ئا – نەشمیل
شەوی ڕابردوو لەنزیک بەنزینخانەی ئاشتی لەلایەن چەندکەسێکەوە دەسرێژی گوللە لەتەکسییەک کراو تیایدا ژنێک کوژراو دوکەسی دیکەش برینداربوون.
رێکەوتی 02-07-2017 لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمودی شاری #سلێمانی# لەلایەن چەند کەسێکەوە لەسەیارەیەکی ئەڤیۆوە تەقە لەتەکسیەک کراو لەئەنجامدا ژنێک کوژراو دوکەسیدیکەش برینداربوون لەوبارەیەوە نەقیب #سەرکەوت ئەحمەد# وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەرێوانی وتلەئەنجامی ئەو تەقەکردنەی شەوی ڕابردوو ڕویدا ژزنێک کوژرا کەئەوژنە خەسوی سنورە، سنور ئەوکچەیە کەلەرێکەوتی 02-10-2015 لەلایەن باوکیەوە لەپارکی دایکی شاری سلێمانی کوژراو تائێستاش بکوژەکەی دەسگیر نەکراوە، هەروەها وتیشی جگە لەوژنەی کەکوژرا کچ و کچەزایەکی ژنەکە بریندارن و ئەوەی ئێستاش لەبەردەستە ژمارەی ئوتۆمبێلی تەقەکەرەکانەو بەردەوامین لەبەدوادا چوون بۆ دەستبەسەرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەکە.
03-07-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,762 جار هاتیە دیتن