گەشتوگوزاری هەرێم: پێشبینی دەکرێت دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێم بکەن
📊 Amar u Rapirsîya
#دەستەی گەشتوگوزاری #هەرێم# چەند گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامداوه و سەرۆکی دەستەکەش رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێم بکەن.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی2017، بەدواڕۆژی راگەیاند، بەمەبەستی هێنانی گەشتیاری بیانی بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، چەند گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامداوە لەوانە کۆمپانیاکانی ئیمارات، کوەیت.
راشیگەیاند، مەبەست لە ئەنجامدانی گرێبەستەکان بۆ ئەوەیە ئه و کۆمپانیایانە گەشتیار لە وڵاتانی عەرەبی بهێننە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان.
رونیشیکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە دوو هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن بەتایبەت لە رۆژانی جەژنی رەمەزان ژمارەی گەشتیاران روو لە زیاد بوون دەکات.
هاوکات نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ دواڕۆژ ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ گروپە گەشتیارییەکانی هەرێم و دەزگا ئەمنیەکان و شوێنە بازرگانییەکان ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی بیانی و شارەکانی خوارووی عێراق کراوە بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژنی رەمەزان زۆرترین گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان.
وتیشی، لە بازگەکان کار ئاسانی بۆ گروپی گەشتیاری دەکرێت و رێگە بە خێزانەکان دەدرێت ئۆتۆمبێڵی تایبەتی خۆیان بێننە ناو شارەکانی هەرێم و بۆ ئەم مەبەستەش خزمەتگوزارییەکان لە بازگەکان زیاد کراون، بەڵام لە هەمان کاتیشدا رەچاوی سەقامگیری باری ئەمنی دەکرێت.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، روونیشیکردەوە، ئامادەکارییەکان لەسەجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار دەستی پێکردووه و لە هەموو سنوورەکان لیژنەی تایبەت بۆ پێشوازی لە گەشتیاران بۆ ئەم جەژنە دروستکراوە.
دوارۆژ
20-06-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!