📊 بابەت 374,162 | وێنە 58,975 | پەرتوک PDF 10,982 | فایلێن پەیوەندیدار 42,496 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 ژێدەر 14,598
🏠|📧|دەربارەی مە!|پەرتوکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارەی مە!
|
📅 ئەڤرو 06-06 د دیرۆكێدا
📅کرونولوژیا ڕویدانا
📅 ڕوژ
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زێدە ...
📅06 June
📝 بەلگەنامە
📊 ئامار و راپرسیا
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکری
😞 ق. شەڕی ناوخۆ
👩 ق. توندوتیژی
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📕 کەڤنە ڤین
نڤیسەر: دلۆڤان هالۆ
بابەت: هەلبەست
ساڵا چاپکرنێ: (2010) کوردستان- زاخۆ
چاپخانە: خانی- دهۆک
ژمارا لاپەڕان: (78)
📊 ڕێژەیا 70٪ ژ پێداچۆنا لسەر خشتەیا مووچەیێ فەرمانبەرێن دهۆک بدووماهی هاتییە
بەرپرسێ نڤیسینگەها سیستەمێ بایۆمەتری فەرمانبەران ل پارێزگەها دهۆک خویاکر، ب رێژەیا 70٪ کاروبارێن لیستەیێن هەموو رێڤەبەری و فەرمانگەهێن میری بۆ وەرگرتنا مووچەیێ مەها هەفت ژلایێ وانڤە ب دوماهی هاتینە و ل هیڤییا چەند رێڤەبەریێن دینە کو پێداچۆنا خۆ لسەر وی خشتەیێ مووچەی یێ لسەر سیدیێ بکەن کو بۆ وان هاتییە هنارتن و دووبارە بۆ مە ڤەگەرینن.
فەرسەت حسین، بەرپرسێ نڤیسینگەها سیستەمێ بایۆمەتری فەرمانبەران ل پارێزگەها دهۆک بۆ دواڕۆژ رهونکر کارێ ئۆفیسا دهۆک یا بایۆمەتری ب دو قۆناغان ب دوماهی دهێت کو ئەو ژی
👫 حەلیمە عەبدوڵڵا ئەحمەد مەرعان
ناسیار ب دەیکا حەلیما
ژ دایک بوویێ (1937) یەخەلکێ گوندێ (پشتگری) یەسەرب ناحیا (زاویتە) ڤە
پشکداری د شورەشا ئەیلولێ دا کریەلسالا (1961-1975)
پشکداری د شورەشا گولانێدا کریەلسالا (1976-1988) ل دەڤەرێن رزگار کری میدالیا بارزانی وەرگرتیەژ لایێ جەنابێ سەروک مسعود بارزانی ڤەپێنچ کورێن وێ یێن هاتینەشەهید کرن ب درێژاهیا شورەشێن کوردی
ل سالا (1997) ب ئەگەرێ نەخوشیەکا کوژەک ل باژێرێ دهوکێ دچیتەبەردلوڤانیا خودێ مەزن و دگەهیتە کاروانێ نەمرا.

http://www.pdk-leqa1.com/sd.php?id=2510
✌️ ئەردەوان زاخۆیی
ئەردەوان عەلی محەمەد کو ب ئەردەوان زاخویی هاتبوو ناسین، ل سالا 1957 ل باژێرێ زاخو ژ دایک بویە، هەر ژ زاروکینیێ حەژ ل ستران گوتنێ کریە، بەشداریا هن ئاهەنگێن نەورزێ ل زاخو کریە.
ل سالا 1979 ل زاخو ژیانا هەڤژینیێ پێک ئینایە و چوویە د ناڤ رێزیێن پێشمەرگێ کوردستانێ دا و ستران ب وەلات و دەردە سەریا مللەتێ خوە گوتیە.
ئەردەوان زاخویی دوو زاروک هەنە ب ناڤێن هوزان و کوڤان، ئێکەم ستران ل سالا 1978 ب ناڤێ دچمە هەوارا خابیری تۆمار کریە، هەر هەمان سالا ئێکەم کاسێت بەلافکرینە.
سترانبێژێ ناڤبری هەتاکو بێ سەر
👫 شێخ مستەفای قەرەداخی | 🏷️ پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

