بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر رۆژێکی کەلێندەرەکەمان چیی تیادا روویداوە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📆19-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,939) پەڕتووک||
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
باکووری کوردستان
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی ئاگری، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش رایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تورک گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-05-2020
باکووری کوردستان
- بە پێی زانیاریەکان گوڕستانی گوندی سیسێی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد جارێکیتر شێوێنراوە. ئەوەش بەبۆبەی جەژنی رەمەزانەوە بووە کە خانەوادەکان سەردانی گۆڕی کەسوکاریان کردبوو. خانەوادەکان کاتێک سەردانی گۆڕستانیان کرد، دیمەنی رووخاندنی کێلی گۆڕ و شێواندنی گۆڕەکانیان بینی. خانەوادەکان رایانگەیاند کە هەموو گۆرەکان شێوێنراون، کێلی گۆڕەکان کە بە کوردی لەسەریان نووسراوە، شکێنراون و جارێکیتر خانەوادەکان کێلەکان چاک کردووەتەوە.[1]
- دژی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد و ئەندامان و لایەنگر
📅 22-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
لەدایکبووی1987 لە شاری شنۆ.
ناوبراو بەهاری ساڵی 2010 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پاش تەواو کردنی دەورەی سەرەتایی فێرگە، لە کۆمیسیونی پەروەردە سازمان درا و دەستی بە کاری حیزبی کردووە.
لەو ماوەیەدا لە بەشی تەداروکاتی خەدەماتی کۆمیسیونی پەروەردە ئەرکی پێ‌ئەسپێردرا و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.
شەهید شەماڵ بێجگە لەو کارانە، ماوەیەکیش وەک سەرپەل لە کومیسیونی پەروەردە ئەرکی بەڕێوە بردووە. هەر لەو ماوەیەدا لە لایەن ئورگانەوە ڕێزی لێ گیراوە و خەڵات
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
🏷️ پۆل: شەهیدان
عەلی کەریم مەحمودی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 خەڵەف زێباری
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە، یەکێک بوو لە بێژەرەکانی رادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا. ئێوارەی ڕۆژی 24-05-2018 کۆچی دوای کردووە. خەلەف دوو دیوانی شیعری چاپکراوی هەیە بە ناوانی وارێ شێرا و زێڕێ ڕەش.
👫 خەڵەف زێباری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
خەڵەف زێباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,861 | وێنە 58,838 | پەڕتووک PDF 10,939 | فایلی پەیوەندیدار 42,025 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,494 |
📊 جوتیارانی گەرمیان گلەیی لە خراپی بەروبوومی ئەمساڵیان دەکەن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
جوتیارانی گەرمیان گلەیی لە خراپی بەروبوومی ئەمساڵیان دەکەن
📊 ئامار و راپرسی


ڕۆژنیوز هاوڕێ کرێکار
جوتیارانی سنوری ئیدارەی گەرمیانگەرمیان ڕایدەگەیەنن، کە بە هۆی کەمی ڕێژەی باران بارینەوە، ئەمساڵ بەروبومی جوتیاران باش نەبووە لە چاو ساڵانی ڕابردوو، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیانیش دەڵێت:تاکە بەڕێوەبەرایەتین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کودی کیمیاییمان بەسەر جوتیاران دابەشکردووە بۆ بەهێزکرنی دەغڵ و دانەکانیان.
کەمی رێژەی بارانبارین لەمساڵدا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەروبوومی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش نیگەرانی جوتیارانی لێ کەوتوەتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی رەنگە ئەمساڵ جوتیاران هیچ بڕە پارەیەم قازانج نەکەن.
سۆران سادق، جوتیارێکی دانیشتووی شارەدێی ڕزگارییە، ماوەی چەند ساڵێکە خەریکی کشتوکاڵە، بۆ ڕۆژنیوز وتی: بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ وەک ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین زۆر نەبوو، بەرهەمی دەغڵودانی جوتیاران وەک پێویست نەبووە، ئەتوانین بڵێن خراپ بووە لەچاو ساڵی ڕابردوو، پار بەرهەمی جوتیاران باشتر بوو، بەڕادەیەک جوتیاران قازانجیان کردووە، من وەک خۆم لەبەربوومی ساڵی ڕابردوو قازانجم کرد، بەڵام ئەمساڵ وەک پێویست نەبوو.
سۆران سادق وتیشی: ساڵی ڕابردوو بەرهەمی گەنم یەک بە دەی بڕی، واتە تۆنێک گەنمم وەشاند، دە تۆنم دوورییەوە، بەڵام ئەمساڵ وا نەبوو، نیوەی پار بوو، واتە یەک بە پێنجی بڕیوە، یەک تۆنم وەشاندووە، پێنج تۆنم دروێنە کردووە، سەرەڕای ئەوەش، جوتیاری وا هەیە ئەوەی وەشاندوێتی نەیدوریوەتەوە، لەبەر ئەوەی گەنمەکەی بەرهەمی باش نەبووە، وەک وتم ڕێژەی باران بارین زۆر باش نەبووە وەک ساڵانی تر، ئەمە جگە لەوەی حکومەتیش وەک پێویست هاوکاری جوتیارانی نەکردووە و گەنمی لە سایلۆکان وەرنەگرتووە.
