پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,056
وێنە 105,419
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,989
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
بە بارێک ڤۆدگاوە دەچێ و سەری بچێ نوێژی ناچێ! - ململانێی کاسبکارانی کورد لەنێو بۆسەی پاسدارانی ئێراندا
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: پۆلێننەکراو | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بە بارێک ڤۆدگاوە دەچێ و سەری بچێ نوێژی ناچێ!
پۆلێننەکراو

بە بارێک ڤۆدگاوە دەچێ و سەری بچێ نوێژی ناچێ!
پۆلێننەکراو

رێگایەکی پڕ لە چاڵ و هەوراز و نشێوێکی سەخت دەبڕین، وردە وردە لە قەڵا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە، قەڵایەک لەوێوە گیانی زۆرێک لە کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخەنە بازنەی ئامانج و ژیانیان لێ سەندراوەتەوە. لەناو دۆڵێکی قووڵ و بە لووتکەچیا داپۆشراو مەیدانی ئەسپەکان و شوێنکاری کوردە کاسبکارەکان دەردەکەوێت، ڕەنگە لەبەر هەندێ ئه و شوێنە سەختەیان بۆ مانەوە و هەڵبەستنی بارەکانیان هەڵبژاردبێ، تا لە تۆپباران و مەترسی پاسدارانی ئێران پارێزراو بن.
بە پێچەوانەی شلکەرێواس و گوڵەشلێرەکانی ئەم سنورە، ڕەنگی ڕەشهەڵگەڕاوی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەیدانەکە سەرنجم ڕادەکێشێ، بەرهەمی گۆرانی (گەنجی پیر)ی زەکەریام بیر دەکەوێتەوە. هێندێک تازە لە کەمینی پاسدارانی ئێران ڕزگاریان بووە و گەڕاونەتەوە شوێنەکە، بۆیە لە تەنیشت ئەسپەکانیان لەناو خیز و بەرد و پەتۆ تۆزاویەکاندا چوونەتە ناو خەوێکی قووڵ.
حیلەحیلی ئەسپ و ڤڕەی مێکزەمینەکان لە هەورازەکەدا تێکەڵ بە ترسی سنوورەکان دەبێت، کوردە کاسبکارەکان هەر یەکەی بە کۆمەڵ خەریکی چالێنان و خواردنی نانی بەیانین، لەبەر کەشی ساردی سنوورەکان منیش خەوتانی خۆم کردووە، پێچەوانەی ئەوان کە پاڵتۆ و جلی گەرمیان لەبەردایە.
رزگاربووانی کەمینی پاسداران
مام برایم تەمەنی هەڵکشاوە بۆ سەرووی شەست ساڵی و نیوەی تەمەنی خۆی لە سنوورەکان بەڕێکردووە، ئه و یەکێکە لەوانەی شەوی ڕابردوو لە بۆسەی هێزەکانی ئێران ڕزگاری بووە، بەڵام لەبەرئەوەی هەمیشە زیندەگی بەم جۆرە بووە، دەڵێ: بە خەیاڵمدا نایە، چوون ئەوە کاری ئێمەیە کە هەمیشە لە بۆسەی ئه و دوژمنانە هەڵێین و ڕزگارمان بێ. مام برایم لەگەڵ هاوەڵەکانی خەریکی چاخواردنەوەیە و دەڵێ: شەوی ڕابردوو کاروانەکەمان نزیکەی سەد ئەسپ دەبوو، لە شەودا بەڕێ کەوتین، تا نزیک ئاواییەکان، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئێران تەقەمان لێ کرا و هێندێک لە ئەسپی هاوەڵەکانمان بەر گوللە کەوتن و بە بارەوە بەجێمان، هەندێکیشمان دوای پەرت و بڵاوبوونەوەمان یەکتریمان گرتەوە و بەناچاری بەناو ئه و شاخانەدا گەڕاینەوە ئێرە.
بەقسەی ڕۆستەمی کە خەڵکی شاری مهابادە، نزیک بە چوار شەوە ناتوانن دەربازی گوندەکانی ئەودیو بن و هەر شەوێک بارەکانیان بپێچن و وەڕێ بکەون، دەکەونە نێو بۆسەی پاسدارانی سەرسنووری ئێران و ئەوانیش ڕەحمیان پێ ناکەن.
رۆستەمی زیاتر دەڵێ: ئه و ئەسپانەی دەکەونە ناو بۆسەکە بەشێکی کەمیان هەڵدێن و دەچنەوە تەویلەکان، ئەگینا ئەوانی تر دەکوژرێن و بارەکانیان دەبردرێت، خولاسە سەرانی ئێران دەڵێن مەی حەرامە و قەدەغەکراوە، بەڵان بارەکان نە دەشکێندرێن، نە دەشماندەنەوە، ئەی کەواتە بۆ کێیانە؟. ڕۆستەمی بە دەستە شەقاڵ شەقاڵ و ڕوخسارە ڕەشهەڵگەڕاوەکەی تێم دەگەیەنێ کە چ سەختییەکی چەشتووە لەم سنوورانە بۆ پەیداکردنی پاروە نانێک بۆ خێزانەکەی.
