🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 245,450)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,788)
English (# 2,763)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 4,843)
هەورامی (# 61,827)
لەکی (# 17)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
عربي (# 11,356)
فارسی (# 2,504)
Türkçe (# 1,623)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 279)
Deutsch (# 576)
Nederlands (# 127)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Pусский (# 768)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 کەسایەتی ڕادیۆیی
کەسایەتی ڕادیۆیی
پەیکار عوسمان

- (ڕۆژی یەکەم نمایشێک لە تیڤییدا، ڕۆژی دووەم پاڵەوانێک لە سۆسیالمیدیادا، ڕۆژی سێیەم فشبوونەوەیەک لە ڕادیۆدا) ئەمە چیرۆکی ڕووداوەکانی ئێمەیەو ئێستا ئێمە لەفەراغی ڕوود
📖 کەسایەتی ڕادیۆیی
📖 خۆشویستن و یەکتر قبووڵکردن
خۆشویستن و یەکتر قبووڵکردن
کەنار قاسم

ئەوەی بینیم لەوێ، خەڵک و کەلتورێکی تەواو جیاواز، کەلتوری خۆشویستنی یەکتر و قبووڵکردنی یەک. دیمەنێکی تێکەڵ لە تراژیدییا و خۆشەویستی، من نەمدەزانی لە کامیان بڕو
📖 خۆشویستن و یەکتر قبووڵکردن
📖 دەستدرێژی سێکسی و پەیوەندی ئارەزومەندانە
دەستدرێژی سێکسی و پەیوەندی ئارەزومەندانە
پەیمان عیزەدین

تێکەڵیەکی زۆر هەیە لەنێوان دەستدرێژی سێکسی و تاوانی ئابڕوبەرانە و پەیوەندی سێکسی ئارەزومەندانە.
لە ڕوداوی جیاجیادا کە تایبەت بن بە پەیوەندی
📖 دەستدرێژی سێکسی و پەیوەندی ئارەزومەندانە
📖 بیرەوەرییەکانی سوڵتان عەبدولحەمید
بیرەوەرییەکانی سوڵتان عەبدولحەمید
ڕانانی: سەردەم

یەکێکی تر لە کتێبە باش و دانسقەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بریتییە لە کتێبی (بیرەوەرییە سیاسییەکانم)ی سوڵتان عەبدولحەمید، کە لە لایەن نووسەر و
📖 بیرەوەرییەکانی سوڵتان عەبدولحەمید
📕 قوڕ خوێن
ناونیشانی پەڕتووک: قوڕ خوێن
ناوی نووسەر: حەسەن فالح
ناوی وەرگێڕ: دانا عەسکەر
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: ناوەندی فێربوون

ململانێی نێوان ڕووناکیی و تاریکیی، دژکارییەکی ڕیشەیی بەردەوا
📕 قوڕ خوێن
📖 ئایا خاک پیرۆزە؟
ناونیشان: ئایا خاک پیرۆزە؟
ناوی نووسەر: شەماڵ محەمەد محەمەدئەمین

زۆر جار بابەتی پیرۆزیی خاک دێتەگۆڕێ و خەڵکی بەسەر دوبەرەی دژبەیەک دابەش دەکات، ناسیۆنالیستەکان خاکی خۆیان و دیندارەکانیش شوێنی دابە
📖 ئایا خاک پیرۆزە؟
📼 بافڵ تاڵەبانی چی لەبارەی ئەژی ئەمینەوە دەڵێت؟
شوێن: هەولێر
ڤیدیۆ: بافڵ تاڵەبانی چی لەبارەی ئەژی ئەمینەوە دەڵێت؟
ساڵ: 2022
[1]
📼 بافڵ تاڵەبانی چی لەبارەی ئەژی ئەمینەوە دەڵێت؟
📕 گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ لەنێو ماسییەکاندا بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم
ناونیشانی پەڕتووک: گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ لەنێو ماسییەکاندا بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم
ناوی نووسەر: پێشەوا کاکەیی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ لەنێو ماسییەکاندا بەرگی یەکەم، بەشی یەکەم
📕 گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ گیکویوو و تیرەی کچانی مۆمبی بەرگی یەکەم، بەشی دووەم
ناونیشانی پەڕتووک: گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ گیکویوو و تیرەی کچانی مۆمبی بەرگی یەکەم، بەشی دووەم
ناوی نووسەر: پێشەوا کاکەیی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 گەڕانەوەم بۆ ئەفریقیا؛ گیکویوو و تیرەی کچانی مۆمبی بەرگی یەکەم، بەشی دووەم
🧩 قەسری سپی ڕێیە لە کاروانان دەگری
قەسری سپی ڕێیە لە کاروانان دەگری.
