دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە
📊 Statistiken und Umfragen
رووداو-
ناسر عەلیناسر عەلی - دهۆک
رۆژ بەڕۆژ سنووری قەڵەمڕەوی
داعشداعش لە عێراق و سووریا بەرتەسک دەبێتەوە و هێشتا چارەنووسی نزیکەی سێ هەزار کوردی ئێزدی دیار نییە کە لە ئابی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە
شنگالشنگال رفێنراون. بەڵام ژمارەیەک لەو رفێنراوانە، بە تایبەتی منداڵەکان لەنێو ئەو ئاوارانەدا دۆزراونەتەوە کە لە
مووسڵمووسڵ هەڵاتوون.
خێزانی یەکێک لە منداڵە رزگاربووەکان دەڵێت سێ مانگە منداڵێکیان لە دەستی داعش رزگار کراوە، بەڵام هێشتا خۆی بە منداڵی ئەوان نازانێ و دەڵێت من تورکمانم.
لە کاتی پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال لە 03-08-2014، نزیکەی شەش هەزار کوردی ئێزدی رفێنران. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا 3500 کەسیان رزگارکراون، بەڵام چارەنووسی 2500 کەسیان نادیارە، لەکاتێکدا داعش لە عێراق تەنیا قەزای
تەلعەفەرتەلعەفەر و حەویجەی بەدەستەوە ماوە، لە سووریاش رەققە و دێرەزوور.
بەپێی زانیاری چالاکڤانانی کوردی ئێزدی، زۆربەی منداڵەکان لەلایەن داعشەوە کار لەسەر بیرکردنەوەیان کراوە و بەشێکیشیان رەوانەی بەرەکانی شەڕ کراون.
ئێستا گرووپێکی خۆبەخشی ئێزدی بەدوای ئەو منداڵانەدا دەگەڕێن کە داعش رفاندوونی، بە مەزەندەی ئەوان نزیکەی 1000 منداڵی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێنراون و بەشێکیان مەشق و راهێنانیان پێکراوە. هەندێک لەو منداڵانە لەلایەن خەڵکی تەلعەفەر و مووسڵەوە بەخێوکراون.
مەحموود پاشامەحموود پاشا، چالاکڤانی کوردی ئێزدی کە سەرپەرشتی ئەو گرووپە خۆبەخشە دەکات، بە (رووداو)ی گوت بەشێک لەو منداڵانەی کە لەلایەن خێزانەکانی تەلعەفەر و مووسڵەوە بەخێو دەکرێن، ئەو کاتەی رفێنرابوون تەمەنیان لە نێوان 2 – 4 ساڵ بووە، ئێستا تەمەنیان بووەتە 5- 7 ساڵ، ئەوان بە جۆرێک پەروەردە کراون وا هەست دەکەن منداڵی ئەوانن. ئەو منداڵانە زۆرتر لەلایەن ئەو خێزانانەوە بەخێودەکرێن کە منداڵیان نابێ، یان منداڵی کوڕیان نییە.
مەحموود ژمارەی دروستی ئەو منداڵانە نازانێ کە لەلایەن خێزانە عەرەبەکانی مووسڵ و خێزانە تورکمانەکانی تەلعەفەرەوە بەخێودەکرێن، بەڵام دەڵێت دۆزینەوەی هەندێکیان ئاسانە چونکە لەگەڵ ئەو خێزانانەی لە ترسی شەڕ هەڵاتوون، ئاوارە بوون و ئێستا لە کەمپەکان دەژین.
تاوەکوو ئێستا نزیکەی 1500 منداڵی رفێنراوی کوردی ئێزدی بە رێگەی جۆراوجۆر لە چنگی داعش رزگارکراون، 15 لەو منداڵانە خێزانەکانی خۆیان نەناسیوەتەوە، تەنانەت زمانی دایکیان بیرچووەتەوە و بە عەرەبی یان تورکمانی قسەیان کردووە.
قاسم خدر، برای یەکێک لەو منداڵانەیە کە پێش سێ مانگ رزگار کراوە. قاسم بە (رووداو)ی گوت ئەو ماڵەی براکەمیان هەڵگرتبووەوە، تورکمانی تەلعەفەر بوون، براکەم کە داعش رفاندی تەمەنی پێنج ساڵان بوو. ئەو ماڵە خۆیان بەدوای ئێمەدا دەگەڕان بۆ ئەوەی منداڵەکەمان بدەنەوە.
دوای تێپەڕینی سێ مانگ، براکەی قاسم هێشتا لەگەڵ خێزانەکەی رانەهاتووەتەوە. قاسم دەڵێت سەرەتا کە رزگار کرا، یەک وشەی کوردیی نەدەزانی و هەر دەگریا و دەیگوت من تورکمانم، ئەوە سێ مانگە هێشتا بە تەواوی فێری کوردی نەبووەتەوە.
حوسێن کورو، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکراوەکان لە دهۆک نوێترین ئاماری رزگارکراوەکانی دایە (رووداو) و گوتی تەنیا هەفتەی رابردوو نزیکەی 20 کەس کە زۆربەیان منداڵ بوون، لە مووسڵ و رەققە رزگارکراون. تاوەکوو ئێستاش 3045 کەس رزگارکراون.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەوانەی تاوەکو ئێستا رزگار نەکراون و لە کاتێکدا خەریکە شەڕی داعش تەواو دەبێت، کورو گوتی هێشتا چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار کەس دیار نییە، دوای نەمانی داعشیش بەردەوام بەدوایاندا دەگەڕێین.
05-07-2017
⚠️ Dieser Artikel wurde in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!