکی داعش پێیگوتم کوڕەکەت لەگەڵ ئێمەیە، ئێستا راهێنانی پێدەکەین، ئامادەی دەکەین بۆ جیهاد.
بە گوتەی ئەو پیاوە، کوڕەکەی چوار مانگ لە ریزەکانی داعشدا بووە، دواتر وازی هێناوە. کوڕەکەشی ئێستا دەستگیر کراوە. خۆیشی لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە کە چۆن رێگەی داوە کوڕە هەرزەکارەکەی بچێتە ریزەکانی داعشەوە.
بە چ یاسایەک دادگایی دەکرێن؟
ساڵی 2006 پەرلەمانی کوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوی تۆقاندن (تیرۆر)ی دەرکرد، لە ماددە 17ی یاساکەدا هاتووە ئەو یاسایە بۆ دوو ساڵە، بۆیە دوو ساڵ جارێک یاساکە درێژکراوەتەوە. دوایینجاریش یاساکە بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەکوو 16-07-2016 درێژکرابووەوە.
دادوەر سدقی کەریم خان، دادوەری لێکوڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر لە دادگای دهۆک دەڵێت لە 16-07-2016 بەدواوە کار بەو یاسایە ناکرێ، چونکە پێویستە لەلایەن پەرلەمانەوە یاساکە درێژ بکرێتەوە، ئێستاش پەرلەمان نییە، بۆیە ئەوانەی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن، بەپێی ماددە 111 لە یاسای سزادانی عێراق مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەیاندا دەکرێ‌ و بەو یاسایە دادگایی دەکرێن.
رووداو
20-06-2017
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 20-06-2017

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-07-2016
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
📈 Տեսակը վիճակագրության: 💣
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Dahuk

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
81%
✔️
Ավելացրել է (Evîn Îbrahîm Fetah) վրա Jun 20 2017 12:43PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (System Administrator) վրա: Jun 21 2017 12:01PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 8,564 անգամ

✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 62
📕 Գրադարան
1.👁️الاستهداف بالعلامة "X" تدمير القوات الكردية العراقية لقری وبيوت أثناء النزاع مع داعش
2.👁️پێشبینی سەرهەڵدان و مەترسییەکانی داعش
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️16-07-2016
2.👁️20-06-2017
📖 Հոդվածներ
1.👁️ئاژانسی پاراستن و زانیاری: هێرشبەرەکانی‌ کەرکوک لە 21-10-2016 هەڵبژاردەیەک بوون لە کەتیبە ئینغماسی و خۆکوژییەکانی داعش
2.👁️بنەما مێژویییەکانی پێکهاتنی داعش
3.👁️بەیاساییکردنی حەشدی شەعبی و ترسەکانی پۆست-داعش
4.👁️سێ منداڵ و دوو کچ لەدەستی داعش رزگارکران
5.👁️کوردانی ئێزدی چاویان لە رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعشە
📷 Պատկեր եւ նկարագիրը
1.👁️ئامێری تونێل لێدانی داعش
2.👁️ئامێرێکی هەڵکەندنی تونێلی داعش کە پێشمەرگە دەستی بەسەرداگرتووە
3.👁️برینداربوونی باوک و کوڕێک لە شەڕی داعشدا
4.👁️بریندارێکی یەپەگە لە جەنگی دژە داعشدا
5.👁️بەدیلگرتنی چەند داعشێک لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە
6.👁️بەشداری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لەبەرەکانی شەڕ دژی داعش لە کەرکووک
7.👁️پزیشکێکی کورد چارەسەری چەکدارێکی داعش دەکات
8.👁️پێشمەرگە خزمەتی داعشێکی دیل دەکات
9.👁️زارۆکەکێ ئێزدی ژ سوریا هاتە رزگارکرن
10.👁️وێنەی منارەی حەدبا دوای تەقاندنەوەی لە لایەن داعش
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️16 چەتەی داعش له ‌سنووری چەمچەماڵ دەستگیرکراوان
2.👁️1639 سعودی چونەتە ناو داعشەوەو نەگەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان
3.👁️250 گەنجی هەرێم لەناو چەتەکانی داعشدا دەکوژرێن
4.👁️40 گۆڕی بەکۆمەڵ لەناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دۆزراونەتەوه
5.👁️85% ئەوانەی چونەتە ناو داعش لەحوجرەو پەیمانگا ئیسلامییەکان خوێندویانە
6.👁️96 کوردی شەبەک لەلایەن داعشەوە رفێنراون
7.👁️ئاماری بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە لە باشووری کوردستان
8.👁️ئاماری دوو مانگی رابردووی کوژراوانی داعش لە سوریا
9.👁️ئاماری رزگاربوانی کوردانی ئێزدی لەدەست داعش ئاشکرا دەکرێت
10.👁️ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکوک لە 21-10-2016
11.👁️ئاماری شەهید و بریندرەکانی هەڵەبجه و شارەزوور لەوەتەی شەڕی داعش دەستیپێکردووە
12.👁️ئاماری شەهیدانی دژی داعش لە باشووری کوردستان 1415 شەهید و 9134 بریندارن
13.👁️ئاماری قوربانیانی دەستی داعش لەماوەی شەش مانگی رابردوودا
14.👁️ئاماری مانگی تەمموز: لە کوبانێ (685) ئەندامی چەتەکانی داعش کوژراون
15.👁️ئاماری هێرشەکانی سەر داعش لە عێراق
16.👁️ئاماری کوژراو و برینداری تیرۆریستانی داعش لە کەرکوک
17.👁️ئاماری‌ کوژراوانی‌ داعش لە کانوونی‌ دووەمی‌ 2015
18.👁️ئه و پێنج وڵاتەی زۆرترین داعشی بیانیی بەرهەمهێناوە
19.👁️ئەمریکا: لە ماوەی‌ نۆ مانگدا 10 هەزار چەکداری‌ داعش کوژراون
20.👁️ئەمەریکا: لەسەدا 75ی چەکدارانی داعش کوژراون
21.👁️ئەو چەکدارانەی داعش کە لەماوەی مانگێکدا لە کۆبانی کوژراون
22.👁️ئەو کوردانەی چونەتە ناو داعشەوە لەخوێندنگە ئیسلامیەکان خوێندویانە
23.👁️بەرپرسی میحوەری داقووق: لە ماوەی چوار مانگدا 178 داعشمان کوشتووە
24.👁️بەرپرسێکی‌ وەزارەتی‌ ئەوقاف بە ژمارە ئاشکرای‌ دەکات، کە نزیکەی‌ 500 کەس لە هەرێمی‌ کوردستانەوە رۆشتوونەتە ناو داعش
25.👁️بەڕێوەبەری ئاسایش ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە لە سنووری سلێمانی چوونەتە ناو داعش
26.👁️پێشمەرگە دوو بۆمبی کیمیاوی داعش دەدۆزێتەوە
27.👁️دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە
28.👁️شەش کوردی دیکەی‌ ئێزدی لە سووریا رزگارکران
29.👁️لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا تەنیا 20 ئێزدی ئازادکران
30.👁️موچەی مانگانەی ژن و کچانی ئێزدی لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردا دەبێت
31.👁️نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 20 هەزار سڤیل لە موسڵی کۆن گیریان خواردووە
32.👁️وەزارەتی شەهیدان زیاتر لە 2 هەزار بەڵگەی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردۆتەوە
🌏 Քարտեզներ
1.👁️ئەو ناوچانەی لەلایەن داعشەوە لە کەرکوک دەستی بەسەرداگیراوە
2.👁️پنتاگۆن نەخشەی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بڵاودەکاتەوە
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️5000 کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی
2.👁️ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: سەرکردەیەکی داعش کوژرا و پێنج ئەندامیشیان لە کەرکوک دەستگیرکران
3.👁️ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکیان لەبارەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکووک بڵاوکردەوە
4.👁️ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە
5.👁️ئەنسار و ئیسلام رەتی دەکاتەوە بەیعەتی بە داعش دابیت
6.👁️ئەو 13 ئایەتەی قورئان کە ئیسلام و داعش ئەبەستن بەیەکەوە
7.👁️بارزانی شەڕی لە دژی‌ داعش راگەیاند
8.👁️بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بێڕێزینەکردن بە تەرمەکانی چەتەکانی داعش
9.👁️پێشمەرگە روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە - میلیشیاکانی بەدر چەکدارانی داعش سەردەبڕن
📂[ ավելի շատ...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,109 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574