قەسری سپی، مەبەست لە بەفرە، مەتەڵەکە قەسر و بەفری بەیەک چوواندووە لە سپێتی و گەورەییدا، بەفر لە وەرزی زستاندا دەبارێ، وەک قەسر لەسەر یەک کەڵەکەدەبێ، دەبێتە مایەی ڕێ
🧩 قەسری سپی ڕێیە لە کاروانان دەگری
🧩 فلکە و پەنجا دنکە
فلکە و پەنجا دنکە.
مێژووی ئەم مەتەڵە تازەیە، دەگەڕیتەوە بۆ درووستبوونی شار و پەیدابوونی سەیارە، فلکە لە شاردا هەیە، سەیارەی بەدەوردا دەسوڕێتەوە، فلکە: مەبەست لە گوڵەگەنمە، پەنجا دنکە: مەبەست لەو دەن
🧩 فلکە و پەنجا دنکە
📕 پرینسیپەکانی ئەدەبناسیی بەراورد
ناونیشانی پەڕتووک: پرینسیپەکانی ئەدەبناسی بەراورد
ناوی نووسەر: ئەلیکساندەر دیما
ناوی وەرگێڕ: ئەنوەر قادر محەمەد
وەرگێڕان لە زمانی: ڕووسی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: غەزەلنووس
ساڵی چاپ: 2021
📕 پرینسیپەکانی ئەدەبناسیی بەراورد
🔤 چرادان
چرادان
چرادان: ئه و شوێنەی چرای لێدانراوە پێيان گوتووە چرادان، بەزۆری تەختەدارێک بووە لە دیوار دراوە، وەک ڕەفەیەکی بچووک وابووە، چرای لەسەر دانراوە، بەهۆی دوکەڵی چراکەوە ڕەش و پيس بووە، ئەمە وەک ئيد
🔤 چرادان
📕 ئەزموونی نووسین
ناونیشانی پەڕتووک: ئەزموونی نووسین _ شیعر، وتار، وەرگیران، توێژینەوە و پاشکۆیەک.
ناوی نووسەر: ئەنوەر قادر محەمەد
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: 1024
ئەم بەرهەم
📕 ئەزموونی نووسین
📕 ئەوینی باڵا
ناونیشانی پەڕتووک: ئەوینی باڵا
ئامادەکردن و وەرگێڕان: کامیل محەممەد
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: سلێمان
چاپخانە: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم

ئەوینی باڵا، کۆمەڵە چیرۆکێکی
📕 ئەوینی باڵا
📖 تاکە تۆمەتباری دۆسیەی کۆمەڵکوژی لجێ گیان لەدەستدەدات
تاکە تۆمەتبار لە دۆسیەی کۆمەڵکوژی شارۆچکەی لجێی ئامەد گیانی لەدەستدا.
رۆژی یەکشەممە 7-8-2022، ئەشرەف هاتیپئۆغلۆو عەقیدی خانەنشینکراو کە تاکە تۆمەتبار بوو لە دۆسیەی کۆمەڵکوژی شارۆچکەی لجێی ئامەد گیانی
📖 تاکە تۆمەتباری دۆسیەی کۆمەڵکوژی لجێ گیان لەدەستدەدات
📖 وەزیرێکی تورکیا: هەوڵ دەدەین رێگە نەدەین دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێت
وەزیری خێزان و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی تورکیا لە شاری ئادانا دووکاندارانی بەسەرکردەوە. دووکانداران گلەیی لە زۆری ژمارەی پەناخوازانی سووری لە شارەکەیان دەکەن؛ ئەویش لەبارەی مانەوەی پەناخوازانی سووری ل
📖 وەزیرێکی تورکیا: هەوڵ دەدەین رێگە نەدەین دەوڵەتێکی کوردی دابمەزرێت
👫 کەسایەتییەکان
قەدری جان
👫 کەسایەتییەکان
سابیر کوردستانی
👫 کەسایەتییەکان
سابیر سەعید شوکری (رازی شاعیر)
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەعید؛ نابینا ئامانی
📷 وێنە و پێناس
چەند کەسایەتیەکی قوتابخانەی...
