Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📝 راگەیاندراو لەسەر بەڕێوەچوونی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

راگەیاندراو لەسەر بەڕێوەچوونی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکرات...
پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانحیزبی دێموکڕاتی کوردستان به بەشداریی سەرجەم ئەندامانی ئەسڵی و جێگر و راوێژکارانی رێبەری له رۆژانی 20 تا 22ی جۆزەردانی 1396ی هەتاوی (10 تا 12ی ژووئەنی 2017ی زایینی) بەڕێوه چوو و پاش سێ رۆژ کاری بەردەوام به سەرکەوتوویی کۆتایی به کارەکانی خۆی هێنا.
دوای ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن له بیرەوەریی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و پەسندکردنی دەستووری کاری پلینۆم، بڕگەی یەکەمی کارەکانی پلینۆم که تایبەت بوو به تاوتوێی گرینگترین بابەته سیاسیەکانی ئەم دواییانه و ئێستا دەستی پێ کرد.
له سەرەتای ئه و بەشەدا هاوڕێی تێکۆشەر کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزب راپۆرتێکی سیاسیی پێشکەش کرد که لەودا وێڕای وەبیرهێنانەوەی چوارچێوەی گشتیی روانینیی حیزب بۆ مەسایلی نێودەوڵەتی و ناوچه و پارچەکانی کوردستان، گرینگیی زیاتر بە چەند پرسێکی دیاریکراو درابوو که له ماوەی نێوان دوو پلینۆم و له کاتی گرتنی ئەم کۆبوونەوەیەدا هاتوونه پێش و بۆ سیاسەتسازیی حیزبی دێموکڕات و بارودۆخی خەبات له رۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەریی تایبەتیان هەیه. کۆی ئەم راپۆرتەش به را و سەرنجی بەشدارانی پلینۆم دەوڵەمەندتر کرا و وەک روانگەی رەسمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەم پرسانه فۆرمووله کرا.
گرینگترین بابەتەکانی نێو راپۆرتەکه و روانگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ ئەم بابەتانه به شێوەی خوارەویه:
1/ له پێوەندی لەگەڵ دوایین هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شووڕاکانی ئێراندا، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده ساڵی رابردوودا (هەر وەک پێشتریش)، لەگەڵ ئەوەدا که ئەوەی به ناوی هەڵبژاردن له ئێراندا بەڕێوه دەچێ به هیچ پێوەرێک به گونجاو لەگەڵ ستانداردەکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دێموکڕاتیک نازانێ، بەڵام نەیویستووه به روانینێکی یەکدەست و پێشتر قالبکراو مامەڵە لەگەڵ هەموو هەڵبژاردنەکان بکا و ئەگەر له بڕگەیەکدا پێی وابووبێ که دەرفەتێک بۆ نیشاندانی قورسایی و داواکانی خەڵکی کوردستان هەیه، به پێویستی زانیوه به کار ببرێ و رێژیمی پێ به چالش بکێشرێ. بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمجاره به لەبەرچاوگرتنی کارنامەی حەسەن رووحانی و باس و خواسەکانی نێو هەڵمەتی هەڵبژاردن، حیزبی ئێمه له و باوەڕەدا بوو که هیچ هۆکارێک بۆ نیشاندانی رێگای بەشداری له و هەڵبژاردنەدا به خەڵک له گۆڕێ نیه. هاوکات، بەهۆی زەمینەیەک له کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی که لەنێو هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا دروست ببوو و سەرەڕای جیاواز بوونی سروشت و جەزابیەتی هەڵبژاردنی شووڕاکان بۆ خەڵک، حیزبی ئێمه هاوشان لەگەڵ پارتەکانی دیکەی رۆژهەڵات هەڵبژاردنەکانی بایکۆت کرد.
بەلەبەرچاوگرتنی وەزعیەتی تایبەتیی خەڵک له ئێران که هێندێک کۆت و بەندی ئیجباری به پرۆسەی هەڵبژاردنیان دەبەستێتەوه، هەروەها ئەوه که بایکۆت یارمەتیی به بەزاندنی زۆر له هێڵه سوورەکانی کەمپەینی کاندیداکانی سەرکۆماری کرد و بەپێی ئامارەکانی خودی رێژیم رێژەی بەشداری نەکردنی خەڵک له کوردستان لەچاو سەرجەم ئێران جێگای سەرنجه و رێژەی دەنگه باتڵەکانیش زۆر بوو، ناکرێ بڵێین هەڵوێستی بایکۆت به تەواوی بێ وڵام و بێ بەرهەم بووه. له هەمووی ئەوانەش بۆ ئێمه گرینگتر ئەوەیه که جیا له گۆشەنیگای بارودۆخی خەڵک له ناوخۆ، له و شوێنەدا که هێزەکانی رۆژهەڵات زەمینەی یەکدەنگی و هاوخەباتییان لەنێواندا هەیه پێویسته یارمەتی به گەشەکردن و بەرهەمدار کردنی وەها زەمینەیەک بکرێ. بەڵام هەر له و کاتەدا پلینۆم ئیشارەی به کەموکوڕییەکانی هاوهەڵوێستیی هێزه سیاسییەکانی رۆژهەڵات چ لەبواری خوێندنەوەی وردتری بارودۆخی ناوخۆی وڵات و چ لەپێوەندی لەگەڵ مێکانیزمی بەدواداچوون و بەکردەیی کردنی ئەم هاوهەڵوێستییەدا کرد و له و باوەڕەدا بوو که له هەلومەرجی ئێستادا کۆدەنگی و یەکڕیزیی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵات له ریزی ئەولەوییەتەکاندایه و شیاوی ئەوەیه که ئەگەر پێویست بوو حیزبی ئێمه لەپێناویدا هێندێک جار چاوپۆشی له تایبەتمەندیی روانینەکانی خۆیشی بکا، بەڵام هەڵوێستی هاوبەش پێویسته لەسەر روانینی هاوبەش بنیات بنرێ و هەموو لایەنەکان وێڕای دۆزینەوەی مێکانیزمی راستەقینەی کاری هاوبەش، وەکیەک یارمەتی به لێک نزیک بوونەوەی خوێندنەوەکان بکەن.
