یەکێک لە بەنداوە مەزنەکانی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#ە کە لە تەنیشتی شاری #دیواندەرە# لە پارێزگای کوردستان لە ئێران هەڵکووتووە و نزیکەی 230 میلیۆن متری سێجا ئاو لە پشتی خۆی کۆ دەکاتەوە. ئەم بەنداوە ئاوی خواردنەوەی دوو شاری دیواندەرە و بیجاڕ دابین دەکات وە هەروەها زۆرێک لە زەمینە دێمیەکانی ناوچەکە دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کە بکرێن بە ئاویە. بڕیار وایە لە ساڵی 2010 کاری دروستکردنی ئەم بەنداوە تەواو ببێت. بەرزایی تاجی ئەم بەنداوە 84 مترە و درێژایی تاجەکەی 250 مترە. ئەم پرۆژەیە لە چاو دانیشتوانی ناوچەکەوە وەکوو بەرهەمی تێکۆشانی نوێنەری کوردی پەڕلەمانی ئێران، ئەندازیار بەهائەددین ئەدەب لە قەڵەم دەدرێت.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,203 مرة