☂️ حەشدی شەعبی | پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

حەشدی شەعبی
راپۆرت: دانا عومەر
حەشدی شەعبی ئەو ناوەیە کە لەدوای داگیر کردنی شاری موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەسەر ساحەی سەربازی و سیاسی عێراق و کوردستان زۆر دەبیسترێت و باسی لێوە دەکرێت، لەلایەن شیعەکانەوە وەک هێزێکی فریادرەس بۆ پاراستنی عێراق تەماشا دەکرێن، کورد و سوننەکانیش بیروڕای جیاوازیان لەبارەی حەشدی شەعبیەوە هەیە.
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی، لە کۆنفرانسێدا کە لەبەرواری 14-12-2016 لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران سازکرابوو رایگەیاند، کەحەشدی شەعبی پارێزگاری لە شەرعیەت و سەروەری خاکی عێراق کردووە و لەو رۆژانەدا کە چەتەکانی داعش نزیکی بەغدا ببونەوە ئێمە شەڕمان لە دژیان کرد.
لیوا رەسوڵ عومەر، فەرماندەی میحوەری چواری باشوری کەرکوک لەبارەی حەشدی شەعبیەوە بە رۆژنیوزی وت: حەشدی شەعبی ئەو هێزەیە کە شەڕی داعشی کردووە هێزێکی بەرگریکارە لە خاکی عێراق، بەڵام بەهۆی ئەو بەرکەوتنانەی کە لەگەڵ کورددا هەیانبووە و نەبوونی سەرکردەیەکی گشتی و زۆری گروپەکانی ناتوانین دڵنیابین لەوەی کە بەرکەوتنمان نابێت لەگەڵیاندا.
حەشدی شەعبی کێیە و چۆن دروست بون
حەشدی شەعبی هێزێکی چەکداری شیعەیە، لە 42 فەصیل پێک دێن و 79 گروپن، ژمارەی چەکدارەکانیان بە 120 هەزار چەکدار ئەژمار دەکرێن، حەشدی شەعبی لەدوای فەتوایەکی مەرجەعی گەورەی شیعەکان علی سیستانی دروست بوون.
علی سیستانی لەدوای کۆنتڕۆڵکردی شاری موسڵ لە 13-6 -2014 لەلایەن چەتەکانی داعشەوە فەتوای دا کە پێویستە هەموو تاکێکی عێراقی چەک هەڵبگرێت و بەرگری لە خاکی عێراق بکات، لەدوای ئەم فەتوایە لە 15-6-2014 دا حەشدی شەعبی دروست بوو، ئەم هێزە لە دوو بەش پێک دێن، بەشێکیان ئەو کەسانەن کە راستەوخۆ چوونەتە ناو حەشدی شەعبیەوە، بەشێکی دیکەش لە گروپی جیاوازی شیعە پێک هاتوون کە هەندێکیان بەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بوون و هەندێکی دیکەشیان لەڕابردودا بونیان هەبووە، لێرەدا باس لە هەندێکیان دەکەین.
رێکخراوی بەدر
یەکێکە لە گروپەکانی نێو حەشدی شەعبی، ئەم گروپە لە مەجلیسی باڵای ئیسلامی جیابوەتەوە لە ساڵی 2012 دا بە سەرکردایەتی هادی عامری کە ئەوکات وەزیر بووە لە حکومەتی عێراقیدا، بەهۆی ئەوەی کە هادی عامری حەزی بەوە کردووە کە رێکەوتن لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقدا بکات، ئەم هێزە لە وڵاتی ئێران دامەزراوە لە سەرەتای دەیەی هەشتای سەدەی رابردوو، کاتێکی کەم دوای دەستپێکردنی شەری عێراق- ئێران، بەهاوکاری ئێران دامەزرێندرا، لەدوای فەتواکەی سیستانی توانیویەتی چەندین گەنجی شیعە لەخۆی بگرێت، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و قورسن. بە یەکەم گروپی گەورەی نێو حەشدی شەعبی دادەنرێن پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە بە تایبەت پەیوەندی تایبەتی هادی عامری بە علی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و قاسم سلێمانی سەرۆکی قەرارگای ڕەمەزان و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، واتە بەشی کاروباری دەرەوەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژمارەیان بە دەیان هەزار کەس دەبێ.