2/ لەپێوەندی لەگەڵ چڕبوونەوەی فشارەکانی ئیدارەی دۆنالد ترامپ بۆ سەر ئێران که کێشەی قەتەر بەرهەمی راستەوخۆی ئه و ئاقاره تازەیەیه، حیزبی ئێمه هەر چەشنه فشارێکی نێودەوڵەتی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی که ببێته هۆی کورتکردنەوەی دەستی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی له ناوچەدا (شتێک که رێژیم هەمیشه وەک باشترین دەستەبەری مانەوەی خۆی و درێژەکێشانی داخران و سەرەڕۆیی بەکاری بردووه)، به شتێکی باش دەزانێ. هەر له و کاتەدا، وێڕای هیوادار بوون بەوه که ئاجێندای نێودەوڵەتی تەنیا له خانەی ئەمنیەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوه بۆ ئێران و رەفتاری کۆماری ئیسلامی نەڕوانێ و گۆڕینی رەفتاری ئه و رێژیمە له بەهێزبوونی بزوتنەوەی ئازادیخوازی و بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلانی ئێرانیشدا ببینێ، ئێمه له و باوەڕەداین که بزوتنەوەی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان پێویسته پێش هەموو شتێک خۆی بەهێز و یەکگرتوو بکا و به یەکگرتووییش هەوڵ بدا که سەرنج و روانینی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی وەک فاکتەرێکی گرینگی ئایندەی ئێران و ناوچە رابکێشێ.
3/ سەبارەت به هێرشەکانی رۆژی 17ی جۆزەردانی تاران بۆ سەر باڵەخانەی مەجلیس و دەوروبەری گۆڕی خومەینی و ئاشکرا بوونی ئەوە که بەشێک له بەڕێوەبەرانی ئه و کردەوه تێرۆریستیانه کوردزمان بوون، حیزبی ئێمه لەگەڵ ئەوەدا که بۆخۆی به دەیان و سەدان جار قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی بووه، بەڵام تێرۆریزم له هەر شکڵ و شوێنێک وەک کارێکی نائینسانی و مەحکووم چاو لێ دەکا. هاوکات ئێمه لەسەر بەرپرسایەتیی خودی رێژیم له دروستبوونی زەمینەی بەڕێوەچوونی ئه و هێرشانه پێ دادەگرین. کۆماری ئیسلامی نزیک به دەهە و نیوێکه که هەم به مەبەستی لێدانی حزووری هێزەکانی ئەمریکا له عیراق و دواتریش له چوارچێوەی یاریی گوماناویی خۆی له قەیرانی سوریەدا و هەم وەک کارتێکی دژایەتیی وەدیهاتنی خەونەکانی کورد بەگشتی و ‌ لاوازکردنی بزوتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵگێڕانەوەی لاوانی کورد له هەستی نەتەوایەتی، دەرفەتی هەڵدان و گەشەکردن و چالاکیی تێرۆریستیی گرووپه سەلەفی و تەکفیرییەکانی پێک هێناوه. تەنانەت پاش ئه و راپۆرتەش که سێ ساڵ لەمەوبەر حیزبی ئێمه سەبارەت به چالاکیی ئازادی ئەندامانی داعش لە هێندێک شوێنی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاومان کردەوه و لەوێدا تەنانەت ناوی یەکێک له ئەنجامدەرانی هێرشەکانی تاران هاتبوو، چاوپۆشی و رێگەپێدانی بەئەنقەستی چالاکیی ئەم گرووپانه هەروا درێژەی هەبووه بەلەبەرچاوگرتنی ئەوه که ناوچەی هەڵدان و چالاکیی ئەم گرووپانە به توندی لەژێر چاوەدێریی دەزگا ئەمنیەتییەکانی رێژیمدا بووه، ناکرێ ئه و دەزگایانه ئاگاداری ئەگەری بەڕێوەچوونی ئه و هێرشانه نەبووبن، ئه و جیا لەوه که کات و ساتی بەڕێوه چوون و شێوازی باسکردن و مامەڵه لەگەڵ ئەم هێرشانه لەلایەن کاربەدەستانی رێژیمەوه به گومانەکان زیاد دەکەن.
