ئاماری رووداوەکانی جەژن لەدوکان
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەری هاتوچۆی
دوکاندوکان رایدەگەیەنێت کە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەم جەژنە کەمترین رووداوی نەخوازراو و هاتوچۆ لە دوکان روویانداوە.
ڕائید بەرهەم شێرزاد بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان لە دوو ڕووداوی جیاوازدا کە یەکێکیان وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل بوە لەسەر ڕێگای دوکان سلێمانی و ئەوی تریشیان پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بوە لە ڕێگەی دوکان ڕانیە بەو هۆیەشەوە هەشت هاووڵاتی برینداربوون.
وتیشی هۆکاری ڕووداوەکان پابەند نەبوونە بەڕێنماییەکانی هاتوچۆوە، بەراورد بەساڵانی ڕابردوش بەگشتی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەم جەژنەدا کەمتربوون.
ئامانج لەتیف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکانیش سەبارەت بەهاتنی گەشتیار بۆ ناوچەکە بەدواڕۆژی وت لە سێ رۆژی جەژندا نزیکەی پێنج هەزار گەشتیار ڕوویان لە دوکان کردوە، بەوهۆیەشەوە جوڵەی ئابوری بازاڕ و خاوەن پڕۆژەگەشیارییەکان بەرزبۆتەوە.
وتیشی گەشیارەکان بەزۆری عەرەبن لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان و دوکان کردوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوشدا دەست دەکرێت بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکان بەهاوکاری شارەوانی دوکان.