سەرایا سەلام
ئەم گروپە پێک هاتون لە ئەندامانی جەیشی مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر لەساڵی 2014 و دوای فەتواکەی سیستانی ناوە تازەکەیان ئاشکرا کرد بەناوی سەرایا سەلام، ژمارەی ئەم گروپە بە هەزاران ئەندام ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپە فەرمانی راستەوخۆ لە موقتەدا سەدرەوە وەردەگرن، ئەم گروپە وەک بەرهەڵستکاری حکومەتی بەعسی عێراقی بەناوی سوپای مەهدیەوە شەڕیان کردووە و بەشدار بوون لەشەڕی ئێران عێراقدا و ئەزموونی شەڕی سەربازیان لەو جەنگانەوە وەرگرتووە، لەدوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە وەک گروپێکی بەرهەڵستکار شەڕی دژی ئەمریکا و حکومەتی عێراقیان کردووە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عیراقی
ئەم کەتیبەیە کەتیبەیەکی زۆر نهێنیە و ئەندامەکانیشی دیار نین و نازانرێت لەلایەن کێوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەم گروپە لەساڵی 2007 وەک گروپێکی بەرهەڵستکار بۆ سوپای ئەمریکا دامەزراوە، ئەم گروپە ئەندامەکانی زۆرن و خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، واناسراون کە پەیوەندی باشیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئێراندا هەیە.
عەسائب ئەهل حەق
لە ساڵی 2007 دا لەژیر سێبەری جەیشی مەهدیدا دامەزراون بە سەرۆکایەتی شێخ قەیس خەزعەلی و شێخ ئەکرەم کەعبی، شێخ خەزعەلی یەکێک بووە لە قوتابیەکانی محەمەد سەدری باوکی موقتەدا سەدر، بەڵام ئێستا سەرۆکایەتی ئەم گروپە ئەکات و پابەند نییە بە فەتواکانی موقتەدا سەدرەوە، ئەم کەسە ساڵی 2010 زیندانی بووە لای ئەمریکیەکان، ئەم گروپە شەڕی دژی سوپای ئەمریکای کردووە لە عێراق، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، هاوسۆزیان هەیە بۆ عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و پەیوەندیان لەگەڵ سوپای قودسدا بەهێزە، ئەم گروپە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین کاری ڕفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی سوننە و کورد لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، لەم دوایەدا هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی کورد لە شاری بەغدای پایتەخت و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکردن کە شاری بەغدا بەجێبهێڵن ئەگینا دەیانکوژن، ئەم گروپە بە پێکهاتەیەکی سەرەکی حەشدی شەعبی دادەنرێن.
حەرەکەت حزبوڵڵا نوجەباء
ئەم گروپە لە ئەصائب ئەهل حەق جیابونەتەوە بەسەرۆکایەتی شێخ ئەکرەم کەعبی بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ شێخ خەزعەلی، بەڵام بەهەمان شێواز کار دەکەن و هاوسۆزیان بۆ دەوڵەتی ئێران و نزیکیان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو یەکە، ئەم گروپەش بە هەمان شێوەی گروپەکانی تر خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و ژمارەیان چەند هەزار کەسێک دەبێت.
کەتائیب سەید شوهەداء
ئەم کەتیبەیە لە کەتیبەی حزبوڵڵا جیابونەتەوە و لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حاج ولائ-ەوە سەرکردایەتی دەکرێن، ئەندامانی ئەم گروپە بەزۆری خەڵکی ناصریە و عەمارەن، ژمارەی ئەم گروپە لەنێو حەشدی شەعبیدا بە 3 بۆ 4 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
سەرایا جیهاد و بناء
ئەم گروپە لەساڵی 2011 دروست بوون و بە گروپێکی جیهادی ناسراون، پێکهاتوون لە یەکگرتنی سێ‌ لایەنی ئیسلامی حەرەکەت حزبوڵڵای عێراقی و حەرەکەت سەید شوهەدائ و نەهەزەی عێراقی، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حەسەن ساری ئەندام پەرلەمانی ئێستا و وەزیری پێشوو سەرکردایەتی دەکرێن، ژمارەی ئەندامەکانی ئەم گروپە بە زیاتر لە 3000 کەس ئەژمار دەکرێت خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، نزیکن لە دەوڵەتی ئێرانەوە.