له کاتێکدا که فشاره نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی له کەنداو له جاران زیاتر چڕبوونەوه و هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی ئێرانیش بوونه دەرفەتی بەزاندنی کۆمەڵێک هێڵی سوور، رێژیم و بەتایبەتی ناوکی سەرەڕۆیی لەم هێرشانه بۆ ئەوه کەڵک وەردەگرێ که هەم بەڕووی جیهانی دەرەوەدا خۆی وەک قوربانیی تێرۆریزم نیشان بدا، هەم کۆنتڕۆڵی قایمتری فەزای سیاسیی ناوخۆی ئێراندا بکا. له هەمووی گرینگتر و هەستیارتر بۆ ئێمه وەک گەلی کورد ئەوەیه که رێژیم جیا لەوە که تێدەکۆشێ گرژی و ناتەبایی لەسەر بنەمای مەزهەبی لەنێو خەڵکی کوردستاندا دروست بکا، هەوڵیش دەدا بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی کوردستانیش به تێرۆریست نیشان بدا و له و دەرفەته بۆ رووشاندنی روخساری کورد و سەرکوتی زیاتر چالاکانی سیاسی و مەدەنی کەڵک وەردەگرێ. هەمووی ئەمانه وا دەکەن که هێز و بژاردە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان به حیکمەت و یەکگرتوویی و بەرپرسیارییەوه مامەڵه لەگەڵ دۆخەکه بکەن و پیلان و نیازەکانی رێژیمیش لەلای بیروڕای گشتیی ئێرانی و نێونەتەوەیی لەقاو بدەن.
4/ لەپێوەندی لەگەڵ ساغبوونەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و زۆربەی هێزە سیاسییەکانی کورد له باشووری کوردستان لەسەر بەڕێوەبردنی رێفراندۆمی سەربەخۆیی، کۆمیتەی ناوەندی وێڕای دەڕبڕینی خۆشحاڵی و پێشوازی له یەکدەنگی و یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، ئه و پرۆسەیه به بنیاتنراو لەسەر مافی رەوای کورد بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و به ئاکامی سروشتیی رەوتێکی دوور و درێژ له نەخوێندنەوەی کورد له ئاستی ناوەندیی عیراق و جێبەجێ نەکردنی پرەنسیپەکانی رێککەوتن و هاوبەشی له بەڕێوەبردنی عیراقدا چاو لێ دەکا. حیزبی ئێمه پیرۆزبایی و پشتیوانی له ئیرادەی کورد له باشووری کوردستان دەکا و هیواداری دەردەبڕێ که نەتەوەکەمان له باشووری کوردستان به هەموو رێگایەکی پێویست و بەتایبەتی لەرێگای یەکخستنی زیاتری ناوماڵی کورد رووبەڕووی چالشەکانی بەرێوه بردنی ریفراندۆم و قۆناغەکانی دوای ریفراندۆم ببێتەوه.
بڕگەی دووەمی کارەکانی پلینۆم بۆ باسی چالاکتر کردن و رێکخستنی زیاتری تێکۆشان و کاروباری حیزب دیاری کرابوو. له و بەشەدا گەڵاڵەیەک که پلانی کار و کۆمەڵێک پرەنسیپ بۆ تێکۆشان و کاروباری لەمەودوای حیزبی تێدا هاتووه، پاش گفتگۆ و تێبینیی بەشدارانی پلینۆم بۆ جێبەجێکردن به پەسند گەیشت.
له بەشێکی دیکەی کارەکانی پلینۆمدا پرسی نێوان دێموکڕاتەکان و پرۆسەی یەکخستنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکڕات هاته بەر باس. له و بەشەدا پاش راپۆرتی دەفتەری سیاسی سەبارەت به ناوەرۆک و ئاکامی دوایین گفتگۆکانی نێوان دوو لایەن، رێبەریی حیزب سەرنج و تێبینییەکانی خۆی له و پێوەندییەدا دایەوه دەفتەری سیاسیی حیزب و چوارچێوەی روانینی حیزبی بۆ دیالۆگێکی بەرهەمدار و یەکگرتنەوەیەکی راستەقینه دیاری کرد.
دوایین بەشی کارەکانی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتی بوو له باسکردن له کۆمەڵێک پرسی نێوخۆیی و تەشکیلاتی. له و بەشەشدا پاش گفتگۆیەکی دەوڵەمەند، پلینۆم به بەرپرسیاری و یەکدەنگییەوه ئاکامی پێویست و بڕیاری گونجاوی لەسەر وەرگرتن.
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
23 ی جۆزەردانی 1396 (13ی ژووئەنی 2017)
13-06-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-06-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-06-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 28 2017 7:49PM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,415 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.173 KB Jun 28 2017 7:49PMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574