بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2017نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 10-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆10-04-2020
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅10 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,795) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
- تەرمی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەسکەر محەممەدی خەڵکی گوندی نەبی کەندیی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران لە بەرزاییەکانی ئەو شارەدا دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە چوار ڕۆژ لە بەر
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,238 | وێنە 58,222 | پەڕتووک PDF 10,795 | فایلی پەیوەندیدار 40,350 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,083 |
📊 ئاوارە عەرەبەکانی کەرکووک ناگەڕێنەوە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانیان | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئاوارە عەرەبەکانی کەرکووک ناگەڕێنەوە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانیان
📊 ئامار و راپرسی

نزیکەی 600 هەزار ئاوارەی ئەنبار، تکریت، دیاله و حەویجە ‌زیاتر لە دوو ساڵە لە سنووری کەرکووککەرکووک نیشتەجێبوونە و نایانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
بەشێکی زۆری ئاوارەکان ناوچەکانیان کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام لە ترسی حەشدی شەعبی ناوێرن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. ئەوان وەک خۆیان دەڵێن بە خراپی ژیانی نێو خێوەتەکانیان لە کەرکووک رازین بەڵام ئیدارەی کەرکووک دەڵێت، بوونەتە بارگرانی و پێویستە بڕۆنەوە.
عەمار سەباح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکووک دەڵێت، تەنیا حەوت کەمپی سنووری کەرکووک هەشت هەزار ئاوارەیان تێدایە. گوتیشی خەڵک فێربووە زەوی دەکڕێت و ناگەڕێتەوە، ئێمەش ناتوانین زۆریان لێبکەین، ئەوەش وایکردووە ژمارەی ئاوارەکان کەمنەکات.
هەریەک لە پارێزگارەکانی ئەنبار، دیالە و سەلاحەدین بە ئیدارەی کەرکووکیان راگەیاندووه، ئاوارەی شارەکانیان وەرناگرنەوە، ئەوەش وایکردووه ئه و بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کاری پێنەکرێت کە شەش مانگە لەمەوپێش بۆ گەڕاندنەوەی ئه و ئاوارانە دەریکردبوو.
ئازاد جەباری، سەرۆکی لیژنەی ئاوارەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە ئەوانەی ناوچەکانیان ئازادکراوە خۆیان بڕۆنه،‌ چونکە بوونەتە بارگرانی بۆ کەرکووک، بەتایبەتی لەڕووی ئەمنییەوە. ئێمە نامانەوێت یەکلاییکردنەوەی کێشەی سوننە و شیعە لە کەرکووک بێت، ئەگەر ئەوان کە شیعەن وەریانناگرنەوە، ئێمە گوناهمان چییە؟ رەوایە پارێزگاکانیان بڵێن ئێمە ئاوارەکانمان وەرناگرینەوه!‌.
تەنیا لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی کەرکووک نزیکەی 37 هەزار ئاوارەی سنووری حەویجە هاتوونەتە کەرکووکەوه،‌ لەنێویاندا 112 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکراون.
رووداو
21-06-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 21-06-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-06-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی🙇 پەناهاندە
🏙 شار و شارۆچکەکان🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 21 2017 3:55PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 21 2017 3:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,084 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئاوارە عەرەبەکانی کەرکووک ناگەڕێنەوە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانیان
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حەشدی شەعبی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-06-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574