کەتائیب تەیار رەسالی
ئەم گروپە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی شێخ عەدنان شەحمانی سەرکردایەتی دەکرێت، عدنان شەحمانی ماوەی ساڵێک لە زیندانەکانی عێراق بووە و لە ساڵی 2012 بە لێبوردنێکی گشتی ئازاد کراوە، وە ئێستا ئەندامی پەڕلەمانی عێراقە و پێشتر و ئێستاش ئەندامی حیزبی دەعوەی عێراقیە، ژمارەی ئەم گروپە بە زیاتر لە 2000 کەس ئەژمار دەکرێت وە نزیکن لە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەهەمان شێوەی گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا خوراسانی
ئەم گروپە لەساڵی 2013 دا دروست بوون، بەشی سەربازی حزبی تەلیعەی ئیسلامین، لەلایەن کەسێک بەناوی حامید جەزائیری سەرپەرشتی دەکرێن، ژمارەی ئەم گروپە بە نزیکەی 3000 کەس ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و سوپای عێراق هاوکاریان دەکات بە چەکی قورس، ئەم گروپەش خۆیان بە نزیکی عەلی خامەنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن.
سەرایا عاشوراء
ئەم گروپە لەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بون بە باڵی سەربازی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق دادەنرێن، ژمارەی ئەندامەکانی بە نزیکەی 5000 کەس ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە بە شێوازێکی نوێی سەربازی خۆیان رێک خستووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی پێشتر لە رێکخراوی بەدردا بوون بۆیە ئەزموونی جەنگی رێکخراوی بەدریان گواستوەتەوە بۆ ناو ئەم گروپە، ئەم گروپەش وەک گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا عەتەبات
ئەم گروپە دوای فەتواکەی عەلی سیستانی دروست بوون، خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکانی عێراقن، ژمارەی ئەندامەکانی هەزار کەسێک ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە لە ئەنجامی یەکگرتنی چەند گروپێک پێک هاتون کە دیارترینیان سەرایا عەتەبە عەباسیەن بە سەرکردایەتی شێخ مەیسەمە، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
چەند گروپێکی دیکەی ناو حەشدی شەعبی
ئەم گروپانە ئەوانەن کە ژمارەی ئەندامەکانیان زۆر نین، ئەوانیش بریتین لە فەیلەقی وەعدی سادق، لیوای ئەسەدوڵای غالب، کەتائیب ئەنسار حوجە، لیوای قاریئە،سەرایا زوهراء، سەرایا ئەنسار عەقیدە، کەتائیب غەزەب، حەرەکەی ئەبدال، لیوای مونتەزەڕ، کەتائیب درعی شیعە، جەیشی موختار، حزبوڵای سائیرون.
هۆکاری دوستبونی گروپ لە نێو حەشدی شەعبیدا
دروستبونی ئەم هەموو گروپە لەناو حەشدی شەعبیدا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئیمتیاز بدرێتە سەرۆک گروپەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان بۆ ئەوەی کە ئەندامی زیاتر لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراقی و دەوڵەتی ئێران بە ئاسانی بتوانن راستەوخۆ لەگەڵ گروپە بچوکەکاندا قسە بکەن و بەکاریان بهێنن و جوڵەیان پێبکەن، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەم سوپایە نەبێتە سوپایەکی بەهێزی یەکگرتوو بۆ ئەوەی لەژێر یەک فەرماندا نەبێت تا لەداهاتودا نەبێتە مەترسی بۆ دەوڵەتی عێراقی.
