زیاتر لە 500 پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان بێ ناسنامەن
📊 Amar u Rapirsîya
زیاتر لە 500 پەنابەری
رۆژهەڵاتی کوردستانرۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 20 ساڵە لە
باشووری کوردستانداباشووری کوردستاندا دەژین، بەڵام بەهۆی نەبوونی ناسنامە لە زۆربەی مافە سەرەتاییەکان بێبەشن، پەنابەرەکان کە لە کەمپێکی کۆیە نیشتەجێن و، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە داوا لە
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن چارەسەرێک بۆ دۆخی ژیانیان بدۆزرێتەوە.
وەکو خۆیان باسی دەکەن، ئەوان بەهۆی کار و چالاکی و بۆچوونە سیاسییەکانیانەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەڕەشەیان لەسەربووە و پەنایان بۆ باشووری کوردستان هێناوە.
عەلی جان نزیکەی 20 ساڵە لە باشووری کوردستان دەژی، ئەگەرچی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی لێناوە پەنابەر، بەڵام ئەو هیچ تایبەتمەندیێکی پەنابەری لەخۆی بەدی ناکات. ئەو، تاکە پەنابەری رۆژهەڵات نییە کە بێ ناسنامەیە و داوای مافی پەنابەریێتی لە وڵاتانی بیانی دەکات، بەڵکو 511 پەنابەری دیکەی رۆژهەڵات، دووچاری هەمان گیروگرفت هاتوون.
پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1998ەوە پەنایان بۆ باشووری کوردستان هێناوە، لەوکاتەوە زیاتر لەجارێک داوایان لە رێکخراوی باڵای پەنابەران کردووە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزێتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی لە کەڵەکەبوونی فایل، بەڵگەنامە و دەیان وەرەقە زیاتر، هیچی دی نەبووە.
رووداو
20-06-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!