图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,629
图片 106,194
书籍 19,172
相关文件 96,649
Video 1,330
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کڕینی ئۆتۆمبێل بە ئۆنلاین دەڵاڵەکان بێ کاردەکات
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کڕینی ئۆتۆمبێل بە ئۆنلاین دەڵاڵەکان بێ کاردەکات
统计和调查

کڕینی ئۆتۆمبێل بە ئۆنلاین دەڵاڵەکان بێ کاردەکات
统计和调查

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەهۆی گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و زیادبوونی کارەبرەکانی ژیان و خێرایی و ژیانی ڕۆژانە، هاوڵاتیان کاتی ئەوەیان نەماوە بە ئارەزووی خۆیان بڕۆن بۆ پیشانگەکان و بۆ چەند ڕۆژێک بەدوای ئۆتۆمبێل بگەڕێن، بەڵکو لەکاتی پشوی کار یان لەماڵەوە لەرێی ئۆنلاینەوە بەدوای ئۆتۆمبێلی خواستەکانیان دەگەڕێن.
گەنجێک کەلەڕێی ئۆنلاینەوە چوار ئۆتۆمبێلی گۆڕیوە، بۆ دواڕۆژ دەڵێت دەیان سودی هەیە من کاردەکەم بەدوای ئۆتۆمبێل دەگەڕێم و قازانجی خۆشم دەکەم و کاتم بە فیڕۆ ناڕوات و ماندوش نابم و کەسیش ماندوو ناکەم.
شێرزاد جەواد، ڕوونیدەکاتەوە، تا ئێستا 4 ئۆتۆمبێلی لەڕێی ئۆنلاین و لە سایت و پەیجەکانەوە کڕیوە تەنیا لەوکاتەی لە پشووە، یاخود لە کافتریاکان بەدوای ئۆتۆمبێل گەڕاوە، هەروەها 5 ئۆتۆمبێلیشی لەو هەمان ڕێگەوە فرۆشتووە، بە وتەی خۆی 1800 دۆلاری قازانج کردووە، چونکە فێڵی لێنەکراوە و نەچووە بۆ پیشانگەکان.
ئەو گەنجە وتیشی ئەو شێوازی کڕینە زۆر گرنگتر و گونجاوترە لە چوون بۆ پیشانگەکان، چونکە ناکرێت من ڕۆژێک لە بەیانی تا ئێوارە بڕۆم بۆ پیشانگە و هەر بەدوای ئۆتۆمبێل بگەڕێم و 200 پرسیار بکەم لەبارەی ئۆتۆمبێلیک، بەڵام تەنیا لەرێی سایت و پەیجەکانی ئەم بوارەوە، هەم قازانج دەکەم هەم ئیشی خۆم دەکەم هەم ماندوو نابم هەمیش ئۆتۆمبیلی خواستی خۆم دەدۆزمەوە.
لە ئێستادا هیچ ئامارێکی فەرمی نییە ئاخۆ چەند پەیج و وێبسایتی تایبەت بە بوارەکانی کرین و فڕۆشتن لەهەرێمی کوردستان بوونی هەیە، بەڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ ژمارەیان لە زیادبوندایە.
لەوبارەیەوە ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن، بۆ دواڕۆژ دەڵێتدەرخستنی ئەو ئامارە قورسە، چونکە هەموو کەس دەتوانێت پەیج یان سایتێک دابنێت و ئێمە ناتوانین چاودێرییان بکەین، بەڵام زانیاریمان هەیە بەردەوام لە زیادبوندان و گەشەدەکەن، چونکە خواستی زۆری لەسەرە.
حەسەن کارەسوڵ، 8 ساڵە کاری کڕین و فرۆشتن و دەڵاڵی دەکات لە پیشانگەکانی هەولێر و بۆ دواڕۆژ دەڵێت پێشتر هەر چۆنێک بوایە دەبوو کڕیار و فرۆشیار لای ئێمە بوان و ئێمە بۆ ئەوە 100 دۆلارمان قازانج دەکرد، بەڵام دوای هاتنی ئینتەرنێت و بڵاوبوونەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەندین پەیج و سایت کاری ئێمە بووە بە دانیشتن و ئێمەش لەڕێی ئەو سایت و پەیجانە بەدوای کڕین و فرۆشتن دەگەڕێین.
