图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,175
图片 105,495
书籍 19,117
相关文件 96,142
Video 1,292
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەرهەمی پەتاتە سێ هێندەی پێداویستیی ناوخۆیە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەرهەمی پەتاتە سێ هێندەی پێداویستیی ناوخۆیە
统计和调查

بەرهەمی پەتاتە سێ هێندەی پێداویستیی ناوخۆیە
统计和调查

بەرهەمی پەتاتە لە #هەرێمی کوردستان# بۆ سێ هێندەی پێداویستیی ناوخۆ بەرزبووەتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەش دەڵێت بەهۆی زۆریی بەرهەم، جووتیاران گرفتی ساغنەبوونەوەی بەرهەمیان هەیە و پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ چارەیەکی بۆ بدۆزێتەوە.
پەتاتە بە یەکێ لە ناسراوترین و بەرفراوانترین بەرهەمە خۆراکییە کشتوکاڵییەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت. بەهۆی ئەو بەها خۆراکییە بەرزەی هەیەتی، لەڕووی چاندن و گرنگیپێدانەوە ڕیزبەندی چوارەمی وەرگرتووە و لەدوای گەنم و برنج و گەنمەشامی دێت.
لە 10 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە چاندن و بەرهەمهێنانی پەتاتە دراوە، بە جۆرێک لە 12 هەزار تۆنەوە زیادی کردووە بۆ 243 هەزار تۆن. پێشبینیش دەکرێ‌، ئەمساڵ بگاتە 300 هەزار تۆن. ئەو بڕەش سێ هێندەی پێویستیی ناوخۆیە کە ساڵانە 80 تاوەکوو 100 هەزار تۆنە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، 675 جووتیار ساڵانە دەیان هەزار دۆنم زەوی بەپەتاتە دەچێنن. شەش کۆمپانیای تایبەت بە دابینکردنی پێداویستییەکانی پەتاتە چاندن دامەزراون کە کۆمپانیای کوردستان هۆڵەند یەکێکە لەوانە و بریکاری سەرەکیی کۆمپانیای (HZPC)ی هۆڵەندییە. ئەو کۆمپانیایە بۆ وەرزی بەهارەی ئەمساڵ 11 هەزار تۆن بنەتۆی پەتاتەی لە شەش جۆر هێناوە، 7 هەزار تۆنی بۆ جووتیارانی کوردستان بووە، ئەوەی دیکەی بۆ جووتیارانی #عێراق# بووە.
سەعدی ئەسعەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کوردستان هۆڵاند دەڵێت لە وەرزی چاندنی بەهارەی ئەمساڵ جووتیارانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 17 هەزار تۆن پەتاتەیان چاندووە، بەرهەمی هەر تۆنێکیش بەگوێرەی خزمەت لەنێوان 15 تاوەکو 20 تۆندایە، بۆیە پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەم وەرزە بگاتە نزیکەی 300 هەزار تۆن.
بە گوتەی سەعدی، جووتیارانی هەرێمی کوردستان شارەزاییەکی باشیان لەچاندنی پەتاتە پەیداکردووە، بەهۆی هێنانی بنەتۆی باش، بۆ نموونە ئەو بنەتۆیەی پێشتر هەر تۆنێکی 10 تۆنی بەرهەمی دەدا، ئێستا بەرهەمی گەیشتووەتە نزیکەی 20 تۆن بۆ یەک تۆن بنەتۆ.
بۆ گەشەپێدانی بەرهەم و زیادکردنی بڕەکەی، ساڵانە کۆمپانیاکان لە هۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی بنەتۆی پەتاتە دەهێنن و بەجووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستانی دەفرۆشنەوە.
سەعدی ئەسعەد دەڵێت بۆ وەرزی چاندنی بەهارەی ئەمساڵ کۆمپانیاکان نزیکەی 18 هەزار تۆن بنەتۆی پەتاتەیان هاوردە کرد، لەو ژمارەیەش نزیکەی 9000 تۆنی بۆ هەرێمی کوردستان بووە و 2000ی بۆ #سووریا# ڕۆیشت، ئەوەی دیکەی بۆ شارەکانی عێراق بوو.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کەشوهەوا و خاک و ئاوی هەرێمی کوردستان زۆر گونجاوە بۆ چاندنی پەتاتە، دەتوانرێت لە وەرزی بەهار و پاییزدا بچێنرێت، بەڵام بەرهەمی پاییز زۆر باش نییە، بۆیە جووتیاران زۆرتر لە وەرزی بەهاردا پەتاتە دەچێنن، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاریش بەرهەمەکەی هەڵدەگرنەوە.
