بەشێکیان فەلەستینین زیاتر لە 200 هەزار پەنابەر لە هەرێمی کوردستانن
📊 ئامار و راپرسی
سەرۆکی
رێکخراوی فریاگوزاری میلی نەرویجیرێکخراوی فریاگوزاری میلی نەرویجی لە خستنەڕووی ئاماری پەنابەراندا رایگەیاند زیاتر لە 219 هەزار پەنابەر لە
هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان هەن و پەنابەری فەلەستینیشیان تێدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی2017، هۆگر چەتۆ سەرۆکی رێکخراوی فریاگوزاری میلی نەرویجی، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند زۆرترین رێژەی پەنابەر لە هەرێمی کوردستان لە
هەولێرهەولێر و دوای ئەویش لە دهۆک و پاشان لەسلێمانی نیشتەجێن.
هاوکات هەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا زیا پتروس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 4 ملیۆن و پێنجسەد هەزار ئاوارەو پەنابەری عێراقی لەساڵی 2015وە پەنایان بردۆتە بەر وڵاتانی دەرەوە.
زیا بتروس، وتیشی راپۆرتێکیان ئامادەکردووە سەبارەت بە رەوشی ئاوارەو پەنابەران لەو راپۆرتەدا باس لە حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان و کچان و هەندێکجار منداڵانیش کراوە کە لە ناو کەمپەکان دەستدرێژییان بەرامبەر کراوەو هەندێ جاریش لەسەر شەقامەکان بازرگانییان پێوەدەکرێت.
روونیشیکردەوە، کێشەیەکیان هەیە هەندێکجار ئەوانەی قوربانین لەبەر هۆکاری کۆمەڵایەتی نایەن سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام حاڵەتەکان هەیەو تۆمار کراوە.
ساڵانە لە سەرانسەری جیهان 20ی حوزەیران وەک رۆژی پەرابەران دیاریکراوە کە بەو بۆنەیەوە چەندین چالاکی و پەیامی هۆشیاری لەبارەی رەوشی پەنابەران ئەنجامدەدرێت.
دوارۆژ
20-06-2017