شێخ مستەفای قەرەداخی


ناوی تەواوی شێخ مستەفا کوڕی شێخ نەجیبی شێخ عەبدول لەتیفی شێخ عەبدوڵڵای قەرەداخییە، لە بنەماڵەی مەردۆخی یە، لە ساڵی 1892 لە قەرەداخ هاتۆتە دنیاوە.
لەلای شێخ جلالی مامی خراوەتە بەر خوێندنی حوجره و قورئان و کتێبە سەرەتایەکانی خوێندوە پاشان لای باوکی درێژەی بەخوێندن داوە و لەتەمەنی 16 ساڵیدا سەرجەم زانستەکانی بەسەرکەوتوی تەواو کردوە پاشان لەلای باوکی ئیجازە وەردەگرێت و دەبێتە هاوکارێکی باشی بۆ بەڕێوەبردنی مزگەوت و مەدرەسەکەی.
پاش وەفاتی باوکی لە ساڵی 1932 لە سەر مزگەوتەکەی دادەنیشێت و دەسدەکات بە تەدریس و ئامۆژگاری مسوڵمانان و ئیشوکاری مزگەوت و مەدرەسەکە دەبات بەڕێوە، بەجۆرێک زۆربەی کاتی لەناو مزگەوت و مەدرەسەکەی بەسەر دەبات.
شێخ کتێبخانەیەکی دەوڵەمەندی لە بنەماڵەکەیەوە بۆ مابوەوە کە پڕبوو لە کتێبی بەنرخ وە هەندێک له و کتێبانە دەسنوس و دانسقە و نادر بون، ئەم کتێبخانەیە لە ساڵی بیستەکان سوتاو پاشان زیندوکرایەوە بەڵام لە بەختی کوردان دیسان لەساڵی 1965 و بۆ جاری دوەم سوتایەوە لەگەڵ شارۆچکەی قەرەداخدا بوە خۆڵەمێش کە بەداخەوە هەندێک له و کتێبانە دەسنوسی شێخ خۆی بون کە سوتان و لەناوچون، تەنها شتێک کە لە چەپۆک و گڕی ئاگر ڕزگاری بوو کتێبێک بەناوی (ڕیسالەی حیساب) ئەمیش کتێبێکە لە حیساب و ڕیازیاتدا و بەزمانی کوردی دایناوە، چاپ نەکراوە، هەروەها هەندێک لە شیعرەکانی ماوە کە لە دوتوێی نامیلکەیەکی بچوکدا چاپ کراوە.
ناوی هەندێک له و کەسانەی لەلای خوێندویانە : مامۆستا شێخ محەمەد قەرەداخی (خەتیب)، د. عەلی قەرەداخی (سەرۆکی رابیگەی ئیسلامی کورد)، مەلا ئەحمەدی شاسوار، مەلا محەمەدی چرچەقەڵایی، مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی، مەلا صالحی کربچنە، مامۆستا شێخ محەمەدی شێخ محەمەدئەمینی تەکێی، مامۆستا شێخ عەلادینی شێخ نوری تەکێی، مامۆستا شێخ عومەر ئەحمەد نیزامی، مەلا عەبدوڵڵای شێخ رەسوڵی تەکێی.
ناوی ئه و مامۆستایانەی کە ئیجازەیان لا وەرگرتوە : مەلا عبدالرحمان سابڵاخی، مەلا عەلی مازندەران، مەلا عارفی رەش سەقزی، مەلا عزیزی سێوسێنان، مامۆستا مەلا محمد کەڵانی، حاجی مەلا عەبدوڵای تەکێی، مەلا حسەینی تائیشەی، حاجی مەلا ڕەزای تەکێی، شێخ فاتیح قەرەداخی، مامۆستا شێخ کمالی شێخ نوری باباعلی تەکێی.
شێخ بۆ ماوەیەک دەچێتە بەغداو دەبێتە قازی بەڵام دوای سێ مانگ لە سەر داوای دۆستان و ئازیزانی بەغداد بەجێدەهێڵێت و دێتەوە قەرەداخ و لە سەر مزگەوتەکەی دادەنیشێت و دەسدەکاتەوە بە تەدریس و بەرێوەبردنی مەدرەسەکەی، هەر وەک شێخ نوری شێخ باباعلی لە قەسیدەیەکی شیعریدا داوای گەڕانەوەی لێدەکات و دەڵێت :
ڕەنگی وێرانی بە جارێ نیشتووە لەم ناحییە بێ جەنابت با وەتەن بێ، نامەوێ ئیتر بەخوا
فیکری وردی خۆت عەیان کە لەم فەقیرە زووبەزوو گەر مەرامی تۆ زیارەت بێ خدا مەقبولی کا
وەر خەیاڵت وایە تەرکی ئێرە کەیت لازم نییە بۆ مەعاش و ماڵی دنیا قەت مەکەن ئیشی وەها
شوکر للە ئیعتبارت زیاد لە شەئنی خۆت هەیە جا شەرەف باشە بە دینت یاخو ماڵی بێ بەقا
شێخ زەوقێکی شیعری جوانی هەبوە و نازناوی (جمالی) بەکارهێناوە کە (حەوت قەصیدەی) شیعری لە سوتان ڕزگاری بوە و لە ساڵی 1972چاپکراوە : نمونەیەک لە شیعرەکانی
من و غەم هەم دەم وهەم ڕازی یەک بین جەهەنەم گەر جیهان ژێره و زەبەر بێ
بەمن چی باسی تەییارەی ووڵاتان کە من قەوم و برام بێ باڵ و پەڕ بێ
لە سەیرانی سەیارەم چی کەوا من جگەر گۆشەم ئەسیر و بارە بەر بێ
شێخ پیاوێکی دڵفراوان و میوان دۆست و نان بدە بووە هەموو کات ماڵی پڕ لە میوان بوە.. هەروەها پیاوێکی بێفیزو خۆشەویست بووە بەدەم چارەسەری کێشه و گرفتی خەڵکەوە بوە سەردانی دێهاتەکانی دەکردوو بەشداری خۆشی و ناخۆشیانی دەکرد، گەلێ فتوای جوانی هەیە لەسەر مەسەلە شەرعیەکان بۆ ئه و کەسانەی هاتونەتە لای و داوای چارەسەری کێشەکانیان کردوە، بەڵام بەداخەوە کۆنەکراونەتەوە
بەهۆی بارودۆخ و ئاڵۆزیەکانی ئەوکاتەوە شێخ لە 08-09-196208-09-1962 قەرەداخی جێهێشت و هاتە سلێمانی و لەمزگەوتی (شێخ عبدالرحمن)ی عازەبان ناسراو بە (هەلاجەکان) بوو بە پێشنوێژو سەرباری ئاوارەبون و سوتانی ماڵ و کتێبخانەکەی بەڵام بەصەبرو خۆگرییەوە لەم مزگەوتەشدا دەستی کردەوە بە وانە وتنەوە و پێگەیاندنی قوتابیان.. لەم کاتەدا شیعری دەردی پیری دەنوسێت :
لە دەستم دەرچوو دەوری جوانی حەیف و درێخا قەدرم نەزانی
وەختێکم زانی لە ناکاو پیر بووم بەداوی بەڵای دەوران ئەسیربووم
کۆچی دوای : لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ڕۆژی 17-05-197117-05-1971 گیانی پاکی بۆ لای خوای گەورە دەگەڕێتەوە و لە گۆڕستانی گومەزی لە قەرەداخ بەخاک دەسپێرێت.
بەبۆنەی کۆچی دوای شێخەوە چەند کەسێک هەست وسۆزی خۆیان دەربڕیوە و شینی فیراق و دوری دەکەن :
•• شێخ حسیب قەرەداخی شاعیر :
جودی قەرەداخ مەنزڵ گومەزی ئەی باوکی گەورەم ئەبێ دابەزی
خاکی قەرەداخ.. شێخی قەرەداخ بەتۆ ئەسپێرین ئێمەی دڵ بەداخ
حەڤدەی مایسی حەفتاو یەک ئەمڕۆ مامم کۆچی کرد هەی ڕۆ باوکەڕۆ
• مامۆستا شێخ کمال :
ئەگریم بۆ شەرع و کەلام و حیکمەت کە دەرگای لەسەر خڕ داخراوە
قوتابخانەکەی قەراخیش وەک من کەوتۆتە ڕۆڕۆ و فرمێسک هەڵڕشتن
• دایە عیسمەت :
ڕۆژی دوشەمە لەمانگی مەولوو شێخەکەی قەراخ وەفاتی فەرموو
بەخوا ئه و شێخە کۆڵەکەی دین بوو خۆشەویستێکی گشت عالەمین بوو
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 ژێدەر
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - مانو بەرزنجی
[2] 🇰 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوە: دانا بەهادین