سەعدی ئەسعەد دەڵێت: لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمدا، بەهۆی گەرماوە کەمترین پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بەکاردەبرێت، بەهۆی ساغنەبوونەوەی لە بازاڕ و نەبوونی کۆگاش بۆ هەڵگرتنی، نزیکەی 80%ی پەتاتەی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەڕوات.
سەعدی دەڵێت چاندنی پەتاتە قازانجی ئابووریی زۆرە. چاندنی تۆنێک پەتاتە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار دیناری تێدەچێ‌، ئەگەر هەر تۆنێک 15 تۆن بەرهەمی هەبێت و تۆنێکیش بە 250 هەزار دینار بفرۆشرێ‌، جووتیار لە هەر تۆنێک یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار قازانج دەکات.
حاجی عەبدولقادر ئەنوەر، جووتیارێکی پێشکەوتووی چاندنی پەتاتەیە، ئەمساڵ 310 تۆن پەتاتەی لەسەر 450 دۆنم زەوی لە سنووری قەزای بەردەڕەش چاندووە. پێشبینی دەکات 5000 تۆن بەرهەمی هەبێ‌. ئەو دەڵێت: بەشێک لە پەتاتەکەمان هەڵگرتووەتەوە، هەر تۆنێکی 16 تاوەکو 17 تۆن بەرهەمی داوە، بۆیە ئەمساڵ پێشبینی بەرهەمێکی باش دەکەین.
حاجی عەبدولقادر دەڵێت لە چەند ساڵی ڕابردوودا شارەزاییەکی باشیان لە چاندنی پەتاتە پەیدا کردووە، بەڵام گرفتی ساخکردنەوەی بەرهەم هەیە، چونکە ئێستا تۆنێک پەتاتە لە بازاڕ بە 250 تاوەکو 300 هەزار دینارە، ئەم نرخەش بۆ ئەو جووتیارانەی بە ڕووبەری زۆر دەیچێنن باشە و قازانج دەکەن، بەڵام بۆ ئەو جووتیارانەی کە بە ڕووبەری بچووک دەیچێنن کەمە و قازانج ناکەن، تەنانەت هەندێکیان ناتوانن پارەی بنەتۆیەکەش بهێننەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، پارێزگای #دهۆک# لە چاندن و بەرهەمهێنانی پەتاتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەپلەی یەکەمدایە، ساڵی ڕابردوو 183 هەزار تۆن بەرهەمی هەبووە، پارێزگای #هەولێر#یش بە 52 هەزار و 257 تۆن لەپلەی دووەمدایە، پارێزگای #سلێمانی#ش لە پلەی سێیەم دێت کە ساڵی ڕابردوو 6453 تۆن پەتاتەی هەبووە.
رەجەب حەسەن، بەڕێوەبەری باخداری لە دهۆک، دەڵێت چاندنی پەتاتە لە پارێزگای دهۆک ڕێچکەی خۆی وەرگرتووە. بە سەتان جووتیار بەتایبەت لە قەزاکانی شێخان، بەردەڕەش، سێمێل و زاخۆ پەتاتە دەچێنن.
تەنیا لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ، جووتیارانی دهۆک 14 هەزار تۆن پەتاتەیان چاندووە. ڕەجەب حەسەن دەڵێت پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەمساڵی دهۆک بگاتە 200 هەزار تۆن، بەڵام گرفتی ساغکردنەوەی بەرهەم هەیە، چونکە پەتاتە لەئێران و تورکیاوە بەقاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ.
سەرەڕای زیادبوونی بەرهەمی پەتاتە بۆ سێ بەرامبەری جاران، بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان پەتاتە هاوردە دەکات.
وەزارەت بەدوای بازاڕدا دەگەڕێت
حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و پاوان و دارستان لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەهەوڵداین لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیوەندی بە کونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بکەین، تاوەکو کەناڵێک بۆ هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەی لەکاتی پێگەیشتن زیادن لە پێداویستی ناوخۆ، بدۆزینەوە، چونکە بەروبوومی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمی ئۆرگانیک نزیکە و لە دەرەوە خواستی لەسەرە.
