پاسپۆرتی بەهەشتی داعش
لەناوچە تازە کۆنتڕۆڵکراوەکانی رەققە، لەسوریا، پاسپۆرتێک دۆزراوەتەوه و کە لەسەری نوسراوە پاسپۆرتی بەهەشت و بەپێی هاوارنیوز، دانیشتوانی ئه و ناوچانە وتوویانە، هی خۆکوژەکانی داعش-ە
ئاماژەبەوەکراوە، پاسپۆرتەکە کەوتووەتە دەست شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پرسیار لەخەڵکی ئه و ناوچەیە کراوە لەبارەیەوە ئەوانیش وتوویانە، پاسپۆرتەکە خۆکوژەکانی داعش هەڵیان گرتووە.
خەڵکی ناوچەکە وتوویانە پاسپۆرتەکە به و چەکدارانەی داعش، بەخشراوە کە ویستوویانە کردەوەی خۆکوژی بکەن، وەک بەڵگەیەک پێیان دراوە کە دەچنە بەهەشت ئەوان.
لەسەر پاسپۆرتەکە نوسراوە، پاسپۆرتی بەهەشت و لەشوێنی ناوی خاوەنەکەی، نوسراوە، مسوڵمان، هەروەها لە شوێنی ناوی باوک، ئیسلام نوسراوه و لە شوێنی ناوی دایکیش، نوسراوە تەقوا.
لەناو پاسپۆرتەکە چەند ئایەتێکی قورئان نوسراوەو، ئەوەشی لەسەر نوسراوە کە هەڵگرەکەی دەچێتە بەهەشت و ناو یشوێنەکانی بەهەشت نوسراوە، هەروەها هاتووە کە خاوەنەکەی ناچێتە جەهەنەمەوە.