⁉️ تایبەتمەندیێن بابەتی
🏷️ پول: 👫 کەسایەتی
🏳️ زمانێ بابەتی: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Date of Death: 17-05-1971
🏙 باژێر: ⚪ قەرەداغ
👫 جورێ کەس: 📿 ئایینی
⚤ رەگەز: 👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ ک. باشوور
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشوورا کوردستانێ

⁉️ Technical Metadata
✨ کوالیتیا ڤی بابەتی: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراب👎
✖️
 40%-49%
خراب
✖️
 50%-59%
خراب نینە
✔️
 60%-69%
ناڤنجی
✔️
 70%-79%
گەلەك باشە
✔️
 80%-89%
گەلەك باشە 👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
96%
✔️
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: (مانو بەرزنجی) ل: Jul 3 2017 1:11AM هاتیە تومارکرن
✍️ ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: (مانو بەرزنجی)ڤە: Jul 3 2017 1:15AM هاتیە ڕاست ڤەکرن
☁️ ناڤ و نیشانێن بابەتی
🔗
🔗
⚠️ ئەڤ بابەتە ب 📏 ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
👁 ئەڤ بابەتە 4,244 جار هاتیە دیتن

📚 Attached files - ڤێرشن
جور ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناڤێ تومارکەری
📷 فایلا وێنەیی 1.0.156 KB Jul 3 2017 1:18AMمانو بەرزنجی
✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە!
☰ زێدە
⭐ بو ناڤ لیستا کومکریا
💬 ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!

✍️ گهوڕنکاریێن بابەتی!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
🔎 گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

شێخ مستەفای قەرەداخی

📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 3
📅 رێکەوت و رووداو
1.👁️17-05-1971
2.👁️26-03-1986
👫 کەسایەتی
1.👁️شێخ بەهادین شێخ مستەفا شێخ نجیب قەرەداغی
📂[ زێدە...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| دروستکرنا لاپەری 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574