دەست بە سەرکردنی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە باشوری کوردستان
بە پێ هەواڵێک کە بە ناوەندەی کۆمەڵەی مافی کوردستان گەیشتووە یەکێک لە ئەندامانمان بە ناوی
عەدنان ڕەشیدیعەدنان ڕەشیدی کە خەڵکی
مەریوانمەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەهۆی گووشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوارەی باشووری کوردستان و شاری پێنجوێن بووە، لە لایەن ئاسایشی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراوە و دوای ماوەی چوار کاتژمێر هێشتنەوەی لەو ناوەندە ئەمنییەی شاری پێنجوێن ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و تەنانەت بنەماڵەکەیشی ئاگاداری نین کە بۆچی گیراوە و بۆ کوێ بردراوە.
ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەستبەسەرکردنی ئەو هاوکارەمان شەرمەزار دەکەین و لەهەمان کاتدا داوا لەدەزگا پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی هەرێم دەکەین کە بە زووترین کات ئەو بەڕێزە ئازاد بکەن. هەروەها داواکارین ڕێکخراوە مافی مڕۆڤییەکانی کوردستانی و نێودەوڵەتی، گووشار بخەنە سەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ ئازادکردنی ناوبراو و هەروەها چارەسەری ئەو کێشانەی لەبەردەم چالاکانی مەدەنی و پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو هەرێمەدا بوونی هەیە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-07-2017