دوا تەلەفۆن
میرزا قادری، چایە زەردەکەی هەڵقۆڕاند و هەرایەکی کردە هاوەڵەکەی: جەوان کا ئه و گووشییەم بۆ بێنە، بابچمە هۆوەی تیلیفۆنێک بکەم، بزانم چ باسە. منیش بە هەلم زانی له و کاسبکارەی تەنیشتەخۆم بپرسم: ئەرێ خانەوادەکەتان ئاگادارن کە چەند شەوێکە لە گەمارۆدان و ناتوانن لەبەر دەستڕێژی گوللەی پاسدارانی سنوور بگەڕێنەوە؟ ڕەحیم کە بە قسەی ئێمە لە خه و هەستابوو دەنگی هەڵبڕی: کاکە دوێ شه و کە تێمانهەڵێنا بۆ دواجار زەنگێکم بۆ دایکم لێ دا، نەکا نەمبینێتەوە و دوا قسەم پێ کوت، ئیدی ئەوە ژیانی ئێمەیە ئاخر داییم (دایکم) تەنها منی بۆ ماوەتەوە، ئەگینا برایەکم هەر بە دەستی پاسداران شەهید بوو لەسەر ئه و کاسبیە.
رەحیم، زیادی دەکات: هەر کەسێک له و مەیدانەدا قامکی لەسەر دانێی شه و نییە بۆ دواجار زەنگ بۆ ماڵەوە لێ نەدا، هەیانە تیلیفون بۆ دۆستەکەی دەکا، هەیانە بۆ باوکی، هەیانە بۆ دایی، هەیانە بۆ هاوڕێیەکی عەزیزی، چونکە پارساڵ هاوڕێیەکم لەدەستدا خانەوادەکەیان زۆری بۆ پەرۆش بوون، دایی بە هاوارەوە دەیکووت: خۆزگە جارێکی تر قسەم دەگەڵ بکردیتایە.
ڤۆدکا و نوێژ
ئه و کاسبکارانە ماددە کحولییەکان بە ڕێگای قاچاغەوە دەگەیەننە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەقسەی سەرکارەکەیان: هەموو بارەکە ڕەوانەی عەجەموستان دەکرێت و لەوێ ڕەواجی زۆری هەیە و پووڵی باش دەکات!.
کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێکە له و وڵاتە ئیسلامیانەی کە لە سنوورەکانەوە زۆرترین ماددەی کحولی بۆ دەچێت، وەک سەرکارەکە دەڵێ: زۆر جار ڕێگا دەکڕین بە پووڵ یان بە ماددەی کحولی.
موحسین ڕەزایی، بە ڕیشە دان و ماشییەکەی نیشانی دەدا تەمەنی زۆری له و کارە خەرج کردووە، ئه و کە سێ منداڵی لە دانشگا دەخوێنن، دەڵێ: ژیانمان بۆ ناگوزەرێ ئەگەر دەست بۆ ئه و کارە نەبەین، هەر جارەی نزیک بە 500 هەزار تمەنمان بۆ دەمێنێتەوە تەنها لە کرێبارەکەی، چوون بارەکە هی خاوەنەکەیەتی و ئێمەش تەنها بۆی دەگوازینەوە.
رەزایی، کە سەروسەودای لەگەڵ پەیوەندیی ئایین بە کار و کۆمەڵگاوە هەیە و پتر باس دەکا: ئایین کاریگەریی لەسەر کاری ئێمە هەیە، هێندێک کەس بەهۆی ئایینەوە ناتوانن بەلاشماندا تێپەڕن و سڵاویشمان لێ بکەن، کەچی ئێمە مەی بەکار ناهێنین و نایخۆینەوە، من بۆخۆم سەرم بچێ نوێژم ناچێ و کاسبی خۆشم دەکەم، پەیوەندیم بە خەڵکییەوە نییە چ دەڵێن و چی ناڵێن، گرنگ ئەوەیە بۆ دۆڵارێک سەری خۆم شۆڕ نەکەم و خۆم نەفرۆشم.
شامپانیا و ڤۆدکا و ئیفێس و جۆرەکانی مەی لەناو بارەکاندا شڵقە شڵقیان دێت و جارجارەش کاسبکارەکان لەناو مەینەتی سەختی ژیان و ترسی کەوتنە بەر گوللەی هێزەکانی ئێران، بۆکسێک بیرە و کحول تێکەڵ بە یەکتری دەکەن و لەبن شاخەکان تاڵی ژیان لەبیر خۆیان دەبەنەوە.
جەوانێک جلێکی خاکی پۆشیوە، لەگەڵ بەستنی بارەکەی گۆرانیەکی ڕەزازی لێ دەدا و جارجارەش مەی دەنۆشێ، ئه و دەڵێ: سەروبنی ئێران بگەڕێم کارم دەست ناکەوێ، منداڵەکانم چاوەڕێی دەستی منن پووڵێکیان بۆ بەرمەوە، ئیدی خودا ئه و کارەی بە قسمەت کردووم و دەبێت پێیەوە خۆشبەخت بم.