هەولێر بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بۆ سێ هێندەی پێداویستیی ناوخۆ بەرزبووەتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەش دەڵێت بەهۆی زۆریی بەرهەم، جووتیاران گرفتی ساغنەبوونەوەی بەرهەمیان هەیە و پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ چارەیەکی بۆ بدۆزێتەوە. پەتاتە بە یەکێ لە ناسراوترین و بەرفراوانترین بەرهەمە خۆراکییە کشتوکاڵییەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت. بەهۆی ئەو بەها خۆراکییە بەرزەی هەیەتی، لەڕووی چاندن و گرنگیپێدانەوە ڕیزبەندی چوارەمی وەرگرتووە و لەدوای گەنم و برنج و گەنمەشامی دێت. لە 10 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە چاندن و بەرهەمهێنانی پەتاتە دراوە، بە جۆرێک لە 12 هەزار تۆنەوە زیادی کردووە بۆ 243 هەزار تۆن. پێشبینیش دەکرێ‌، ئەمساڵ بگاتە 300 هەزار تۆن. ئەو بڕەش سێ هێندەی پێویستیی ناوخۆیە کە ساڵانە 80 تاوەکوو 100 هەزار تۆنە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، 675 جووتیار ساڵانە دەیان هەزار دۆنم زەوی بەپەتاتە دەچێنن. شەش کۆمپانیای تایبەت بە دابینکردنی پێداویستییەکانی پەتاتە چاندن دامەزراون کە کۆمپانیای کوردستان هۆڵەند یەکێکە لەوانە و بریکاری سەرەکیی کۆمپانیای (HZPC)ی هۆڵەندییە. ئەو کۆمپانیایە بۆ وەرزی بەهارەی ئەمساڵ 11 هەزار تۆن بنەتۆی پەتاتەی لە شەش جۆر هێناوە، 7 هەزار تۆنی بۆ جووتیارانی کوردستان بووە، ئەوەی دیکەی بۆ جووتیارانی عێراق بووە. سەعدی ئەسعەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای کوردستان هۆڵاند دەڵێت لە وەرزی چاندنی بەهارەی ئەمساڵ جووتیارانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 17 هەزار تۆن پەتاتەیان چاندووە، بەرهەمی هەر تۆنێکیش بەگوێرەی خزمەت لەنێوان 15 تاوەکو 20 تۆندایە، بۆیە پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەم وەرزە بگاتە نزیکەی 300 هەزار تۆن. بە گوتەی سەعدی، جووتیارانی هەرێمی کوردستان شارەزاییەکی باشیان لەچاندنی پەتاتە پەیداکردووە، بەهۆی هێنانی بنەتۆی باش، بۆ نموونە ئەو بنەتۆیەی پێشتر هەر تۆنێکی 10 تۆنی بەرهەمی دەدا، ئێستا بەرهەمی گەیشتووەتە نزیکەی 20 تۆن بۆ یەک تۆن بنەتۆ. بۆ گەشەپێدانی بەرهەم و زیادکردنی بڕەکەی، ساڵانە کۆمپانیاکان لە هۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی بنەتۆی پەتاتە دەهێنن و بەجووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستانی دەفرۆشنەوە. سەعدی ئەسعەد دەڵێت بۆ وەرزی چاندنی بەهارەی ئەمساڵ کۆمپانیاکان نزیکەی 18 هەزار تۆن بنەتۆی پەتاتەیان هاوردە کرد، لەو ژمارەیەش نزیکەی 9000 تۆنی بۆ هەرێمی کوردستان بووە و 2000ی بۆ سووریا ڕۆیشت، ئەوەی دیکەی بۆ شارەکانی عێراق بوو. توێژینەوەکان دەریانخستووە کەشوهەوا و خاک و ئاوی هەرێمی کوردستان زۆر گونجاوە بۆ چاندنی پەتاتە، دەتوانرێت لە وەرزی بەهار و پاییزدا بچێنرێت، بەڵام بەرهەمی پاییز زۆر باش نییە، بۆیە جووتیاران زۆرتر لە وەرزی بەهاردا پەتاتە دەچێنن، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاریش بەرهەمەکەی هەڵدەگرنەوە. سەعدی ئەسعەد دەڵێت: لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمدا، بەهۆی گەرماوە کەمترین پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بەکاردەبرێت، بەهۆی ساغنەبوونەوەی لە بازاڕ و نەبوونی کۆگاش بۆ هەڵگرتنی، نزیکەی 80%ی پەتاتەی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەڕوات. سەعدی دەڵێت چاندنی پەتاتە قازانجی ئابووریی زۆرە. چاندنی تۆنێک پەتاتە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار دیناری تێدەچێ‌، ئەگەر