کورد و حەشدی شەعبی
ئەگەر بۆچونێک هەبوبێت کە حەشدی شەعبی لەدوای تەواوبوونی شەڕی داعش هەڵدەوەشێنرێتەوە، ئەوا ئێستا ئەوە ڕوون بوەتەوە کە حەشدی شەعبی دوای نەمانی داعشیش هەر دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق وەک هێزێک ناسێنرا و یاسای بۆ دەرکرا، لە بودجەی ساڵی 2017 ی عێراقدا موچەی 120 هەزار چەکداری بۆ دیاریکراوە، لەدوای دروستبونی حەشدی شەعبیەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کورددا هەبووە، لە ناوچەکانی جەلەولا و دوزخورماتوو، ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی کە لە دوز خورماتوو لەگەڵ کورددا هەیبووە بە گەورەترین ڕوبەڕوبونەوەی ئەوان و هێزی پێشمەرگە دادەنرێت، ئەمە وای کردووە کە کوردەکان بە گومانەوە لە حەشدی شەعبی بڕوانن، بەهۆی ئەوەی کە جارجار کێشە و شەڕ لەنێوان ئەوان و چەکدارەکانی حەشدی شەعبیدا ڕوو دەدەن، بەهۆی ئەوەی زۆر جار چەکدار و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لێدوانی دژ بەکورد بڵاو دەکەنەوە، کە کۆتا لێدوان لێدوانی خزعەلی سەرۆکی گروپی عەسائب ئەهل الحەق بوو کە رایگەیاندبوو دوای داعش کورد گەورەترین کێشەی عێراقە و وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمیش وەڵامی داوەتەوە.
لیوا رەسوڵ عمر لەو بارەیەوە بە رۆژنیوزی راگەیاند: ئەو ڕوبەڕوبونەوانەی هەمان بووە لەگەڵ حەشدی شەعبیدا دوو هۆکاری هەیە، یەکەم بەهۆی ئەوەی ئەوان دەیانەوێت هێڵێکی مەزهەبی شیعی دروست بکەن لە ئێرانەوە تاوەکو سوریا، بۆیە هەرکەس لەبەردەمیاندا بێت ئەوان وەک دوژمن سەیری دەکەن، هەندێک ناوچەی کوردیش وەک دوزخورماتوو دەکەوێتە سەر ئەو هێڵە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە هەندێک جار دەنگەدەنگ و بەریەککەوتنی ئەوان و گەنجانی کورد ڕوو دەدەن بەهۆی ئەوەی ئەوان گروپی جیاجیان و بەرپرسێکی یەکگرتویان نیە کە بتوانیت قسەیان لەگەڵ بکەیت، جەنگەکە بەشێوەیەک گەورە دەبێت کە کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
لە بارەی هێز و توانای حەشدی شەعبی و مەترسیەکانی ئەوان بۆ سەر کورد لیوا رەسوڵ عمر وتی: لە ئێستادا جیاوازی نیە لەنێوان هێزی ئەوان و هێزی سوپای عێراقدا، چونکە چۆن هاوکاری سوپای عێراق دەکرێت بەهەمان شێوە هاوکاری ئەوانیش دەکرێت.
ڕەسوڵ عمر وتیشی: من هیوادارم هیچ کات ئەوە ڕوونەدات کە کورد و حەشدی شەعبی بکەونە جەنگێکی فراوانەوە، بەڵام ئەگەر ڕوویدا ئەوا هێزی پێشمەرگە دەتوانێت ڕووبەڕویان بێتەوە، چونکە ژمارە و کەرەستەی جەنگی هەموو شتێک نیە، راستە ئەوان لەڕووی کەرەستەی جەنگیەوە توانایان لە هێزی پێشمەرگە زیاترە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بیرو باوەڕێکی نەتەوەیی بەهێزی هەیە کە ئەمە هێز و ئازایەتی پێدەبەخشێت، ئەگەر بە هێزی سەربازی بوایە ئەوا پێشمەرگە نەیدەتوانی ڕووبەڕووی سوپای عێراق بێتەوە لە ڕابردودا.
ئەوەی دەکرێت بوترێت ئەوەیە کە حەشدی شەعبی هێزێکی پارچە پارچەیە، مامەڵەکردن لەگەڵیدا بۆ کورد ئاسان نیە، هێزێکە وەک لە ناساندنی گروپەکانیدا دەردەکەوت نزیکە لە دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانەوە و بەتایبەت لە ڕێبەری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەیی، واتە هەمیمەنی ئێران بەسەر حەشدی شەعبیەوە دەبینرێت، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە حەشدی شەعبی هێزێکە شەڕی چەتەکانی داعشی کردووە و تا ڕادەیەک مەترسی ئەو گروپەی لەسەر بەغدا و ناوچەکانی دیکەی ناوڕاستی عێراق کەمکردەوە، کارێکی کرد کە بە سوپای عێراق نەدەکرا، بەڵام لەهەمان کاتدا دەکرێت هێزێک بێت لە داهاتوودا مەترسی بۆسەر کورد هەبێت و لەکاتی تێکچونی پەیوەندیەکانی کورد و شیعە لە عێراقدا شەڕی کورد بە حەشدی شەعبی بکەن.

