رووبەری ئه و ناوچانەی کەلە ژێر دەستی داعشدا ماون ئاشکرا بوو
📊 ئامار و راپرسی
شانەی راگەیاندنی جەنگی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی
موسڵموسڵ، رووبەر و ناوی ئه و گەڕک و شوێنانەی لە ژێردەستی داعشدا ماون، ئاشکرا دەکات، داوا لە کەناڵە میدیاییەکانیش دەکات زانیاری لەسەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن.
شانەی راگەیاندنی جەنگ لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ کەمێش پێش ئێستا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات، کە هێزەکانی دژە تیرۆرو فیرقەی 16ی سوپاو هێزەکانی پۆلیسی فیدرالی تا ئەمشه و نزیکەی 50% لەسەدی موسڵی کۆنیان کۆنترۆڵ کردووە.
شانەی راگەیاندنی جەنگ روونیشی دەکاتەوە، ئه و ناوچانەی هێشتا ئازاد نەکراون بریتین، لە فاروق 2، ناوچەی حەزره و ساده و ئەحمەدییە، راس کور بە خاتوونییه و عەبد خوب و شەهوانیشەوە، مەیدان بە نەبی جەرجیس و مزگەوتی نوری و حەدباو قەلیعات و ئیمام ئیبراهیمیشەوە، باب جەدید بەناوچەی سەعاتیشەوە، باب تۆپ بە بازاڕی نوجێفی و بازاڕی بچوک و پردی کۆنی ئاسنینەوە، لەگەڵ ناوچەی سەرجخانە.
شانەی راگەیاندنی جەنگ دەشڵێت، رووبەری ئه و ئه و ناوچانەی هێشتا لە ژێر دەستی داعشدا ماون بریتییە لە، 850م × 1700م. هێزەکانیش لە پێشڕەویدان.
داواش دەکات، هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن بەوردی لەگەڵ زانیارییەکاندا مامەڵە بکەن، هەڵوێست و زانیاریش لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن.
28-06-2017