کۆمەڵانی خەباتکاری خەڵکی کوردستان
بنەماڵەی سەربەرزی گیان بەختکردوان
هاوڕێیانی تێکۆشەری ڕیزەکانی کۆمەڵه
بە داخی و پەژارەیەکی زۆرەوە پێتان ڕادەگەیێنین کە بەرەبەیانی ئەمرۆ ڕێکەوتی 2ی پووشپەری 1396ی هەتاوی، دەستەیەک پێشمەرگە و هاورێیانی ڕێکخستنی نەهێنی کۆمەڵه لە ناو شاری سنه کەوتنه کەمینی هێزەکانی #کۆماری ئیسلامی# و سێ کەس لە هاورێیانمان بە ناوەکانی #سەباح حوسەین پەناهی#، #حامید سەیف پەناهی# و #بێهزاد نووری# دوای شەڕێکی نابەرابەر و قارامانانە گیانی ئازیزیان لەپێناو ئامانجه بەرزەکانی گەلی کورد و کۆمەڵه بەخت کرد.
کومیتەی ناوەندی کۆمەڵه وێرای دڵگرانی سەبارەت بەو ڕووداوە دڵتەزێنه، سەرەخۆشی گەرمی خۆی و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵه ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی ئەو گیان بەختکردوانه دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت، هەموو خەڵکی کوردستان و سەرجەم ڕیزەکانی کۆمەڵەش دڵنیا دەکاتەوە کە کۆماری ئیسلامی بە گرتن و کوشتن و کەمین دانان بۆ تێکۆشەرانی گەلی کورد هەروەک تا ئێستاش نیشانی داوە نەیتوانیوە ورەی قارەمانانەی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی گەڵەکەمان دابەزێنێت.
هەروەها هەموو دوستان و هاورێیانی کۆمەڵه و بزووتنەوەی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە هاورێیانی ئێمه بە ورەیەکی بەرز و خۆراگرییەکی کەم وێنەوە حەماسەیەکی پڕشەنگداری دیکەیان بۆ کۆمەڵه و گەلی کورد تۆمار کرد. لەو شەڕە نابەرابەرەدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی چەندین کوژراو و برینداریان بەرکەوتوە و هاورێیانی ئێمه بۆ جارێکی دیکەش نیشانیاندا کە سنە شاری هەمیشه کۆمەڵەیه و دەسەڵاتی نەگریسی کۆماری ئیسلامی هەرگیز ناتوانێت ورەی مقاومەتی ڕۆلەکانی ئەو شاره قارەمانه لەناو بەرێت.
بەرز و بەڕێز بێت یادی سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورد
#کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران#
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
23،06،2017 زایینی
2ی پووشپەری 1396ی هەتاوی
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,742 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!