17-12-2016


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 06-07-2017
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 48
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاماری زیانەکانی پەلاماری داعش بۆ سەر کەرکوک لە 21-10-2016
2.👁️ئاوارە عەرەبەکانی کەرکووک ناگەڕێنەوە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانیان
3.👁️ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گومرگی ئیبراهیم خەلیل 50% کەمیکردووە
4.👁️بەرپرسێک: لە دووساڵدا 500 گەنجی خانەقینی بوون بە حەشد شەعبی
5.👁️بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو: لە چوار مانگدا 16 هاوڵاتی کوژراون
6.👁️زیاتر لە 20 گەنجی کورد لەنێو حەشدی شەعبیدا بوونەتە قوربانی
7.👁️ساڵی 2016 لە خورماتوو 65 کەس بە فیشەک کوژراون
8.👁️له ‌کەوتنی موسڵەوە تائێستا، عیراق نزیکەی 75 هەزار قوربانی داوە
9.👁️لە 250 گەنجی کورد، تائێستا کەمتر لە 100 گەنجی هەرێم لەناو ریزەکانی رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش، ماون
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️5000 کەس لە خەڵکی سیڤیلی شارۆچکەی (حەزەر) پێویستیان بەدەربازکردنە لەژێر ئاگربارانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی
2.👁️بەردە کۆنکرێتییەکان رێگری بەردەم گشتپرسین لە خورماتوو
3.👁️پەیامی هەردوو حیزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بۆ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست سەبارەت بە کارەساتەکانی دوای شەڕی موسڵ..!
4.👁️پەیامێک بۆ ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و رێکخراو و یەکێتیە کرێکاریەکان و رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ له جیهان!
5.👁️حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشنیازەکەی عەبادی قبوڵ دەکەین
6.👁️فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێم رایدەیەگەیەنێت لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژئاوای موسڵ و تەلعفەر و شنگال لە هەندێ شوێندا خەرقی ڕێککەوتنەکان کراوە
7.👁️گۆڕان بۆ مەلا بەختیار: ئەو سەرۆکە پیرۆزی خۆت و کاری گێڕت بێت
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️الحشد الشعبی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-12-2016
2.👁️04-12-2016
3.👁️08-03-2016
4.👁️08-05-2015
5.👁️11-05-2016
6.👁️12-11-2015
7.👁️13-04-2017
8.👁️13-11-2015
9.👁️14-03-2017
10.👁️14-12-2016
11.👁️15-03-2016
12.👁️16-06-2017
13.👁️17-06-2016
14.👁️18-03-2015
15.👁️21-03-2016
16.👁️22-02-2016
17.👁️24-02-2015
18.👁️24-04-2016
19.👁️25-06-2017
20.👁️26-01-2017
21.👁️26-04-2016
22.👁️26-11-2016
23.👁️27-04-2016
24.👁️29-02-2016
✌️ شەهیدان
1.👁️دانیار رەشید
2.👁️شێخ تالیب بێدەری
3.👁️عەمید سیروان شەقڵاوەیی
4.👁️لوقمان عەلی مەحمود ئەحمەد (عەقید شاڵاو)
📖 کورتەباس
1.👁️چیرۆکی ئەو گەنجەی لەلایەن حەشدی شەعبی لە خورماتوو رفێنرا
2.👁️قووڵاییی جیوستراتیژیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قاسم سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
🚩 جۆری رێکخراو: 🕍 ئایینی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jul 6 2017 4:28PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 6 2017 4:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 6 2017 4:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 16,403 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB Jul 6 2017 4:38PMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
📚 پەڕتووکخانە
  📖 پەیماننامەی لۆزان 24ی ...
  📖 تاوانی زمانیی لە ناو ک...
  📖 کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی س...
