دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی #هەولێر# لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا سەردانی 500شوێنیان کردوە، لەو ژمارەیە 150 شوێنیان سزاداوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بەدواڕۆژی ڕاگەیاند لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر دوو چێشتخانە و کۆگایەکیان داخست بەهۆی بەکارهێنانی گۆشتی خراپ.
رونیشیکردەوە کە لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا لیژنەکانی قایقمامی قەزای ناوەندی هەولێر سەردانی 500 چێشخانە و مارکێت و شوێنیان کردوە، لەو ژمارەیە 150 شوێنیان بە سزای ماددی و داخستن سزاداوە.
نەبەز عەبدولحەمید وتیشی 112 ملیۆن دینار سزای ئەو شوێن و چێشتخانە و کۆگا و مارکێتانە بووە کە سەرپێچی ڕێنماییەکانیان کردوە.
باسی لەوەشکرد کە سەردانی لیژنەکان بەردەوامی هەیە و ئێستاش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە شەوان و ڕۆژدا لیژنەکان سەردانەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی شارەوانی و تەندروستی وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن.
05-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 3,411 mal angesehen