ئەم بەیانییە پەیامێکم لە فەیسبووکەوە پێگەییشت کە 170 هاوڕێم ئەمڕۆ
01-0701-07 ڕۆژی لەدایکبوونیانە و پیرۆزباییان لێبکە! من 170 دەناسم! لەوانەیە تۆ زۆرتریش بناسیت کە لەسەر پێناسەکەیان نووسراوە ڕۆژی 01-07 لەدایبکبوون.
چونکە ئێمە لە هیچ کات و سەردەمێکدا گرنگیمان بە یاداشت و ڕێکەوت و ڕووداو نەداوە، هەربۆیە نیوەی زۆری کورد بەتایبەتیی ئەوانەی تەمەنیان لە چلەکان و بەرەوژوورن نازانن لە چ ڕۆژێکدا لەدایکبوون.
رەوانشادی باوکم وەستا قادر ڕەسوڵ کاتی خۆی ڕۆژژمێرێکی هەبوو کە بەتەواوەتی ڕۆژی لەدایکبوونی ئێمەی تێدا تۆمار کردبوو، من و خوشک و براکانم خۆشبەختین کە دەزانین لە چ ڕۆژێکدا لەدایکبووین، بۆ نموونە من ڕۆژی
28-02-196628-02-1966 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووم.
باوکیشم وەک من لەوەدا خۆشبەخت بووە و مەلا مستەفای کوڕی حاجی مەلا ڕەسوڵی
دێلێژەدێلێژە (باوکی دکتۆر عێزەدین و کاک فاروقی مەلا مستەفا) کە خوێندەوار بووە و دراوسێیان بووە لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی، لە یاداشتێکیدا نووسیویەتی: ڕەسوڵە خڕەی دراوسێمان لە ڕۆژی
15-11-193515-11-1935 کورێکی بوو و ناوی نا، قادر..
سوپاس بۆ هەردووکیان
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان
01-07-2015