  📖 کۆدەکانی جیۆکلتووری سی...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 09-08-2022
  🗓️ 08-08-2022
  🗓️ 07-08-2022
  🗓️ 06-08-2022
  🗓️ 05-08-2022
  🗓️ 04-08-2022
  🗓️ 03-08-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
قەدری جان
قەدری جان-ی شاعیر، رامیارکار، چیرۆکنووس، وتارنووس و وەرگێڕ، یەکێک لە شۆڕەسوارەکانی بوارە جیاجیاکان، ساڵی 1911 لە شارۆچکەی دیرک لە نزیک ماردین لە دایکبووه.
ساڵی 1928 بۆ 1931 لە خانەی مامۆستایان خوێندوویەتی. بەهۆی جموجۆڵی رامیارییەوە لە دەست تەنگەتاوی دەسەڵاتی تورک نیشتمانەکەی بەجێهێشتووەو رووی کردۆتە رۆژئاوای کوردستان، لەوێ خوێندنی خانەی کشتوکاڵی تەواوکردووه، بۆتە مامۆستا.
دوای چەند ساڵێک چۆتە مۆسکۆ، لەوێ چاوی بە بارزانی کەوتووه. پاش گەڕانەوەی بارزانی بۆ نیشتمان، قەدری جان روودەکاتە بەغدا و دەب
قەدری جان
سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
سابیر کوردستانی
سابیر سەعید شوکری (رازی شاعیر)
شاعیر لە دیوانەکەیدا خۆنووسی کردووە و دەنووسێت: (ئەم کۆمەڵە هۆنراوەیەی لەم دیوانەدا بەرچاو دەکەوێ، زادەی مێشک و دڵمە، هەروەها بەرهەمی پێگەیشتووی پلە بە پەلی ئەم ژیانەمە. لە بواری وێژەدا هەنگاوم ناوە بەپێی توانام بەم جۆرە دامڕشتوون. ئەگەرچی گشتیان قۆناغی ماندووێتیم پێوە چەشتوون، هەریرکر بەپێی بەهرە و بوونی ڕەخساودا گوتراون، بەڵام لە ناتەواوی خاڵی نین، وەنەبێ خوانەخواستە لە بڵاوکردنەوەیان پەلەم کردبێ. دیارە باوەڕی پتەوم بەو پەندە کوردییە هەیە، کە دەڵێ: هەڵەشەیی و پەلەکردن پەشیمانی لە دوایە. من ئێس
سابیر سەعید شوکری (رازی شاعیر)
ئەحمەد سەعید؛ نابینا ئامانی
مامۆستا ئەحمەد سەعید کە ناسراو بە نایبنا ئامانی
لەساڵی 1939ز لەگوندی سەردەرەی سەرشیوی سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی نۆ مانگیدا چاوەکانی لەدەست دەدات ونابینا دەبێت.
لەتەمەنی 14 چواردە ساڵیدا بەمەبەستی خوێندن روودەکاتە شاری سلێمانی و دەچێتە مزگەوتی گەورەو لەوێ دەست دەکات بەخوێندنی مەلایەتی و(هەموو قورئانی پیرۆز) لەبەردەکات.
لەساڵی 1959 بڕوانامەی (تعلیم القرآن وتجویدە)بەدەست هێناوە، بۆ یەکەمجار وەک (قارئ القرآن) لەمزگەوتی (ربع سراج الدین لەبەغداد)دامەزراوە.
ئەحمەد سەعید؛ نابینا ئامانی
چەند کەسایەتیەکی قوتابخانەی محەمەد ڕەزا شا لە شاری مەهاباد ساڵی 1949
شوێن: مەهاباد
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1949
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: دانیشتووەکان لە چەپەوە: (یوسف تەوحیدی، قادر لاهیجانی، مستەفا ئەژدەری، جەلیل گادانی، سەید ڕەحیم سەمیمی)
ڕاوەستاوەکان لە چەپەوە: (ئیبراهیم سەدیقی، شاملوو، ڕەحیم خەتیبی، عەلی قازی محەمەد(کوڕی ڕەش)، مستەفا ئیسحاقی، سەید حەسەن بابا تاهیری، سەید عەبدوڵڵا حوسەینی، ئەسەد کاکا غازادە، ئاغای تارانی)
ناوی وێنەگر: نەناسراو. [1]
چەند کەسایەتیەکی قوتابخانەی محەمەد ڕەزا شا لە شاری مەهاباد ساڵی 1949


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.109 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)