چەتە و ڕێگر
رۆژانە نزیک بە دووسەد ئەسپ و بارگیر دەگەنە ئەم مەیدانە، بارەکانیان لە دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر بۆ دەچێت و لەوێش بەناو کێڵگە بەمینچێندراوەکان و مەترسی هێزەکانی ئێران دەگەنە ئاواییەکانی نزیک پیرانشار و شنۆ. سولێمان ڕەسوڵی لەناو کۆمەڵێک کاسبکار بەسەرهاتێک دەگێڕێتەوە: دەفعەیەک تێمان هەڵێنا تا نزیک گوندی زێوکەی سەر بە پیرانشار، بەڵان لەلایەن پاسدارانەوە تەقەیەکی زۆرمان لێ کرا، ئەوان بە سێ ئێف و شاباز و جیپ و ماتۆڕسکیل بەدواماندا دێن، بەڵام ئه و شەوە هەر لەسەر گردەڵۆکەیەک مانەوە و تەقەیان دەکرد، دواتر کە ڕێمان گوم کرد و گەڕاینەوە سنوور، زەنگمان بۆ هەندێک هاوەڵەکانمان لێ دا و ئەوانیش وتیان ئەوە چەتە بوون.
مام کەریم کە قسەکەی لە سولێمان ڕەسوڵی وەرگرتەوە دەڵێت: هەندێک جار کەسانی چەکداری حکوومەتی بە شەراکەت لەگەڵ بەپرسە سەربازییە باڵاکاندا، لە سنوورەکە ڕێگری و کاری چەتەیی دەکەن، ئەوان دەگەڵیان ڕێک دەکەون کە هەر بارێکیان دەست بەسەردا گرت لەگەڵیان بەش بکەن، ئەوەی کوشتیشیان ئازادن، ئیدی چەتەکانیش دەست ناپارێزن، ئەگینا خۆ سوپاش دەتوانن چەتەکان دەستگیر بکەن و بەکەیفی خۆیان تەراتێن بە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نەکەن.
هەواڵە ناخۆشەکە
دەمه و ئێوارەیە کاروانەکە بەهەمان تاس و حەمامی ڕۆژانی پێشووتر خۆیان ڕێک دەخەنەوە و بارەکانیان وەردەپێچن، هەموویان کەیفساز و دەم بەخەندەن گوایە ئەمشه و دەگەڕێنەوە باوەشی خێزانەکانیان و لەگەڵ جگەرگۆشەکانیان وازی دەکەن، هەر کەسەی پەلەپەلیەتی بارەکەی تاقەت دەکات و ئەسپەکەی تێرئاو دەکات و ڕێکی دەخا، کاروان وەڕێ دەکەوێ، ئێمەش بە تۆمارکردنی بەسەرهاتەکانیان خۆمان ڕێک دەخەینەوە بۆ ئەوەی دوا وێنە بگرین و هەر کاسبکارێک بەلاماندا تێ دەپەڕێ دەڵێ: نیشانی دەن هەتا پێتان دەکرێ لە وڵاتان پەخشی کەن، با ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ بزانێ چ زیندەگییەکی تاڵمان هەیە، ئەوەیە ژیانی ئێمە بە تەمای چوونەوە نین و گیانمان بە خودا دەسپێرین.
پەیداکردنی پاروەنانێک لای ئه و کاسبکارانە مانای تایبەتی خۆی هەیە، بە تێڕامان و وەرگرتنی فۆکسی ڕوخسار و کار و کەسابەتیان هیلاکی ئه و ڕۆژەمان بیر دەچێتەوە، ڕۆژ لە لووتکەچیاکان بە ئاوێتەبوونی وێنەی ئەسپەکان ئاوا دەبێ، ئێمەش وەک پێچەوانەی بەیانی تا دێت لێیان دوور دەکەوینەوە.. لەگەڵ گەیشتنەوەمان بۆ ماڵەوە خەوێکی خۆش چاوەکانی گەرم کردم، زەنگی تەلەفۆن ڕای چڵەکاندم: سڵاو.. ئه و کاروانەی ئەمڕۆ چوونە لایان لەسەر سنوور، دیسان لە نزیک گوندەی فڵان کەوتوونەتە بۆسەی پاسدارانی ئێران و بەشێکیان بەبێ ئەسپ گەیشتوونەتەوە سنوور، ئەوانی تریش پەرش و بڵاو بوونە، ڕەنگە زیانی زۆریان لێ دابن. سەرچاوە ئەمنیەکە زەنگەکەی داخست، سەیری کاتژمێر دەکەم کاتەکەی یازدەی شه و نیشان دەدا.
لە نوسینی #کەریم سمکۆ#
ئەم بابەتە 3,859 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 28-06-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 28-06-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,859 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سیراکۆس
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
خانووەکە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,056
وێنە 105,419
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,989
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سیراکۆس
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
خانووەکە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
نەخۆشی ی ترس
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
بنچینەی شانۆی رادیۆیی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
لێک ترازان و جووڵانەوەی کیشوەرەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!