حەسەن کارەسوڵ هێما بۆ ئەوە دەکات، هاتنی قەیرانی دارایی زۆر کاریگەریی نەبوو، بەڵام هاتنی ئەو فەیسبووکە کارەکەی وێران کرد، چونکە هەرکەس لە ماڵەکەی خۆی سەیر دەکات و ویستی تەلەفۆن بۆ فرۆشیار دەکات و کڕیار و فرۆشیار کاتێک دادەنێن و کارەکەیان تەواو دەکەن و خەرجی گرێبەست و دەڵالیشیان لەسەر لادەچێت، بۆیە بۆ ئێمە زۆر خراپ بوو.
لە بارەی قازانجی ئەو سایت و پەیجانە لە کوێ و لە چی دایە؟ خاوەن سایتێکی کرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و چەند کەل و پەلێکی تر دەڵیت قازانجی ئێمە ڕیکلامە هەم لە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل هەمیش لە کۆمپانیاکانی تر کە ڕیکلام دەدەن، ئەگەر نا سودی ئێمەی تیا نییە.
ئیبراهیم کەریم، دەشڵێت هەندێک لە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەروی هەمووانەوە بن و زۆرترین هاوڵاتی بیانبینێت، ئەوە پارە دەدەن و بە دەیانیان هەن ئۆتۆمبێلی پێداوین یان ئەگەر لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکەین بە کەڤەر و بڵاوی بکەینەوە.
ئەو زیاتر باس لە قازانجەکانی دەکات بەجۆرێک لە چەندین ڕێگەوە قازانج کۆدەکاتەوە، ئەو دەڵیت کەسی واهەیە دەڵێت گرنگی بە ئۆتۆمبێلەکەم بدەن بفرۆشرێت 200 دۆلارتان پێدەدەم ئەوە کەمترین بڕە پارەیە ئەگەر نا جاری واهەبووە گەیشتوەتە 2 هەزار دۆلار، جگە لە شیرینی.
ئیبراهیم باسی لە ڕیکلامی کۆمپانیاکانی جل و بەرگ و ئێکسسوارات و مۆدە و مۆبایل و جۆرەها شتی تر دەکات کە لەڕێی ڕیکلامی فەرمی پەیجەوە دەکرێت ئەوەش جۆرێکی گرنگی کڕینە لە ڕێگای ئۆنلاین.
ئەوەش ئاشکرا دەکات کە خاوەن پیشانگە و دەلاڵ و کەسانی دەوڵەمەند داوای فرۆشتنی پەیجەکە و سایتەکەیان کردووە تا نزیکەی 200 هەزار دۆلار، بەڵام نەیان فرۆشتووە، چونکە ڕۆژانە نزیکەی 30 تا 40 هەزار کەس سەردانی پەیج و سایتەکەیان دەکات.
د. سۆران جاف، ماستەر لە ئابووری بۆ دواڕۆژ دەڵێت ئەم جۆرە کڕینە بە خێرایی گەشە دەسێنێت و هۆکارەکەشی بۆ ماندوو بوون و خێرایی ژیان و گوزەران و گێڕانەوەی کات دەگەڕێتەوە.
ناوبراو، دەشڵێت ئەم جۆرە لە کڕین و فڕۆشتن ئۆتۆمبێلی تەنها نەگرتۆتەوە، بەڵکو دەیان کەلوپەل و شتی تریش کە بۆ لایەنی ئابوری زۆر باشە کات دەگەڕێتەوە کڕیار و فڕۆشیار ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە کەسی سێیەم قازنجی لابەلای بۆ ناچێت و تەنیا پارەی خۆیان خەرج دەکەن، بۆیە زۆر گرنگە.
ئەو پسپۆڕەی ئابوری، پێیوایە، دەبێت حکومەت ڕێگای دەستخستنی باج بدۆزێتەوە ناکرێت هەر کەس لەم وڵاتە قازانج بکات و باج نەدات، پێویستە حکومەت ڕێگایەک بگرێتە بەر هەر کەسێک قازانج بکات ئەوا دەبێت باج بداتە حکومەت.
04-07-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,521
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 04-07-2017
挂钩项目: 3
传记
日期与活动
词和词组
Publication date: 04-07-2017 (7 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 86%
86%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 04-07-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on04-07-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):04-07-2017
URL
此产品已被浏览5,521
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,629
图片 106,194
书籍 19,172
相关文件 96,649
Video 1,330
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!