هەر تۆنێک 15 تۆن بەرهەمی هەبێت و تۆنێکیش بە 250 هەزار دینار بفرۆشرێ‌، جووتیار لە هەر تۆنێک یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار قازانج دەکات. حاجی عەبدولقادر ئەنوەر، جووتیارێکی پێشکەوتووی چاندنی پەتاتەیە، ئەمساڵ 310 تۆن پەتاتەی لەسەر 450 دۆنم زەوی لە سنووری قەزای بەردەڕەش چاندووە. پێشبینی دەکات 5000 تۆن بەرهەمی هەبێ‌. ئەو دەڵێت: بەشێک لە پەتاتەکەمان هەڵگرتووەتەوە، هەر تۆنێکی 16 تاوەکو 17 تۆن بەرهەمی داوە، بۆیە ئەمساڵ پێشبینی بەرهەمێکی باش دەکەین. حاجی عەبدولقادر دەڵێت لە چەند ساڵی ڕابردوودا شارەزاییەکی باشیان لە چاندنی پەتاتە پەیدا کردووە، بەڵام گرفتی ساخکردنەوەی بەرهەم هەیە، چونکە ئێستا تۆنێک پەتاتە لە بازاڕ بە 250 تاوەکو 300 هەزار دینارە، ئەم نرخەش بۆ ئەو جووتیارانەی بە ڕووبەری زۆر دەیچێنن باشە و قازانج دەکەن، بەڵام بۆ ئەو جووتیارانەی کە بە ڕووبەری بچووک دەیچێنن کەمە و قازانج ناکەن، تەنانەت هەندێکیان ناتوانن پارەی بنەتۆیەکەش بهێننەوە. بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، پارێزگای دهۆک لە چاندن و بەرهەمهێنانی پەتاتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەپلەی یەکەمدایە، ساڵی ڕابردوو 183 هەزار تۆن بەرهەمی هەبووە، پارێزگای هەولێریش بە 52 هەزار و 257 تۆن لەپلەی دووەمدایە، پارێزگای سلێمانیش لە پلەی سێیەم دێت کە ساڵی ڕابردوو 6453 تۆن پەتاتەی هەبووە. ڕەجەب حەسەن، بەڕێوەبەری باخداری لە دهۆک، دەڵێت چاندنی پەتاتە لە پارێزگای دهۆک ڕێچکەی خۆی وەرگرتووە. بە سەتان جووتیار بەتایبەت لە قەزاکانی شێخان، بەردەڕەش، سێمێل و زاخۆ پەتاتە دەچێنن. تەنیا لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ، جووتیارانی دهۆک 14 هەزار تۆن پەتاتەیان چاندووە. ڕەجەب حەسەن دەڵێت پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەمساڵی دهۆک بگاتە 200 هەزار تۆن، بەڵام گرفتی ساغکردنەوەی بەرهەم هەیە، چونکە پەتاتە لەئێران و تورکیاوە بەقاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ. سەرەڕای زیادبوونی بەرهەمی پەتاتە بۆ سێ بەرامبەری جاران، بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان پەتاتە هاوردە دەکات. وەزارەت بەدوای بازاڕدا دەگەڕێت حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و پاوان و دارستان لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت لە ڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەهەوڵداین لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیوەندی بە کونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بکەین، تاوەکو کەناڵێک بۆ هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەی لەکاتی پێگەیشتن زیادن لە پێداویستی ناوخۆ، بدۆزینەوە، چونکە بەروبوومی هەرێمی کوردستان لە بەرهەمی ئۆرگانیک نزیکە و لە دەرەوە خواستی لەسەرە.
07-07-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,759
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 07-07-2017
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 07-07-2017 (7 年份的)
城市: 杜胡克
城市: 埃尔比勒
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 472
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح 07-07-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on07-07-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):07-07-2017
URL
此产品已被浏览3,759
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,175
图片 105,495
书籍 19,117
相关文件 96,142
Video 1,292
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!