گەرمای ئەمساڵی خانەقین تاقەتپڕوکێنە
📊 Amar u Rapirsîya
رووداو -
خانەقینخانەقین
هەڵۆ محەمەدهەڵۆ محەمەد
تراویلکەی سەر شەقامەکان پێناسەی گەرمایەکی تاقەت پڕوکێن دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە پشووەکان تەواو بوون و خەڵک ناچارن بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان، بەڵام پلەی گەرما ئەوەندە بەرزە لە خانەقین کەس خۆی بۆ ناگرێت.
جەواد عەلیجەواد عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی خانەقین دەڵێت بەرزترین پلەی گەرما لە خانەقین 51 پلەی سیلیزییە و رەنگە تاوەکو سێ رۆژی دیکە بەمشێوەیە بەردەم بێت.
نەخۆشخانه و بنکەکانی تەندروستی کراوەن لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 40 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای تووشی رشانەوە و سکچون بوون.
لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا خانەقین بووە گەرمترین ناوچەی گۆی زەوی، ئەگەرچی شاری نێوباخان پێش کەمبونەوەی ئەڵوەن سووتانی بەشێک لە باخەکانی پلەی گەرمای نەدەگەیشتە 45 پلەی سیلیزی.
02-07-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!