ئاگرەکەی بازاڕی مۆبایلفرۆشانی رانیە یەک ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە
📊 Amar u Rapirsîya
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی
راپەڕینراپەڕین لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەی
رانیەرانیە دەڵێت، زیانی نزیکەی ملیۆنێک دۆلار بە دوکاندارەکان کەوتووە. رائید حوسێن عەبدوڵڵا سلێمان، بەڕێوەبەری بەشی هونەری و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند تیمەکانمان لە لێکۆڵینەوەی بەردەوام دان و زیانی نزیکەی ملیۆنێک دۆلار بە دوکاندارەکان کەوتووە. بەڕێوەبەری بەشی هونەری و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی راپەڕین لەبارەی هۆکاری رووداوەکە گوتی رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لەکۆی 17 دوکانی بازاڕەکە 12 دوکان سووتاون، ئەو کەلوپەلانەیشی لەناویدا سووتاون کۆمپیوتەر، مۆبایل، ئایپاد و یاری منداڵان و چەند کەلوپەلێکی دیکەی کارەبایی بوون. رۆژی هەینی 1-7-2017، ئاگرێک لە ناو بازاڕی مۆبایلفرۆشانی قەزای رانیە کەوتەوە، بەهۆی دووکەڵی چڕی ئاگرەکەشەوە چەند کەسێک گەیەنرانە نەخۆشخانەی رانیە و بەهۆیەوە 12 دوکان سووتان و زیانی نزیکەی ملیۆنێک دۆلار بەر دوکاندارەکان کەوت. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچە جیاجیاکان زۆر بووە، هەڵکردنی رەشەبایەکی بەهێزیش لە دوو رۆژی رابردووە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هۆکاری تەشەنەسەندنی زیاتر ئەو ئاگرانە بووە.
02-07-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!