حەمدیە
یەکێکە لەو کوردە ئێزدیانەی لە شاری
موسڵموسڵ لەدەستی
داعشداعش رزگاری بووە، ئەو وێنەی کەسوکارەکەی خۆی بە دیواردا هەڵواسیوە، چونکە هەندێکیان هێشتا لەدەستی داعشدا ماون و، بەبینینی وێنەکانیان سەبووری دێت. حەمدیە تەمەنی لە 18 ساڵی رەتیداوە و، دوای رزگاربوونی لەدەستی داعش بڕیاریداوە دەست بە ژیانێکی نوێ بکات. ئەو دەڵێ زۆر دڵخۆش بووم کە موسڵ رزگارکرا، بەڵام بەداخەوە رفێندراوەکانمان رزگار نەکران، ئەوکاتەی لەدەستی داعش بووین هیوامان بەمردن دەخواست، بەڵام دوای ئەوەی تەواو رزگارمان بوو، دەمانەوێت دەست بە ژیانێکی نوێ بکەینەوە.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!