سەرحەد کەریم، تەمەنی 25 ساڵە، جوتیارە و دانیشتووی گوندی حاجی عەوادی سەر بە شارەدێی سەرقەڵایە، بە ڕۆژنیوزی وت: ئەمساڵ بەرهەمی جوتیاران بە گشتی باش نەبووە، هۆکارەکەشی ئەوە بوو، باران بەو شێوەیە نەباری تا دەغڵ ودان و زەوی تێرئاو بن، ئەوەی جۆی وەشاندبێت 'یەک بە بەدوو'ی دووریوەتەوە، لە هەندێ شوێنیش 'یەک بەسێ'ی دووریوەتەوە، ئەوەشی گەنمی وەشاندبێت ئەمساڵ وەک پێویست نەبووە، لە هەندێک شوێن 'یەک بەسێ'ی دووریوەتەوە، لە هەندێک شوێنیش 'یەک بە بەپێنج'ی دووریوەتەوە.
سەرحەد کەریم وتیشی: هۆکاری باش بوونی بەرهەمی ساڵی ڕابردووی جوتیاران، بەهۆی ئەوەبوو کە لە پایزی پێشتردا بارانێکی زۆر باش باریبوو، پەڵەیەکی باشی دابوو، دواتریش چەند جارێکی دیکەش بارانی باش باری، بەشێوەیەک زەوی تێروپڕ ببوو، بەڵام ئەمساڵ جوتیاری وا هەیە زەرەری کردووە، هی وایش هەیە مایەی خۆی دەرکردوە و هیچ قازانجێکی نەکردووە، بەشێکیشیان هەیە بەروبوومی گەنمەکەی هەڵنەگرتوەتەوە، جوتیاریش هەیە باشە.
مستەفا ئەحمەد، 'عەلاف'ە، کاری کڕین و فرۆشتنی گەنم دەکات لەشارەدێی ڕزگاری، بە ڕۆژنیوزی وت: لەبەر ئەوەی سایلۆکان گەنم لە جوتیاران وەرناگرن، ئێمە گەنم لەجوتیاران دەکڕین و دەیفرۆشینەوە بەخەڵکانی تر لەناوەڕاست و خوارووی عێراق، بۆ نموونە کیلۆیەک گەنم لەجوتیار دەکڕین بە (350 و 340 و 370)دینار، بەپێی باشی وخراپی جۆری گەنمەکەی، دەیفرۆشینەوە بە (390 و 400)دینار بەو شێوەیە، بە پێی ئەوەی ئێمە گەنم لە جوتیاران وەردەگرین، دەزانین بەرهەمی جوتیاران بەشێویەکی خراپ بووە ئەمساڵ، وەک ساڵانی تر نەبووە، هۆکارەکەشی کەمی باران بووە.
شادیە حوسێنشادیە حوسێن بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان، بۆ ڕۆژنیوز دوا و وتی: بەپێی پێشبینی ئەمساڵمان بۆ گەنمی سنووری گەرمیان، 151 هەزار تۆن دانەوێڵە بەرهەم هاتووە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، کە 200 هەزار تۆن بووە، ڕێژەی بەرهەمهاتن کەمی کردووە، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات ئەمساڵ بەربومی جوتیاران خراپ بووە، وەک پێویست نەبووە، بەبڕوای ئێمە وجوتیارانیش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی باران لەچاو ساڵی ڕابردوو، لە گەڵ ئەوەشدا تاکە بەڕێوەبەرایەتین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کودی کیمیاییمان بەسەر جوتیاران دابەشکردووە بۆ بەهێزکرنی دەغڵ و دانەکانیان.
هەروەها ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئەمە کێشەی هەموو جوتیارانی هەرێمە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم ناتوانێت گەنمی جوتیاران وەربگرێت، تاکە شوێنیش، کە لێمان وەردەگرێت وەزارەتی بازرگانی عێراقە، ساڵانی ڕابردوو وەزارەتی ناوبراو گەنمی لەجوتیاران وەرگرتووە بەبێ مەرج، بەڵام ئەمساڵ، مەرجی داناوە، دەبێت ئەو گەنمە لەهەرێمی کوردستان وەریدەگیرێت بەپێی بودجەی 17%هەرێمی کوردستان بێت.
شادیە ئەوەشی خستەڕوو، بەوەش 442 هەزار تۆن گەنم لەجوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت لەلایەن وەزراەتی بازرگانی حکومەتی ناوەندەوە، لەبەرئەوەی گەرمیان بەپارێزگا هەژمار ناکرێت لەلای حکومەتی عێراق، تەنها بنکەیەکمان هەیە لەپارێزگای سلێمانی، وەک گەرمیان،13 هەزار و 200 تۆن گەنمی جوتیاران لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆ سایلۆکان وەردەگیرێت و ئەمەش گەورەترین کێشەی بۆ دروستکردوین لە فرۆشتنی بەروبوومی جوتیاران.
05-07-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 05-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jul 5 2017 2:20PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 5 2017 5:02PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 5 2017 5:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,807 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
جوتیارانی گەرمیان گلەیی لە خراپی بەروبوومی ئەمساڵیان دەکەن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-07-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شادیە حوسێن
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574