گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی #سلێمانی#، ئاماژە بەوە دەدات کە بەشی زۆری ئەو حالەتانەیی کوشتن کە لە سلێمانی ڕوودەدات، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و نەگەڕانەوەیە بۆ یاسا.
#سەرکەوت ئەحمەد#، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە شاری سلێمانیدا ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەوەش بەهۆی نەگەڕانەوەی هاووڵاتییانە بۆ یاسا و ئەیانەوێت خۆیان ببنە هەموو شتێک و کێشەکان چارەسەر بکەن، بەشی زۆری کێشەکانیش بۆ ساڵانێکی زۆر لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، تا ئێستا چارەسەر نەکراون.
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: هەموو حاڵەتەکان هی ناوخۆی سلێمانی نییە، بەڵکو هەندێکیان هی دەرەوەن، ئێستا ئەو حاڵەتەی لە گەڕەکی بەختیاری ڕوویدا ژن و مێردەکە خەڵکی سنووری قەزای کۆیە بوون و پێنج ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، بەڵام کێشەکەیان لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست بووە و چارەسەر نەکراوە، کەسوکارەکەیان دووە کەسەکەیان کوشتووە، هەروەها ئەو کوڕەی لە وڵوبە کوژرا، کێشەی لەگەڵ کەسێک هەبووە و خۆی ویستوویەتی کێشەکە چارەسەر بکات، بەڵام دەمەقاڵە دروست بووە و بەرامبەر تەقەی لێکردووە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە، هەموو ئەمانەش بەهۆی نەگەڕانەوە بۆ یاسا ڕوودەدەن.
ئاشکراشی کرد: حاڵەتەکان و کێشەکان بە پۆلیسی سلێمانی چارەسەر ناکرێت، بەڵکو هەموو وەزارەتەکان و تەنانەت مامۆستایانی ئایینیش لە حالەتەکان بەرپرسیارن، دەبێت خەڵک وشیار بکەنەوە، بۆ ئەوەی فێر ببن کە کێشەکانیان لە ڕێگای یاساوە چارەسەر بکەن و مافی خۆیان وەربگرن.
03-07-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,712 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!