پەیامی هاوخەمیی دەفتەری سیاسیی حدک بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەزیز محەممەد
بەڕێز کاک کاوه مەحمود سکرتێری گشتیی حیزبی شیوعیی کوردستان !
لەگەڵ سڵاوی برایانه !
هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ عەزیز محەممەد کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق ئێمەشی وەکوو هەموو دڵسۆزان و هۆگرانی ناوبراو غەمبار و بەداخ کرد.
کاک عەزیز محەممەد جیا لەوه که لەریزی رێبەره کۆمۆنیسته هەره بەئیعتبار و جێگای رێزەکانی ناوچه بوو، نەتەوهپەروەرێکی راستەقینەش بوو. ئه و تەواوی ژیان و هزر و توانای خەباتکارانەی خۆی هەم لەپێناو یەکسانیی نێوان مرۆڤەکان و هەم له رێگای ئازادیی گەلەکەیدا سەرف کرد.
بەهۆی کەسایەتیی بەڕێز و جێگای متمانەی نەمر عەزیز محەممەد، ناوبراو له چارەسەری کێشه نێوخۆییەکانی ناوماڵی کوردیش بەتایبەتی له باشووری کوردستان دەوری کارای گێڕا و لەنێو کوردەکانی رۆژهەڵاتیشدا خاوەنی جێگه و پێگەی تایبەت به خۆی بوو. دۆستایەتیی ناوبراو لەگەڵ دوکتور قاسملوو و حیزبی دێموکڕات بۆ زیاتر له نیو سەده لەوه پێش دەگەڕێتەوه و دواتر له تەواوی بڕگەکانی ژیانی سیاسیی خۆی و حیزبی شیوعیدا دۆستێکی دڵسۆز و پشتیوانێکی راستەقینەی حیزبی ئێمه و بزوتنەوەی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
به لەدەستدانی کاک عەزیز محەممەد هەموو لایەکمان سەروەرێکی خۆشەویست و شوێندانەرمان لەدەست دا. به و هیوایە که یادەوەری و پەیامە ئینسانیی و نەتەوایەتییەکانی ئه و سەرکرده نەمره ئیلهامبەخشی هەنگاوە خەباتگێڕی و نیشتمانییەکانی لەمەودوای هەموو لایەک بێ.
لەگەڵ ناردنی سڵاو بۆ رووحی نەمر عەزیز محەممەد، بەناوی رێبەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوه هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ جەنابت و سەرجەم هاوڕێیانی حیزبی شیوعی و بنەماڵەی بەڕێزی ئه و گەوره نەمره رادەگەیەنین.
لەگەڵ رێز و هەستی برایانە
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
1 ی ژووئەنی 2017
01-06-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!