ساڵی 1973 لە شارۆچکەی #تەوێڵە# لە ناو خێزانێکی هەژاری کورد پەروەر چاوی بەژیان هەڵهێناوە.
لە قوتابخانە قوتابیەکی زیرەک و لێهاتەو دیار بووە.بەڵام بەهۆی کارەساتی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە و برینداربوونی لەو کارەساتەدا نەیتوانی دریژە بە خوێندن بدات ئەوکات لەپۆلی 2 ناوەندی بووە،
هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 وەک سەدان ڕۆڵەی خوێن گەرمی ناوچەی هەورامان پەیوەندی کردبە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە-ی#ەکێتی نیشتمانی کوردستان# لە بەتالیۆنی هەورامان، دەوری بەرچاو کاریگەری بینیوە لەو ڕاپەڕینە مەزنەکەدا، دواتر لەبەر زیرەکی و لێهاتوویی خۆی خولی بێ سیمی پێکراوە و دواتر بوەتە کادیری بێ سیم،
لەبەرواری #09-07-1994# لەگەڵ سێ هەڤاڵی تری لە#عەربەت# بەکاتیۆشای هێزەکانی #بزووتنەوەی ئیسلامی# ئەوسەردەمە لەناو کۆمیتەی عەربەت بریندار دەبن و پاش یەک هەفتە مانەوە لەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە 16-07-1994 شەهید دەبن
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,193