موچەی مانگانەی ژن و کچانی ئێزدی لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردا دەبێت
📊 Statistiken und Umfragen
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی ناوەندی موچەی مانگانە بۆ ژن و کچە
ئێزدیئێزدییە رزگاربووەکانی ژێر دەستی
داعشداعش دەبڕێتەوە کە بڕەکەی لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردا دەبێت.
رێزان شێخ دلێررێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند تائێستا لیستی ناوی زیاتر لە دوو هەزار کچ و ژنی ئێزدی کە لەژێر دەستی چەکدارانی داعش رزگار کراون، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رادەستی بەغدا کراوە، ئەوانەشی کە دواتر رزگار دەکرێن ناوەکانیان بە لیستێک بۆ بەغدا دەنێردرێن.
لەبارەی دواین بڕیای حکومەتی ناوەندی بۆ پێدانی موچە بە کچ و ژنانی ئێزدی، رێزان شێخ دلێر وتی لەسەر پێشنیاری لیژنەی ژنانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریداوە موچە بە ژنان و کچانی ئێزدی بدرێت.
وتیشی بڕی پارەکە تائێستا بەمشێوەیەیە کە موچەی مانگانە بە هەموویان بدرێت، بەڵام بڕەکانیان جیاوازه و لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردایە.
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی رزگارکردنی ژن و کچانی ئێزدی، زیاتر لە سێ هەزار کچ و ژن و منداڵی ئێزدی رزگارکراون و بە هەزارانی تریش تائێستا لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدا ماون.
رۆژی 3ی ئابی 2014، قەزای
شنگالشنگال لەلایەن چەکدارانی داعش داگیرکرا و لە 13ی تشرینی دووەمی 2014 ئازاد کرا.
03-07-2017
⚠️ Dieser Artikel wurde in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!