کۆمپانیایەکی ئیماراتی دەست بە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم دەکات
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ
کۆمپانیای ئەبوزەبی نشتیمانی بۆ ووزە (TAQA) کە بارەگای سەرەکی لە ئەبوزەبیە لە ئیمارات و لە 11 وڵات وەبەرهێنانی هەیە ئاشکرایکرد، لە کێڵگەی ئەتروش لە هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی نزیکەی 30 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەری فەرمی کۆمپانیاکە (TAQA) رایگەیاندوە لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە کوردستان دەستیکردوە بەرهەمهێنانی 30 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
راشیگەیاندوە کە کۆمپانیاکەيان بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای شاماران و ماراسۆن سەرقاڵی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ئەتروشن.
هاوکات عەبدولخالق عامری بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تاقە بەوەکالەت رایگەیاند کۆمپانیاکەمان بە تواناو شارەزایی کارمەندە ئیماراتی و کوردی و نێودەوڵەتییەکان توانیوانە سەرکەوتنی باش بەدەست بهێنن لە پەرەپێدانی کێڵگەکە.
کێڵگەی ئەتروش یەکێکە لە کێڵگە نەوتیە گەورەکانی کوردستان بە دووری 85 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای هەولێر و بۆیەکەمجاری ساڵی 2011 نەوتی تێدا دۆزرایەوە و لە ساڵی 2013 دەس بەبەرەپێدانی کراوە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی بگاتە 30 هەزار بەرمیل.
کۆمپانیای ئەبوزەبی نیشتمانی (TAQA) سەرپەرشتیاری سەرەکی کێڵگەی ئەتروشە و خاوەنی 39.9% پشکەکانه و ئەوەی دەمێنێیتەوە 25% هەرێمی کوردستان و 20.1% کۆمپانیای جینراڵ ئیکسلوریشن بارتنرز (کە بەتەواوی لەلایەن کۆمپانیای شاماران بترۆلیۆم خاوەندارێتی دەکرێت)، هەروەها 10% لەلایەن کۆمپانیای ماراسۆن ئۆیل KDFBF خاوەندارێتی دەکرێت.
04-07-2017